کشانهوهي پێشمهرگه و ئاواره بووني هاووڵاتيان شەنگال
جێگري مەڵبەندي موسڵي يەکێتي نيشتيماني کوردستان، ئاشکراي دەکات، مەترسي لەسەر ژياني سەرجەم يەزديەکاني قەزاي شەنگال ھەيە، ئەگەر بکەونە دەستي چەکداراني داعش سەريان دەبڕن و دەيانکوژن.
خەيري شەنگالي، جێگري مەڵبەندي موسڵي يەکێتي نيشتيماني کوردستان، تايبەت بە کوردپرێسڕايگەياند:"لە کاتژمێر سێي بەرەبەياني ئەمڕۆوە (يهکشهممه) چەکداراني داعش لە سێ ميحوەرەوە ھێرشيان بۆ سەر ناوچە يەزديەکاني قەزاي شەنگال دەسپێکردوە و داگيريان کردوە".
ناوبراو وتيشي:"ھاووڵاتيان و ھێزەکاني پێشمەرگە کە لە چوار ليواي زێرەڤاني پێکھاتوون، تا کاتژمێر 6:4ظ دەقيقەي سەرلەبەياني شەڕيان کردووە، ھێزي پێشمەرگە کشاونەتەوە، بەو ھۆيەشەوە مەترسي لەسەر گياني ھاووڵاتيان دروستبووە".
شەنگالي ئاشکراي دەکات:"زياتر لە 12 ئۆردوگا لە قەزاي شەنگالدا ھەيە و ڕێژەي 95% يەزدين، لە ئێستادا ئاوارەي شاخەکان بون، ئەو شاخەش نە ئاوي نە خواردني لێ دەسدەکەوێت، مەترسي لەسەر ژيانيان ھەيە".
باسي لەوەش کرد:"زياتر لە 7ظ ظ ئۆتۆمبێل ويستويانە بەرەو دھۆک و زاخۆ کۆچ بکەن، بەڵام چەکداراني داعش لە گوندي مشيرپا نزيک ڕەبيعە رێگەکەيان لێگرتوون، بەڵام گەريلاکاني پەکەکە رێگەي سووريايان بۆ کردونەتەوە چونەتە خاکي سوورياوە".
جەخت دەکاتەوە:"مەترسي لەسەر ژياني سەرجەم ئەو يەزديانە ھەيە کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتي چەکداراني داعشەوە، پێدەچێت سەرجەميان سەر ببڕن و بکوژرێن".
لاي خۆشيەوە حەسەن سەعيد، سەرۆکي تەڤگەري ئێزيدياني ديموکراتي(TEVDA) سەبارەت بە پاشەکشەي ھێزەکاني پێشمەرگەي پارتي ديموکراتي کوردستاني عێراق (PDK) لە شەنگال ڕايگەياند؛'' ئەو ھەوڵدانە بە شێوازێکي ڕوون و ئاشکرا رێگا کردنەوەيە لە بەردەم کۆمەڵکوژي ھاووڵاتياني ئێزيدي، داواش لە ھێزەکاني پاراستني گهل (HPG) و يهکينهکاني پاراستني گهل (YPG) دەکەن شەنگال بپارێزن، بەڵامپارتي ديموکراتي کوردستانمۆڵەتي ئەمەي نەدا و رێگر بووە".
لە دواي ئەوەي گرووپە چەتەکاني دەوڵەتي ئيسلامي ئێراقء شام(داعش) ھێرشيان کردەسەر گوندەکاني ''گرزەرک، شباخ شێخ خدر، تل بەنات، تل کەسەب و کۆچۆ'' ي باشووري شەنگال، گوندنشينان روويان لە چياي شەنگال کرد".
گرووپەکاني سهر به داعش نيوەشەوي ڕابردوو گوندەکانيان تۆپباران کرد و ھێزەکاني پێشمەرگەش بە فەرماني پارتي بەرەبەياني ئەمڕۆ لە ھەرێمەکە پاشەکشەيان کرد".