سووده‌كاني دۆ و خه‌يار له گه‌رماي هاويندا
كاتێك كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت خواردني خۆراكه ساده و سوكه‌كان به‌سوده و جه‌سته فێنك ده‌كاته‌وه.
ـ ناو و په‌نير و شووتي، نان وپه‌نير و ترێ، دۆ وخه‌يار و ماست و خه‌يار له‌م خۆراكانه‌ن كه پێويستي به كوڵاندن نييه و سروشتي فێنك كه‌ره‌وه‌ي هه‌يه و زوو ئاماده ده‌كرێت.
ئه‌م خۆراكه ته‌ندروستانه زيان به گه‌ده و دڵ ناگه‌يه‌نێت و شه‌وانه‌ش كێشه‌ي هه‌ناسه‌دان دروست ناكات.
ـ دۆ و خه‌يار ئاره‌زوي خواردن ده‌كاته‌وه:
دۆ و خه‌يار خواردنێكي ئاسان و سووكه و به ئاساني هه‌رس ده‌بێت و سروشتي فێنك كه‌ره‌وه‌ي هه‌يه و رێگه له تينوێتي و هيلاكي و گه‌رمي ده‌گرێت و بۆ ژه‌مي نيوه‌ڕۆ و ئێواره به‌سوده.
ئه‌م خۆراكه له پێكهاته‌ي ماست يان دۆ، خه‌ياري له ره‌نده دراو، گوێز و كشميش و جۆره‌كاني سه‌وزه‌ي وه‌ك رێحان و ته‌رخون و نه‌عنا و گه‌ڵاي توور له‌گه‌ڵ نان و سه‌هۆڵ ئاماده ده‌كرێت.
به‌هۆي بووني ماست رێژه‌ي پێويست له كالسيۆم به له‌ش ده‌گات.
ـ سووده‌كاني:
باش‌ترين خۆراكه بۆ چاره‌سه‌ر كردني خه‌وزڕاندن، به‌هێز كردني گه‌شه‌ي منداڵان و به‌ساڵاچووانه.
مێشك ئارام ده‌كاته‌وه و به‌هێزي ده‌كات.
ـ رێگه له قه‌بزي ده‌گرێت.
ـ چه‌وري و پڕۆتين و ڤيتامين B ، D و كالسيۆم و ئاوي پێويستي له‌ش دابين ده‌كات.
ـ چاره‌سه‌ري هيلاكي و تينوێتي ده‌كات و رێگه له باكتريا زيانبه‌خشه‌كاني گه‌ده ده‌گرێت.