بەڕێوەچووني رێورەسمي عاشورا ھەرێمي کوردستاني عێراق
لە ھەرێمي کوردستاني عێراق و ناوچەکاني ديکەي عێراق يادي عاشوورا کرايەوەو تيايدا چەندين سرود و ھۆنراوە پێشکەش کران، کە گوزارشتيان لە يادەکە دەکرد، بەشداربووانيش باس لەوە دەکەن، کە ھێزەکاني ئاسايش و پۆليس رۆڵي باش دەبينن لە پاراستني گياني بەشداربوواني مەراسيمەکە.
بەپێي هەواڵي کوردپرێس، لەکاتژمێر 8ي بەيانيي ئەمرۆ لە سلێماني و ناوچەکاني ديکەي عێراق وەکوو خانەقين و کەرکوک يادي عاشوورا کرايەوە، ئەوەش لەکاتێکدا کە چەکداراني داعش لە ساڵاني رابردوودا رێگريان لەو يادە دەکرد و لەھەندێک شوێنيش تەقينەوەي خۆکوژيان ئەنجام دا.بەشداربوواني مەراسيمەکە لە شاري سلێماني باس لەوەدەکەن، دەزگا ئەمنيەکان و براياني ئاسايش رۆڵێکي باشيان لە ئاسايش و پاراستني شوێنەکاني يادکردنەوەکە گێڕاوە کە بەتێکڕاي ئەم چەند ڕۆژەي مانگي موحەڕەم، ئاسايشي ئەم شوێنە و شاري سلێماني دەپارێزن.
ھەرێمي کوردستاني عێراق و ناوچەکاني ديکەي عێراق يادي عاشوورا کرايەوەو تيايدا چەندين سرود و ھۆنراوە پێشکەش کران، کە گوزارشتيان لە يادەکە دەکرد، بەشداربووانيش باس لەوە دەکەن، کە ھێزەکاني ئاسايش و پۆليس رۆڵي باش دەبينن لە پاراستني گياني بەشداربوواني مەراسيمەکە.
لهلايهن موسڵمانانهوه بايهخي تايبهت به ڕۆژي 10ي موحهڕهم دهدرێت، که ساڵيادي شههيد بووني ئيمامي حوسێن(ع)ه و ساڵانه بهو بۆنهيهوه چهندين مهراسيم و بۆنهي تايبهت ساز دهکرێت.