• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2818
  • یەكشەممه 14/10/1393
  • رۆژژمێر :

هاتني حەزرەتي مەسيح (ع)

حەرزەتي عيساي کوڕي مەريەم(ع) پێغەمبەر گەورە و ئۆلۆلعەزمي ئيلاھي ڕۆژي 25 ي دێسامبەري ساڵي يەکەمي زاييني واتە 622 ساڵ بەرلە کۆچي پێغەمبەري نازداري ئيسلام(ص) لەبەيت لەحم ھەڵکەوتوو لە سەرزەويني فەلەستين دا لەدايک بوو.

سەرباري ئەمەش مێژووي لەدايک بووني حەزرەتي عيساي مەسيح(ع) ڕێک و ڕوون نيە و لە سەدەي شەشەمي بەر لە کۆچي پێغەمبەري ئيسلان ڕظۆژي 25 ي دێسامبەر وەکوو جێژني لەدايک بووني ئەو حەزرەتە دياري کرا. حەزرەتي مەسيح بەفەرماني خودا بەشێوەيەکي پەرجووئاسا لە دايکێکي باکرەوپاکيزە بوو و پاشان ھەر لە لانک دا دەستي کرد بە قسە کردن و مزگێنيي پێغەمبەرايەتيي خۆي ڕاگەياند. ھەڕەتي لاويي عيسا(ع) چاخي قەيراني يەھوود بوو.

حەرزەتي عيساي کوڕي مەريەم(ع) پێغەمبەر گەورە و ئۆلۆلعەزمي ئيلاھي ڕۆژي 25 ي دێسامبەري ساڵي يەکەمي زاييني واتە 622 ساڵ بەرلە کۆچي پێغەمبەري نازداري ئيسلام(ص) لەبەيت لەحم ھەڵکەوتوو لە سەرزەويني فەلەستين دا لەدايک بوو.

يەھوودييەکان لەژێر ڕکێفي ڕوميەکاندا بەتەماي ڕزگاريدەرێک بوون و کەچي سەرباري ئەمەش ھاتني مەسيح سەرەڕاي ديتني ئەو ھەموو نيشانەو پەرجووگەلە ڕەواو حەقە ھەميسان نەيارەتيي لەگەێ کراو بەگژي دا چوونەوە. لەم ناوەدا ڕێڕەوە نزيکەکاني 12 کەس بوون کە حەوراييەکانيان پێ دەگوتن و بەردەوام لە تەنيشتي ئەو حەزرەتە دا بوون. مەسيح(ع) کە لە تەمەني 30 ساڵي دا ئەرکي پێغەمبەرايەتيي پێ سپێردرا سەرەنجام لەگەڵ ھەڕەشەو گوڕەشەي سەرکردەکاني ھۆزي يەھوود دا بەرەو ڕوو بووەوەو بڕياري کوشتنيان دا، ئاخۆ سەرکردەکاني ھۆزي يەھوود نيگەراني ئەوە بوون کە خەڵک دەبوونە ھۆگري و لە دەوري خڕ دەبوونەوە و دەيانزاني کە ئەگەر وازي لێ بھێنن تەواوي خەڵک بڕواي پێ دێنن ھەر بۆيە بەو ئەنجامە گەييشتن کە دەبێ بۆ پاراستني ھۆزەکەيان بيکەن بە قورباني. کاتێک ويستيان ئەو پيلانەيان جێبەجێ بکەن خوداوەند بەرەو ئاسمان بەرزي کردەوەو لەئەنجام دا يەھوودييەکان کەسێکي تريان کە شێوەي لەعيسا دەچوو لەخاچ دا . لەڕيواياتي ئيسلامي و بەتايبەت شێعەکاندا لەسەر گەڕانەوەي حەزرەتي مەسيح(ع) لەکاتي دەرکەوتني حەزرەتي ئيمامي مەھدي(عج) پێداگريي کراوەو باسي نوێژخوێندني ئەو حەزرەتە لەپشت سەري ئيمامي مەھدي دەکرێت. ناوي حەزرەتي عيساي مەسيح(ع) لە 13 سورەتي قورئاني پيرۆزدا 45 جار دووپات بووەتەوە.لەدايک بووني حەزرەتي مەسيح(ع) و داھاتني ساڵي نوێي زاييني لە ھەموو بڕواداران و بەتايبەت خوشک و براياني مەسيحي پيرۆز دەکەين.