چ وه‌رزشێك بۆ چاره‌سه‌ري ئازاري به‌سوده؟
ئازاري ده‌ست، دانيشتني ماوه درێژ له‌پشتي مێز ده‌بێته هۆي ئازار كه ده‌توانن به ئه‌نجامداني جۆره وه‌رزشێكي تايبه‌تي رێگه له‌م ئازاره بگرن:
1ـ وه‌رزشي ده‌ستي چه‌پ:
له كاتێك له‌پي ده‌ست به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌يه، په‌نجه‌كان به‌ره‌و مه‌چه‌ك به هێمني رابكێشن و بۆ ماوه‌ي 5 چركه له‌م دۆخه‌دا بمێنێته‌وه. دواتر ئه‌م وه‌رزشه بۆ ده‌ستي راست ئه‌نجام بده‌ن.
2ـ له پێش قه‌فه‌سه‌ي سينگ له‌پي ده‌سته‌كانتان به‌يه‌كه‌وه بگوشن و دواتر به‌ره‌و خواره‌وه واته تا رانه‌كان بێننه خواره‌وه و بۆ ماوه‌ي 5 چركه.
3ـ په‌نجه‌كاني ده‌ست بكه‌نه‌وه و بۆ ماوه 5 چركه رابگره.
4ـ په‌نجه‌ي گه‌وره‌ي ده‌ستي چه‌پ به هێمني به‌ره‌و مه‌چه‌ك رابكێشن. بۆ ماوه‌ي 5 چركه له‌م دۆخه رابگرن.
5ـ ده‌سته‌كانتان به شێوه‌ي مشت لێبكه‌ن و سه‌ره‌تا په‌نجه‌ي بچووك و دواتر يه‌كه يه‌كه په‌نجه‌كاني ترتان كۆ بكه‌نه‌وه و دواتر مه‌چه‌كتان به‌ره‌و ناوه‌وه لار بكه‌نه‌وه‌و بۆ ماوه‌ي 5 چركه رابگرن.
6ـ به‌شي ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هه‌ر ده‌ستێك به هێمني مه‌ساج بده‌ن و دواتر بيجوڵێنن.