• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1842
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

خوتبەكانی نوێژی هەینی تاران


 
خەتیبی نوێژی هەینیتاران وتی : گەلی ئێران لە ساڵڕۆژی سەركەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بە هەوڵێكی مێژوویی توانی ئایین بە باشترین شێواز یارمەتیدەر بێت و گەورەترین دوژمنایەتی بە دوژمن نیشان بدات.
ئایەتوڵڵا محەممەد عەلی موەحیدی كرمانی، خەتیبی نوێژی هەینی تاران وێڕای ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی ملوێنیی خەڵكی ئێران لە ڕێپێوانی سی و شەشەمین ساڵیادی سەركەوتنی ئینقلابی ئیسلامی وتشی : ڕۆژی 22ی ڕێبەندان وەبیرهێنەرەوەی بزاڤێكی گەورە و سەركەوتنێكی سەرنج ڕاكێشی گەلی ئێران لە بەرامبەر دوژنە كە دەبێ هەموو لایەنەكانی ئەم سەركەوتنە لەبەر چاو بگیردرێت.

 خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە وەبیر هێنانەوەی فەرمایشەكانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، بناغەدانەری كۆماری ئیسلامیی ئێران كە پاراستنی ئەم سەركەوتنەیان بە گرینگتر لە خودی ئینقلاب دەزانی ، وتیشی :

دەبێ هەم خەڵك و هەم بەرپرسان بۆ پاراستنی ئینقلابی ئیسلامی هەوڵێكی زۆرتر بدەن. ئایەتوڵڵا موەحیدی كرمانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی كە ئەركی خەڵك پەیڕەوی كردن لە وەلی فەقیە، ڕابوون و وشیاری و بەسیرەت لە هەڵبزاردنی بەرپرسانە، وتی : ئەركی گرینگی بەرپرسان بو پاراستنی ئینقلابی ئیسلامی، ئاشناكردنی كومەڵگە لەگەڵ مەعنەویەت و فەرهەنگی ئیسلامییە كە دەبێ بەهەوڵی بەرپرسان لەنێو كۆمەڵگەدا زاڵ بێت.

 خەتیبی نوێژی هەینی تاران هەروەها وێڕای پیرۆزبایی كردنی سەركەوتنی شۆڕشی خەڵكی یەمەن، وشیاری خەڵكی ئەم وڵاتەی بە جێی شانازی زانی و پێشنیاری بەخەڵكی یەمەن كرد خۆیان بپارێزن لە پیلانی دوژمنان هەتا سەركەوتنی شۆڕشەكەیان زەبری لێ نەكەوێت. ئایەتوڵڵا موەحیدی كرمانی وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە درێژەی سەركەوتنەكانی سوپای سووریا لە ناوچە جۆربەجورەكانی ئەم وڵاتەش ، دەستهاتەكانی سوپای سووریای بۆ بەرەنگار بوونەوەی تەكفیرییەكان و داعش بەگرینگ وەسف كرد . ئایەتوڵڵا موەحیدی كرمان ، خەتیبی نوێژی هەینی تاران، تاوانكاری تاقمی تیرۆریستی داعش لە بڕینی سەری 21 هاوڵاتی میسری لە لیبیای ئیدانە كرد.