په‌يامي لاريجاني به‌بۆنه‌ي شه‌هيدبووني سه‌ردار"الله دادي"
سه‌رۆکي مه‌جليسي شۆراي ئيسلاميي ئێران له‌په‌يامێکدا به‌بۆنه‌ي شه‌هيدبووني سه‌ردار"محه‌ممه‌دعه‌لي ئه‌ڵا دادي" له فه‌رمانده‌ره‌کاني سپاي پاسداراني ئينقلابي ئيسلامي له سووريا، سه‌ره‌خۆشي کرد.
عه‌لي لاريجاني، سه‌رۆکي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي له په‌يامي سه‌ره‌خۆشييه‌که‌ي به‌بۆنه‌ي شه‌هيدبووني سه‌ردار ئه‌ڵادادي به‌ده‌ست رژيمي زايۆنيستي له‌سووريا، جه‌ختي کرد: ئه‌و سه‌رداره ئازا‌و بوێره، هه‌وڵي شياوي له‌چوارچێوه‌ي به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي پيلاني شه‌يتاني و ئاژاوه‌گێڕانه له‌دژ ئۆممه‌تي ئيسلامي ئه‌نجام دا.
لاريجاني له‌وپه‌يامه‌دا، وێڕاي شه‌رمه‌زارکردني په‌لاماره تيرۆريستي و تاوانکارانه‌کاني رژيمي زايۆنيستي له سووريا، وتي: سه‌رداري شه‌هيد ئه‌ڵادادي، پاش سه‌رهه‌ڵداني په‌لاماره تيرۆريستيه‌کان له ناوچه‌دا، وه‌ک ڕاوێژکارێک بۆ يارمه‌تيداني خه‌ڵک وحکومه‌تي سووريا، چووبوو بۆ ئه‌و وڵاته که له‌گه‌ڵ ژمارێکي ديکه له فه‌رمانده‌ره‌کاني حيزبوڵا ، شه‌هيد بوون.
له په‌يامي سه‌ره‌خۆشي سه‌رۆکي مه‌جليسي ئێران بۆ بنه‌ماڵه‌ي شه‌هيد ئه‌ڵادادي، سه‌برو پشوودرێژي و بۆ ئه‌و شه‌هيده‌ش، ڕه‌حمه‌ت و پله‌وپێگه‌ي به‌رزي به‌ئاوات خواستووه.