وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران کاره‌کاني گۆڤاري شارلي ئه‌بدۆي ئيدانه کرد
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕووداوه تيرۆريستييه‌کان له فه‌ڕه‌نساي ئيدانه کرد و ڕايگه‌ياند: ئه‌م هه‌وڵانه هيچ پێوه‌ندييه‌کي نييه به ڕوانگه‌کاني ئيسلامه‌وه و به پێچه‌وانه‌ي ڕێنماييه‌کاني ئيسلامه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئيرنا: مه‌رزييه ئه‌فخه‌م وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕووداوه تيرۆريستييه‌کاني فه‌ڕه‌نساي ئيدانه کرد و زيادي کرد: ئه‌م هه‌وڵانه هيچ پێوه‌ندييه‌کي به ڕوانگه‌کاني ئيسلامه‌وه نييه و به پێچه‌وانه‌ي ڕێنماييه‌کاني ئيسلامه. له‌لايه‌کي ديکه‌وه هه‌وڵه دنه‌ده‌ره‌کانيش ئيدانه ده‌که‌ين و کاري حه‌وته‌نامه‌ي شارلي ئه‌بدۆ ته‌شهير و سووکايه‌تي به ئاييني ئيسلام بووه و ده‌بێته هۆي ورووژاندني هه‌ستي موسڵماناي جيهان.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕۆژي چوارشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌يه‌کي ڕاگه‌يێنه‌ريدا وتي: ڕێزدانان بۆ بڕوا و پيرۆزاييه‌کاني ئاييني ئاسماني ئيسلام، بنه‌مايه‌کي قبووڵ کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سياسه‌تواناني ئه‌ورووپايي ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌کييه ڕچاو بکه‌ن و له به‌رچاوي بگرن.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕووداوه تيرۆريستييه‌کان له فه‌ڕه‌نساي ئيدانه کرد و ڕايگه‌ياند: ئه‌م هه‌وڵانه هيچ پێوه‌ندييه‌کي نييه به ڕوانگه‌کاني ئيسلامه‌وه و به پێچه‌وانه‌ي ڕێنماييه‌کاني ئيسلامه.
زياديشي کرد: پێويسته له بواري پراکتيکيشدا ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپاييه‌کان، هه‌ڵه‌کاني خۆيان له پێوشوێنگرتني هه‌ندێک له سياسه‌ته‌کانيان هاوپێوه‌ند به گرووپه توندڕه‌وه‌کان قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه و هه‌ندێ سياسه‌تي گونجاو که له به‌رژه‌وه‌ندي هه‌موو گه‌له‌کاندا بێت، بگرنه‌به‌ر. زۆربه‌ي وڵاتان تاواني سياسه‌ته هه‌ڵه‌کاني ڕۆژئاوا ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌يش هه‌ندێ جار له‌لايه‌ن به‌رپرساني ئه‌ورووپاييه‌وه ڕاده‌گه‌يێندرێت که سياسه‌ته‌کانيان هه‌ڵه بوو.
شياوي ئاماژه‌يه له‌سه‌ر ڕووبه‌رگي نوێترين ژماره‌ي گۆڤاري "شارلي ئه‌بدۆ" کاريکاتێرێک له پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام(د.خ) چاپ کراوه که له حاڵێکدا فرمێسک ده‌ڕێژێت نووسراوه‌يه‌کي له‌ده‌ستدايه که له‌و نووسراوه‌يه‌دا نووسراوه "من شارليم". له ئه‌م ژماره‌ي گۆڤاره‌که‌دا، جگه له‌مه، چه‌ند کاريکاتێرێکي ديکه له پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) هه‌يه.