• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3102
  • چوار شەممه 17/10/1393
  • رۆژژمێر :

جێژني مەولود و حەفتەي وەحدەت و يەکگرتن

لە مانگي مەولوود مانگي لە دايک بووني پێغەمبەري نازداري ئيسلام حەزرەتي موحەممەدي مستەفا(د.خ) و رۆژاني حەفتەي وەحدەت و يەکبوون داين. هەر بەم بۆنەوە بەشێک لە پەيام و راسپاردەکاني حەزرەتي ئيمام خومەيني(رە) بناغەدانەري ئينقلابي ئيسلاميي و حەزرەتي ئايەتوڵڵا خامنەيي رێبەري موعەززەمي ئينقلاب، پێشکەش بە ئێوە دەکەين.

ئيمام خومەيني(رە):وەحدەت ئەمربە چاکەيە کە دەبێتە هۆي ئاشتەوايي و هێوريي لە جيهاندا، دەبێ بۆ دەستەبەرکردني ئاشتەوايي، نەريتي يەکگرتن و برايەتيي پەرە پێ بدەين و پتەوتري بکەين لەبەر ئەوەي ئێمە بە دواي ئەوەداين تاوەکو لە جيهاندا لە ئاشتيي و ئاسايش دابين، ئيسلام هەرلەسەرەتاوە وەها ئامانجێکي هەبووە بە تايبەت ئێمەي راسپاردووە بۆ بەديهێناني يەکڕيزيي و برايەتيي لە نێو ئيمانداران و لە نێو موسوڵمانان دا.

لە مانگي مەولوود مانگي لە دايک بووني پێغەمبەري نازداري ئيسلام حەزرەتي موحەممەدي مستەفا(د.خ) و رۆژاني حەفتەي وەحدەت و يەکبوون داين. هەر بەم بۆنەوە بەشێک لە پەيام و راسپاردەکاني حەزرەتي ئيمام خومەيني(رە) بناغەدانەري ئينقلابي ئيسلاميي و حەزرەتي ئايەتوڵڵا خامنەيي رێبەري موعەززەمي ئينقلاب، پێشکەش بە ئێوە دەکەين.

مەقامي موعەززەمي رێبەري:ئێمە بە هەمووان دەڵێين رێز لە يەکتر بگرن و سووکايەتيي بە باوەڕو پيرۆزايەتييەکاني يەکتر نەکەن. ئەگەر کەسێک بيهەوێ بە بيانووي بيروباوەڕ، سووکايەتيي بە کەساني ديکە بکات، ئێمە بە هيچ لەون داکۆکيي لێ ناکەين. دەبێ هەمووان پێکەوە هاوکاريي بکەن بۆ بەديهێناني سۆزو خۆشەويستيي بۆوەي دوژمن نەتوانێ بە نابەجێ کەڵک وەرگرێ، دوژمنێک کە نە پەيوەنديي باشي لەگەڵ شيعە هەيە نە لەگەڵ سوننە، بەڵکو دژي بنەماکاني ئيسلامە.

مەقامي موعەززەمي رێبەري:مەبەستي ئێمە لە وەحدەت چييە؟ ياني هەموو کەس بە شێوازێک بير بکاتەوە؟ نا. ياني هەمووکەس بير و باوەڕێکي سياسي هەبێ؟ نا. ياني هەمووکەس، يەک شت، يەک کەس، يەک کەسايەتيي يا يەک لايەن يا تاقمێکيان بوێ؟ نا. ماناي وەحدەت ئەمانە نييە. وەحدەت ياني نەبووني دووبەرەکيي و نيفاق و تێکهەڵچوون وئاژاوە. تەنانەت ئەگەر کەسانێک کە بيروباوەڕي ئاينييان وەک يەک نييە، دەتوانن يەک بگرن، دەتوانن لە پاڵ يەکتربن ، دەتوانن بەشەڕنەيەن...

سایتی سه حهر کوردی