ناهۆمێدي له لێ بۆردني خوا
مه‌وله‌وي له کتێبي مه‌سنه‌وي خۆي‌دا ده‌ڵێ که خواي گه‌وره ، دێوي ناهۆمێدي بردوه بۆ قه‌ساب خانه و سه‌ري بڕيوه . زوو هۆکاره‌که‌شي ده‌ڵێ : " له به‌ر ئه‌وه‌ي که تاوان و نافرماني ، تاعه‌ت کراوه " ئاماژه‌ي ئه‌و له‌م قسه‌دا به ئايه‌تي 70 سووره‌ي فۆرقانه که ده‌فه‌رموێت : " که‌سێ که تۆبه بکات و بڕواي هه‌بێت و کرده‌وه‌ي چاک بێت ، خوا ، خراپه‌کاني ده‌کاته چاکه " . هه‌روه‌ها گۆشه‌ي چاوێکي هه‌يه بۆ ئه‌و ئايه‌تانه‌ي له قۆرئان که مرۆڤيان مه‌نع کردوه له ناهۆمێدي و هۆمێد ده‌ده‌نه مرۆڤ ؛ وه‌کوو ئايه‌تي : " ولا تايئَسُوا مِنْ رَوح اللَّهِ إنّهُ لا يَايْئَسُ مِنْ روحِ اللَّهِ الا القومُ الکافِروُن . ( يوسف / 87 ) واته : له ڕۆحم و سۆزي خوا ناهۆمێد مه‌بن ؛ چونکوو ته‌نيا ئه‌و که‌سانه که کافرن له سۆزي خوا ، ناهۆمێد ده‌بن " وه خواي گه‌وره وه‌حي نارد بۆ حه‌زره‌تي يه‌عقووب ( ع) فه‌رمووي : ده‌زاني بۆچ چه‌ند ساڵ ، يۆسفم له تۆ دور کرد ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ي که گۆتت : " ئه‌ترسم گۆرگ بيخوات " . بۆچ له گۆرگ ترسيايت و هۆمێدت به من نه‌بوو . وه پشتت به‌ست به براکاني ، به‌ڵآم بيرت له پاراستني من نه‌کرد ؟
مه‌وله‌وي له کتێبي مه‌سنه‌وي خۆي‌دا ده‌ڵێ که خواي گه‌وره ، دێوي ناهۆمێدي بردوه بۆ قه‌ساب خانه و سه‌ري بڕيوه . زوو هۆکاره‌که‌شي ده‌ڵێ : " له به‌ر ئه‌وه‌ي که تاوان و نافرماني ، تاعه‌ت کراوه " ئاماژه‌ي ئه‌و له‌م قسه‌دا به ئايه‌تي 70 سووره‌ي فۆرقانه که ده‌فه‌رموێت : " که‌سێ که تۆبه بکات و بڕواي هه‌بێت و کرده‌وه‌ي چاک بێت ، خوا ، خراپه‌کاني ده‌کاته چاکه " .
وه حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع) پياوێکي چاو پێکه‌وت که له زۆري تاوانه‌کاني ناهۆمێد بوو ، گۆتي : " ناهۆمێد مه‌به چونکوو سۆزي خوا له تاوانه‌کاني تۆ گه‌وره‌تره " . وه ڕۆژێکيان پێغه‌مبه‌ر ( ع) فه‌رمووي : ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه‌ي که من ئه‌يزانم ، بتان زانياێيه ، زۆر ده‌گيران و که‌م پێ ده‌که‌نين و سه‌رتان ده‌نا کێو و ده‌شت و سارا و شيوه‌نتان ده‌کرد " ئه‌و کاته جبره‌ئيل هات و گۆتي ؛ خواي گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : " بۆچ به‌نده‌کانم ناهۆمێد ده‌که‌ي له سۆزي من ؟ " . دواي ئه‌وه هاته ده‌ر و هۆمێدي چاکه‌ي دا به خه‌ڵکي له سۆزي خوا . له هه‌واڵدا هاتوه که يه‌کێک له به‌ني ئيسرائيليه‌کان ، خه‌ڵکي له سۆزي خوا ناهۆمێد ده‌کرد و کارياني سه‌خت ده‌کرد . ڕۆژي سه‌ڵا ، خواي گه‌وره به‌و ده‌فه‌رموێت : من ئه‌مڕۆ به شێوه‌ێيک تۆ له سۆزي خۆم ، ناهۆمێد ده‌که‌م که تۆ به‌نده‌کاني منت ناهۆمێد کرد ، له سۆزي من .
به شێوه‌ي گشتي هه‌ر جۆره ئاکارێکي خراپ جێ که‌ميني شه‌يتانه به‌ڵام هێندێ له‌وانه هه‌ستي تايبه‌تيان هه‌يه يه‌کێک له‌وانه ئه‌وه بوو که باسمان کرد .