• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2190
  • یەكشەممه 21/10/1393
  • رۆژژمێر :

شيعەي پێوەنديدار بەMI6و سوننەي بەکرێگيراويCIAهە ردوو دژە ئيسلام و دژە پێغەمبەرن

لە يادي لە دايک بووني پێغەمبەري مەزني ئيسلام (د.خ) و ئيمامي سادق، ڕێبەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي لە وتەدانێکدا جەختييان فەرموو کە يەگرتوويي و وەحدەت، وانە و ڕێنوێني مەزني پێغەمبەرە و نابێ ستايش کردني پێغەمبەر تەنيا بە وتە و لێدوان بوەستيێت و دەبێ بکرێتە يەکەمايەتي بۆ سەرجەم دەوڵەت و گەلاني موسڵماني جيهان.

بەپێي هەواڵي کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕي نووسينگەي ڕێبەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي: ئايەتوڵڵا خامنەيي، لە يادي لە دايک بووني پێغەمبەري مەزني ئيسلام (د.خ) و ئيمامي سادق و لە ديداري چێن و توێژە جياجياکاني خەڵک و بەرپرساني وڵات و زاناياني ئيسلامي بەشدار بوو لە کۆنفڕانسي وەحدەتي ئيسلامي و باڵوێزەکاني وڵاتاني موسڵمان، فەرموويان: يادي لە دايک بووني پێغەمبەري مەزن لە ڕاستيدا لە دايک بووني "زانست و عەقل و ئەخلاق و ڕەحمەت و وەحدەت" ە و هەوڵ دان لە پێناو وەديهاتني ئەم چەمکە پيرۆزانە، ئەرکي سەرشاني هەموو بەرپرسان سياسەتوانان و زانا و نوخبەکاني وڵاتاني ئيسلامييە .

ڕێبەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران خەم و ئەسەفي قووڵي خۆيان بە هۆي سەکەوتوو بووني پيلانەکاني دوژمنان لە هەڵکردني ئاگري دووبەرەکي و ناکۆکي نێوان موسڵمانان دەربڕي و جەختيان فەرموو کە ئەگەر موسڵمانەکان بە پشت بەستن بە بەهرەکاني خۆيان ناکۆکييەکان وەلاوەبنێن و يەک دڵ و يەک هەڵوێست ببن، سەرکەوتن و پێشکەوتنەکاني موسڵمانەکان مسۆگەر دەکرێت و زايەڵەي سەربەزي و يەکگرتوويي جيهاني ئيسلام، دەبێتە هۆي شەرەف و ئابڕو و گەورەيي هەرچي زياتري پێغەمبەري ئيسلام.

هەروەها ڕايانگەياند: ڕێوڕەسمي چلەي ماتەميني ئەمساڵ بە بەشداري ژمارەيەکي زۆري موسڵماني شيعە و سوننە بەڕێوەچوو و ڕووداوێکي مەزني بێوێنە خولقێندرا و وەکوو گەورەترين کۆبونەوەي موسڵمانەکان لە جيهان دەنگي دايەوە.

ئايەتوڵڵا خامنەيي لە درێژەدا دەستخۆشي گەل و دەوڵەت و عەشايرەکاني عێراقييان کرد کە بە لە خۆبوردوويي و ڕێزەوە خزمەتي زيارەتکاراني چلەي ماتەميني حسێنييان کرد.

ڕێبەري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي دووري گرتن لە گوماني خراپ و سوکايەتي کردني لايەنە جياوازەکاني شيعە و سوننە بە يەکتريان بە پێويست زاني و ئاماژەيان دايە هەوڵي بەربڵاوي دەزگا سيخۆري و هەواڵگرييەکاني ڕۆژئاوا بۆ نانەوەي دووبەرەکي و ناکۆکي و جەختيشيان فەرموو: هەم ئەو شيعەيەي پێوەندي هەيە بە MI6و هەم سوننەي بەکرێگراوي CIA هەردووکيان دژ بە پێغەمبەر و دژ بە ئيسلامن.

بەڕێزيان ئاماژەيان دايە پێشەنگ بووني ئيمام خومەيني بۆ وەحدەت و يەکگرتوويي موسڵمانەکان و فەرموويان: کۆماري ئيسلامي ئێران 35 ساڵە يارمەتيدەري موسڵمانەکانە و زياتريش براياني سوننە و بە پشتيواني کردني گەلي فەلەستين و خەڵکي ناوچەکە پابەند بووني خۆي بە دروشمي وەحدەت و يەکگرتووي سەلماندووە.

هەروەها سياسەتەکاني هەندێ وڵاتاني ناوچەکەيان بۆ دژايەتي کردني ئێران بە هەڵە زاني و فەرموويان: کۆماري ئيسلامي بە پێچەوانەي ئەم سياسەتە هەڵەي ئەوان، سياسەتي دۆستايەتي و برايەتي هەموو وڵاتاني ناوچەکەي دەگرێتە بەر.