ئاو په‌نگه‌کاني پارێزگاي ئيلام
ئاو په‌نگي سياب دريۆش :
ئه‌م ئاو په‌نگه له باکووري خۆرئاواي به‌شي مه‌له‌ک شاييه . پانتايي ئه‌و ئاو په‌نگه نزيکه‌ي چوار ( 4 ) هێکتاره و به‌رزايه‌تيشي 2740 مه‌تر له ڕێکي زه‌ريا ئازاده‌کانه . لاني که‌مي پله‌ي گه‌رمي له‌م ئاو په‌نگه‌دا 14 نمره‌ي سانتيگراده و نێواني باريني باراني ساڵانه‌ي ئه‌و زياتر له 600 ميلي مه‌تره . ئه‌م ئاو په‌نگه هه‌موو کات ئاوي هه‌يه و به وێنه‌ي بازنه‌يه . به هۆي ئه‌وه‌ي که له ناوچه‌ي کوێستانيه به‌شي ناوچه‌ي سه‌رد سێري و هه‌واري پارێزگا ده‌ژمێررێت .
ئاو په‌نگي زه‌مزه‌م :
ئاو په‌نگي زه‌مزه‌م له 47 کيلوو مه‌تري خۆرهه‌ڵاتي شاري ئيلامه . پانتايي ئه‌و نزيکه‌ي يه‌ک هێکتار و به‌رزيشي له ڕێکي زريا ئازاده‌کان 675 مه‌تره . ئاوي ئه‌و ئاو په‌نگه به شێوه‌ي کانياوه و هه‌موو کاتي ساڵ ئاوي هه‌يه .
سه‌وز بووني گيا به ده‌ور و به‌ري ئه‌و ئاو په‌نگه ديمه‌نێکي جوان و ڕازاوه‌ي هه‌يه و ژينگه‌ێيکي زۆر شياوي بۆ گێان له‌به‌ره ناده‌سته‌مۆ‌کان له ده‌ور و بري خۆي پێک هێناوه .
ئاو په‌نگي چه‌کڕ :
له خۆر ئاواي شارستاني ئيلام و له ناوچه‌ي بوولي وه له ده‌و ر وبه‌ري چه‌کڕ ئاو په‌نگێکي جوان هه‌يه به نێو ئاو په‌نگي چه‌کڕ . پانتايي ئه‌و نزيکه‌ي 3 هێکتاره و به‌رزيشي له زه‌ريا ئازاده‌کان 600 مه‌تره . قووڵايي ئه‌و ئاو په‌نگه نزيکه‌ي 5/2 مه‌تره . ئه‌م ئاو په‌نگه له ناوچه‌ي گه‌رم سێره به‌ڵام ئاوه‌که‌ي هه‌موو کاتيه . قووڵايي ئه‌و به پێي باريني باران له درێژه‌ي ساڵدا ده‌گۆڕێ . سه‌رچاوه‌ي ئاوه‌که‌ي له باريني به‌فر و باران و چه‌ند کانياوي هه‌ڵ قۆڵاوي نێو خۆيه . نێواني گه‌رماي ئه‌و 24 نمره‌ي سانتي گراده . زه‌له‌کاني ده‌ور و به‌ري له گه‌ڵ سرۆشتي ده‌س نه‌خواردووي جواني ئه‌و به ڕاستي دڵ نشينه .