ڕۆژووي ڕه‌مه‌زان چلۆن به هێزمان ئه‌کات؟
حه‌قيقه‌ت و ڕاسته‌قينه‌ي رۆژوو پاکي و ته‌قواي هه‌مه لايه‌نه و به‌رفره‌يه
مانگي موباره‌ک و پيرۆزي ڕه‌مه‌زان مانگي په‌روه‌رده‌کردن و به هێزکردني خووي پاک و ڕه‌وشتي به‌رزه له ده‌رووني مرۆڤ‌دا.
حه‌قيقه‌ت و ڕاسته‌قينه‌ي رۆژوو پاکي و ته‌قواي هه‌مه لايه‌نه و به‌رفره‌يه. ئه‌و که‌سه وا به‌م ئاسته بگات پاداشتي له دونيا و قيامه‌ت‌دا هه‌يه و قورئان و ڕه‌وايه‌ته ئيسلامي‌يه‌کان به تێر و ته‌سه‌ڵي باسي ئه‌و پاداشت و ئه‌نجامه جوانانه‌يان کردووه.
به هێزکردني خووي به‌رز و ڕه‌وشتي ئه‌خلاقي پاک، يه‌کێک له ئه‌نجام و ده‌سکه‌وته بێ‌وێنه‌کاني مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زانه. به هێزبووني ئيراده و گه‌يشتن به ئاستي ئازادي ده‌رووني يه‌کێک له سه‌ره‌تايي‌ترين مێوه و سه‌مه‌ره‌کاني ڕه‌مه‌زانه. مرۆڤ له‌م مانگه پيرۆزه‌دا به ئيراده‌يکي به‌رزه‌وه ڕێگا له نه‌فسي خۆي ئه‌گرێت بۆ خواردن و نۆشين و زۆر کار و کرده‌وه‌ي تر، هه‌ر بۆيه فه‌رمان و هه‌وساري رۆحي خۆي به ده‌سته‌وه ئه‌گرێه‌ت و نابێته ديل و ئه‌سيري شه‌هوه‌ت كه وايه ئيراده‌يکي مه‌زن و به هێز به ده‌س دێنێ.
بنه‌ماي مرۆڤا‌يه‌تي و ئينسان بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه که رۆحت پاڵاوته و پاک بکه‌يت و بنه‌ماي پاڵاوته‌کردني نه‌فس له‌وه‌داويه که تۆ ئيراده‌ت به هێز بکه‌يت. مرۆڤي رۆژوووان، له‌م مانگه‌دا لايه‌ني نه‌فسي و حه‌يواني کز و لاواز ئه‌کات و لايه‌ني ڕۆحاني و ده‌رووني نه‌فسي خۆي به هێز و په‌روه‌رده ئه‌کات و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا و ئه‌نجامي خۆ په‌روه‌رده کردنه.
به هێزکردني ئيراده ئه‌و ئيمکانه‌ت پێ ئه‌دات که به‌رانبه‌ر نێعمه‌ت و تاوان و موسيبه‌ت و هه‌موو حاڵاتێکي ڕۆح و گفت و قسه و کرده‌وه‌دا خاوه‌ني سه‌بر بيت و هه‌موو کارێکت بۆ ڕه‌زاي ئيلاهي بێت و بگه‌يت به‌و پله‌يه وا به ناوي پله و مه‌قامي سابران باسي لێ کراوه و له قوورئان‌دا مزگێني و به‌شاره‌تي ئه‌و شته دراوه. له ڕه‌واياتي ئيسلامي‌دا هاتووه يه‌کێک له ئه‌نجام له ده‌سکه‌وته‌کاني رۆژوو گه‌يشتن به پله و مه‌قامي سه‌بره.
ره‌سوولي خودا(د.خ) ئه‌فه‌رمێ: (الصّيام نصفه الصبر) نيوي رۆژوو سه‌بره. ده‌سکه‌وتي ئه‌م ڕه‌وشته به‌رزه ئه‌وه‌يه که مرۆڤ ڕوون و زوڵاڵ ئه‌بته‌وه و هاوڕه‌نگي خودا ئه‌بێت و وه‌ک ئاوێنه‌يه‌ک سيفاتي خودايي وله خۆي‌دا ئه‌نوێنێ: (صِبْغَةَ اللَّهِ وَ مَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ صِبْغَةً)
حه‌زره‌تي فاتمه(د.خ) ئه‌ڵێ: خودا ئه‌مر‌ي به رۆژوو کردووه بۆ ئه‌وه‌ي به ئيخلاس و زوڵاڵي بگه‌ين.
سایتی رووناک