يارمه‌تي سه‌ربازي هێزي ئاسمانيي سوپاي ئێران بۆ هێزي ئاسمانيي عێراق
فه‌رمانده‌ي هێزي ئاسمانيي سوپاي پاسداراني ئێران به ئاماژه به ئاماده‌بووني وهفدێکي باڵاي سه‌ربازي عێراق له ئێران وتي: ده‌رئه‌نجامي هاوکارييه‌کان بێ گومان له به‌ره‌کاني شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش کاريگه‌ريي جيددي ده‌بێت و هێزي ئاسمانيي عێراق زياتر له جاران به‌هێز ده‌کاته‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس له سوپانيووز: وه‌فدي باڵاي سه‌ربازي عێراق سه‌رۆکايه‌تي ژێنڕاڵ "ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌د ئه‌مين" فه‌رمانده‌ي هێزي ئاسماني سوپاي عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رتيپ پاسدار ئه‌مير، عه‌لي حاجي زاده، فه‌رمانده‌ي هێزي ئاسماني سوپا ديدار و گفتوگۆي کرد.
له‌م ديداره‌دا سه‌رتيپ حاجي زاده، فه‌رمانده‌ي هێزي ئاسماني سوپاي ئێران ڕايگه‌ياند: له ڕۆژاني سه‌ره‌تايي هێرشي تيرۆريستاني تهکفيري داعش بۆ سه‌ر عێراق، سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران يارمه‌تي ده‌وڵه‌ت، سوپا و گه‌لي عێراقي داوه.
زياديشي کرد: له‌م ماوه‌يه‌دا هێزي ئاسمانيي سوپا به يارمه‌تي ڕاوێژکاري و تهکنيکي هاوڕێي براياني عێراقي کردووه.
جه‌ختيشي کرد: هه‌وڵ ده‌ده‌ين ئاستي هاوکاري سه‌ربازي دوو لايه‌ن به‌رز بکه‌ينه‌وه و پێداويستييه‌کاني لايه‌ني عێراقي له ئاستي جياوازيي بواره‌کاني ڕاوێژکاري، مه‌شق و يارمه‌تي تهکنيکي دابين بکه‌ين.
لاي خۆيه‌وه ژێنڕاڵ ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌د ئه‌مين، فه‌رمانده‌ي هێزي ئاسمانيي سوپاي عێراقيش له‌م ديداره‌دا به ئاماژه به‌وه‌ي که له ئێستادا وڵاتي عێراق قۆناغێکي دژوار تێده‌په‌ڕێنێت وتي: هێرشي تيرۆريستاني تهکفيري داعش ئێمه‌ي ڕان بۆ ئه‌وه‌ي هاوکاري خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتي دۆست و دراوسێي واتا ئێران زياتر چڕ بکه‌ينه‌وه.
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌ي که کۆماري ئيسلامي ئێران له‌و وڵاتانه بوو که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي داعش يارمه‌تي سوپا، گه‌ل و ده‌وڵه‌تي عێراقي داوه، وتي: هاتني ئێمه بۆ ئێران به مه‌به‌ستي به‌رزکردنه‌وه‌ي ئاستي هاوکاري له‌گه‌ڵ سوپاي پاسدارانه له بواره‌کاني ڕاوێژکاري، مه‌شق و يارمه‌تي تهکنيکيدا.
ڕاشيگه‌ياند: ده‌بێ دان به‌وه دابنم که هيچ که‌س له عێراق نکۆڵي له پێشه‌نگي کۆماري ئيسلامي ئێران له به‌ره‌کاني شه‌ڕ دژي تيرۆريستان ناکات و ئه‌م بابه‌ته پێگه‌ي ئێراني له نێوان گه‌لي عێراق و به‌رزتر کردۆته‌وه.
ڕاشيگه‌ياند که به سه‌ردان کردني ئێران تێگه‌يشتوون له‌وه‌ي که کۆماري ئيسلامي ئێران له بواري به‌رگري و ته‌کنۆلۆژيا و به‌ره‌وپێش چووني خێرا و به‌رچاوي کردووه و له ئاستي وڵاتاني به‌هێز دايه له‌و باره‌وه.