ڕۆژووي ڕه‌مه‌زان، دڵه‌ڕاوکێ داده‌مرکێنێ
دڵه‌ڕاوکێي زۆر و له ڕاده‌به‌ده‌ر، ئه‌بێته سهرچاوهيک بۆ نهخۆشيني ده‌رووني زۆر گه‌وره.
يه‌کێک له تهعليمه ههرهبهرزهکاني ئاييني پيرۆزي ئيسلام كه رۆژ له دواي رۆژ، زياتر و زياتر سوود و قازانجه‌کاني ئاشکرا ئه‌بێ، فهرزي يه‌ک مانگه‌ي رۆژووي ڕه‌مه‌زانه که به نه‌ريت و ئادابي تايبه‌تي خۆي هه‌ر ساڵ ده‌يان سوود و قازانجي گه‌وره له بواري لهشساغي و ده‌رووني و کۆمهڵايهتييهوه، به دوادا دێنێ.
له ناو ئايات و ڕهوايهته دينييهکانماندا به تێر و ته‌سه‌ڵي باسي قازانج و حيکمهتهکاني رۆژووي ڕه‌مه‌زان کراوه. ڕه‌سوولي خودا(د.خ) ئه‌فه‌رمێ: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ نائارامي و که‌ڵکه‌ڵه و دڵه‌ڕاوکێ له ده‌روونتدا نه‌مێنێ له مانگي ڕه‌مه‌زاندا ته‌واوي ڕۆژه‌کان و له مانگه‌کاني تردا هه‌ر مانگ 3 رۆژ به رۆژوو به.
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي عه‌لي(د.خ) ئه‌فه‌رمێ: هه‌ر دوو پێنجشهممهي سه‌ره‌تاي مانگ و کۆتايي مانگ، هه‌روه‌ها چوارشه‌ممه‌ي ناوه‌ڕاستي مانگ به رۆژوو بن بۆ ئه‌وه‌ي پهرۆشي بهلاتانا نهيت.
دياره دڵه‌ڕاوکێ، له ئاست و ئهندازهيهکي ئاسايي و عاقڵانهدا له هه‌موو که‌سێکدا هه‌يه و ئه‌گه‌ر له‌و ئاسته ئاسايييهدا ببێت خه‌ساري نييه و هه‌ستي بهرپرساريهتي و تهدبير له مرۆڤدا به هێز ئه‌کات. به‌ڵام دڵه‌ڕاوکێي زۆر و له ڕاده‌به‌ده‌ر، ئه‌بێته سهرچاوهيک بۆ نهخۆشيني ده‌رووني زۆر گه‌وره.
هه‌ندێ که‌س ناوي سهدهي بيستهميان ناوه سهدهي ترس و دڵه‌ڕاوکێ به‌ڵام وه‌ک ده‌بينين له سهدهي ئێستاشدا به داخه‌وه مرۆڤ زۆرتر به لاي کێبهرکێي ماددي و پيشهسازيدا چووه و دڵه‌ڕاوکێ و ترسي ده‌رووني زۆر بووه‌ته‌وه. ئاڵ و گۆڕي کۆمه‌ڵايه‌تي به شێوه‌ي خێرا و به په‌له بڕێک له به‌ها و بڕوا سوننهتييهکاني وه‌لاده ده‌بات و سست و لاواز بووني ئيمان و عهقيدهي ده‌رووني، ئاستي ترس و دڵه‌ڕاوکێي زۆرتر کردووه.
مرۆڤي دين‌دار و ئيمان‌دار زه‌حمه‌ت و گوشاري ڕهواني و ترس و دڵهروکێي که‌متره. ئيمانداران خاوه‌ن ڕوانين و بڕواي تايبه‌تن سه‌باره‌ت به ئه‌نجام و ئاکامي ژيان و مه‌رگ. جيا له‌وه‌ش له‌لايه‌ن بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگاوه پێوه‌ندي باش و پته‌ويان هه‌يه و هێز و تواني ئه‌وه‌يان هه‌يه له به‌رامبه‌ر کێشه دهروونييهکاندا به‌رگ بگرن و ڕێگاي چاره‌سه‌ري بدۆزنه‌وه.
مرۆڤي ئيمان‌دار هيوا و هومێدي به داهاتوو زۆوره و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي نيزام و سيسته‌مي خولقاندن و ئافراندن و ده‌وري خودا له ئافراندندا به باشهي ده‌ناسێ و ئيماني به‌و ده‌وره هه‌يه، له ڕهشبيني و ناهومێدي زگار ئه‌بێت. چه‌مک و ده‌رسه ديني و ئايينييهکان، مرۆڤي ئيمان‌دار له دڵهڕاووکێ و دووڕێيان ڕزگار ئه‌کات.
جيا له‌مه تاعه‌ت و عيبادهت و نوێژ و حه‌ج و رۆژوو ترس و دڵه‌ڕاوکێ له دڵي مرۆڤي ئيمان‌دار ئه‌سڕێته‌وه.
سایتی رووناک