ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێراق، زنجیره دراما و کارتۆنی ئێرانی بڵاو ده‌کاته‌وه
هاوکات له‌گه‌ڵ ئیمزاکرانی ته‌بایی نامه‌یه‌ک له‌نێوان ده‌نگ و دیمه‌نی ئێران ورایه‌ڵه‌ی"الاعلام العراقی" ، له‌مه‌ودوا ئێراقییه‌کان ، ته‌ماشای به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنیی ئێران ده‌که‌ن.
به‌پێی ڕاپۆری ڕایه‌ڵه‌ی جیهانیی سه‌حه‌ر؛ محه‌ممه‌د ئه‌خگه‌ری، یاریده‌ری سه‌رۆکی ده‌نگ و دیمه‌نی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور که ئه‌و ته‌بایی نامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕایه‌ڵه‌ی ئه‌لئه‌علام ئه‌لعێراقی ، ده‌زگه‌ی باڵای میدیای حکومه‌تیی ئێراق واژۆ کردووه، به‌په‌یامنێری ئیرنای وت: به‌پێی یادداشتی ته‌بایی واژۆکراو له‌ڕه‌وتی سه‌ردانی حه‌وته‌ی ڕابردووی ئیسحاق جه‌هانگیری بۆ ئێراق، میدیا فه‌رمییه‌کانی دوو وڵات له‌سێ بواری ئاڵووێری میدیایی، فێرکاری مێدیایی و ڕاژه‌کاریی ته‌کنیکی میدیایی هاوکاری ده‌که‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئیمزاکرانی ته‌بایی نامه‌یه‌ک له‌نێوان ده‌نگ و دیمه‌نی ئێران ورایه‌ڵه‌ی"الاعلام العراقی" ، له‌مه‌ودوا ئێراقییه‌کان ، ته‌ماشای به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنیی ئێران ده‌که‌ن.
ناوبراو وتی: له‌بواری ئاڵووێری میدیایی بڕیاردرا، دوو ڕایه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی حکومه‌تی له دوو وڵات ، ده‌ست بکه‌ن به ئاڵووێری به‌رنامه و به‌رهه‌مه ته‌له‌فزیۆنیه‌کانیان که فیلم و درامای به‌ڵگه‌مه‌ند، شانۆی ته‌له‌فزیۆنی، زنجیره‌ی درامایی، کارتۆن و گشت به‌رهه‌می دیکه له‌خۆ ده‌گرێ. جێی ئاماژه‌یه که تاکوو ئێستا چه‌ندین زنجیره‌درامای مێژوویی ئێرانی له‌وان حه‌زره‌تی یوسف(ع). ئیمام عه‌لی(ع) و... له ڕێی شاشه‌و که‌ناڵه ئێراقییه‌کان بڵاو بوونه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوانیش پێشوازییان لێکراوه.