نوێنه‌ري ئايه‌توڵڵا سيستاني :شه‌ڕي عێراق تايفي نييه
نوێنه‌ري ئايه‌توڵڵا سيستاني، گه‌وره مهرجهعي باڵاي شيعهکاني عێراق ڕايگه‌ياند: ئه‌وه‌ي که ئێستا له عێراق ڕوو ده‌دات شه‌ڕي تايفي نييه، به‌ڵکوو شه‌ڕي نێوان گرووپه تهکفيرييهکان و گه‌لي عێراقه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: شێخ عهبدولمههدي کهربهلايي له لێدوانێکيدا که ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ي "المسله" بڵاويکرده‌وه، داواي له سه‌رجه‌م ده‌زگاکاني ڕاگه‌ياندن و ميدياکاني عێراق کردووه به‌رپرسيارێتي خۆيان بۆ دۆزينه‌وه‌ي ڕاستييهکاني هاوپێوه‌ند به شه‌ڕي عێراق و پيلانهکان دژي ئه‌و وڵاته بۆ دابه‌ش کردن به باش‌ترين شێوه جێبه‌جێ بکه‌ن.
نوێنه‌ري ئايه‌توڵڵا سيستاني، گه‌وره مهرجهعي باڵاي شيعهکاني عێراق ڕايگه‌ياند: ئه‌وه‌ي که ئێستا له عێراق ڕوو ده‌دات شه‌ڕي تايفي نييه، به‌ڵکوو شه‌ڕي نێوان گرووپه تهکفيرييهکان و گه‌لي عێراقه.
کهربهلايي زيادي کرد: هه‌موو جيهان ده‌بێ ئه‌م ڕاستييه بزانن که شه‌ڕي ئێستاي عێراق تايفي نييه و شه‌ڕه له نێوان گرووپه توندڕه‌وه تهکفيرييهکان و گه‌لي ئه‌م وڵاته‌دا.