له گهرماي هاويندا ئهم ميوانه بخۆن
-خەيار: بە سوودە چونكە رێژەيەكي زۆر ئاوي تێدايە، ئەگەر زۆر لەبەر خۆردايت، ئەوا خەيار بەكارهێنە لەسەر چاوت بۆ ئەوەي چاوت و پێستي دەوري چاوت بەجواني بمێنێتەوە و لەسووتان بپارێزرێت و لەدواي بەكارهێناني هەست بە فێنكي دەكەيت.
-نەعنا: ئەو بنێشتانەي بەتامي نەعنايە ناودەم سارددەكەنەوە، نەعنا خۆشي وادەكات كە هەست بە فێنكي بكەيت، ئەتوانيت نەعنا بكەيتە ناو چا و زەڵاتەوە بۆ ئەوەي يارمەتيت بدات هەست بە فێنكي بكەيت و گەرمات نەبێت.
-ميوە ترشەكان وەكو ليمۆ و سندي و پرتەقاڵا فێنكت دەكەنەوە، دەكرێت بكرێن بە شەربەت و بەساردي بخورێن كە سوودي زۆري هەيە بۆ جەستە.
-توور: رێژەيەك زۆري ڤيتامين C و پۆتاسيۆم و دژەئۆكساني تێدايە، لەبەرئەوەي ڕێژەيەكي باش ئاوي تێدايە، ئەوە وادەكات لەدواي خواردني هەست بە فێنكي و ساردبوونەوە بكەيت.
-شووتي: %90ي ئاوە و لەبەرئەوە تينوێتي دەشكێنێت، دەتوانرێت لەدواي وەرزش بخورێت چونكە كۆمەڵێك شتي تێدايە كە جێگەي ئەو ماددانە دەگرێتەوە لە ئارەق كردنەوەدا لەدەستيان دەدەين، هەروەها وادەكات هەست بە فێنكي بكەيت.
-ميوە ترشەكان وەكو ليمۆ و سندي و پرتەقاڵا فێنكت دەكەنەوە، دەكرێت بكرێن بە شەربەت و بەساردي بخورێن كە سوودي زۆري هەيە بۆ جەستە.
-ميوەكاني ديكە بە تايبەتي ئەوانەي ڕێژەي ئاو تياياندا زۆرە مرۆڤ فێنك دەكەنەوە و وادەكەن هەست بە گەرما نەكات زۆر، دەكرێت ميوەكان پارچە پارچە بكرێت و بخورێت بۆئەوەي هەموو جۆرە كانزا و ڤيتامينەكان بەدەست بهێنيت.
سایتی nrt2