گه‌وره‌يي نوێژي شه‌و
ئه‌وه‌ي که سه‌باره‌ت گه‌وره‌يي نوێژي شه‌و و تهههجۆد هاتوه ، زۆره و گۆماني من ئه‌وه‌يه که ئه‌گه‌ر که‌سێ بير له‌م لێ گێڕانه‌وانه بکات و بڕواي هه‌بێت هه‌ر چه‌نده به که‌مترين پله‌ي بڕوا گهيشت بێت و له بواري له‌شي ته‌ندرۆست بێت ، چێژي خه‌و که‌سێکي وا له نوێژي شه‌و به‌رگري ناکات و ئه‌و ڕازي نابێ خۆي له‌و هه‌موو فه‌زيله‌ته ، بێ به‌ش ناکات و به په‌ستي و زيان و خراپه‌کاني تر که هۆکاره‌که‌ي تهرکي نوێژي شه‌وه ئاڵۆ بکات ؛ چۆن شه‌خسي ئاقڵ و ژير ڕازي ده‌بێ که شهرافهتي ڕاز و نياز له گه‌ڵ خواي پاشاي جه‌ببار و چێژي درهوشانهوهي نوور و ڕێزي هاونشيني له گه‌ڵ ئه‌و له به‌ر چه‌ند کات ژمێر پشووداني شه‌و ، له ده‌ست بدات ؟ !
وه پۆختهي وته ئه‌مه که زۆر لێ گێڕانه‌وه له ئالي محه‌ممه‌د (صلي الله عليه و آله و سلم) له گه‌وره‌يي پارشێو و نوێژي شه‌و گه‌يشتوه که ئه‌قڵ حه‌يران ده‌کات ئه‌وه‌نده ئه‌و کرده‌وه گه‌وره و مه‌زنه بڕوا کردني دژواره وه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌م بابه‌ته باوه‌ڕ بکه‌ي پێويسته ته‌واشاي حهديسێ که له يه‌کێک له‌دوو ڕاستگۆ هاتوه‌و بکه‌ي که خواي گه‌وره له وهسفي نيشانه‌کاني خۆشهويستاني فه‌رموويه‌تي : يحبهم و يحبونه .که ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا خۆشي دهون و ئه‌وانيش خوايان خۆش ده‌وێت و خوا مۆشتاقي ئه‌وان و ئه‌وانيش مۆشتاقي خوان و خوا ته‌واشاي ئه‌وان ده‌کات و ئه‌وانيش ته‌واشاي خوا ده‌که‌ن وه ئه‌وان له تاريکي شه‌ودا ده‌که‌ونه سۆژده بۆ خوا و له گه‌ڵ ئه‌و ڕاز و نياز ده‌که‌ن و فرمێسک ده‌رژێنن و له سۆزي ئه‌ودا ده‌ناڵێنن و لاي ئه‌و شکايهت ده‌که‌ن . هه‌ر ئه‌م لێ گێڕانه‌وه به‌سه بۆ ئه‌و که‌سه‌ي که خاوه‌ن دڵ بێت و به گوێي دڵ گوێ ڕاگر بێت " لمن کان له قلب او القي السمع و هو شهيد .
ئيمام سادێق ( ع) فه‌رمووي : " بێ گۆمان سێ شت گێاني بڕوان : نوێژي شه‌و ، يارمه‌تي بۆ شکاندني ڕۆژووي ڕۆژوان و ديداري براده‌ران " .
وه له ثواب الاعمال شيخ سدووقدا له حه‌زره‌تي عه‌لي ( ع) ده‌گێرێته‌وه که فه‌رمووي : " نوێژي شه‌و ده‌بێته هۆي له‌ش ساغي و ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره و مرۆڤ ده‌خاته به‌ر سۆز و ڕۆحمي خوا و ده‌س گرتن به ئاکاري پێغه‌مبه‌راني خوا ( عليهم السلام ) " .
وه له علل الشرايعي شيخ سدووقدا له جابره‌وه ده‌گێڕێته‌وه که گۆتي : له پێغهمبهي خوام ( صلي الله عليه و آله و سلم ) بيست که فه‌رمووي : " خواي گه‌وره حه‌زره‌تي ئيبراهيمي ( ع) نه‌گرته دۆستي خۆي مه‌گه‌ر به‌و بۆنه‌وه که ناني ئه‌دا به هه‌ژاران و نوێژي شه‌وي ده‌خوێند له کاتێکدا که خه‌ڵکي خه‌وتبوون . "
وه له علل الشرايعي شيخ سدووقدا له ئيمام سادێق ( ع) سه‌باره‌ت به فه‌رمووده‌ي خوا که فه‌رموويه‌تي : " ان الحسنات يذهبن السيئات " کرده‌وه چاکه‌کان ، کرده‌وه خراپه‌کان له نێو ده‌بن فه‌رمووي : " نوێژي شه‌وي بڕوادار ئاسه‌واري تاوانه‌کاني شه‌وي له نێو ده‌بات " .
وه له ثواب الاعمال شيخ سدووقدا له ئيمام سادێق ( ع) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي : " نوێژي شه‌و ده‌م و جا‌و جوان ده‌کات و ئاکار چاک ده‌کات و بۆي له‌ش خۆش ده‌کات و ڕۆزي زياد ده‌کات و قهرزاري لا ئه‌بات و خه‌م و خه‌فه‌ت له نێو ئه‌بات و چاو ڕووناک ده‌کات " .
وه له کتێبي غايات له ئيمام سادێق ( ع) ده‌گێڕنه‌وه که ڕاوي ده‌ڵێ : " گۆتم به ئيمام سادێق ( ع) : به قۆربان ئاگادارم بکه له چ کات ژمێرێکدا به‌نده فره به خواوه نزيکه و خواش به‌و نزيکه ؟ حه‌زره‌ت فه‌رمووي : " ئه‌و کاته‌ي که به‌نده له کۆتايي شه‌ودا هه‌ڵ ده‌ستێت له حاڵێکدا که چاوه‌کان پڕن له خه‌و و هه‌موو خه‌وتوون ، ئه‌و کاته ده‌چێ بۆ ده‌س نوێژ گرتن و ده‌س نوێژيکي ته‌واو ده‌شوات ، دواي ئه‌وه له جێگا نوێژه‌که‌ي ده‌وه‌ستێت بۆ نوێژ و ڕوو ده‌کاته خوا و هه‌ر دوو پاي له ته‌نيشتي يه‌ک داده‌نێت و ده‌نگي به الله اکبر به‌رز ده‌کات و ده‌س ده‌کاته نوێژ خوێندن و هێندێ له ئايه‌ته‌کاني قۆرئان ده‌خوێنێ و دوو ڕکات نوێژ به جێ دێنێت و هه‌ڵ ده‌ستي بۆ دوو ڕکاتي تر ئه‌و کاته‌يه که ده‌نگێک له لاي راستي پانتاي عه‌رشه‌وه دێت که ئه‌ي به‌نده‌ي من که بانگ له من ده‌که‌ي ئه‌وه خێر و چاکه له ئاسمانه‌وه دێته سه‌ر سه‌ر تۆ و فريشته‌کان هه‌ر له لاي پاي تۆه‌وه تاکوو پانتايي ئاسمان ده‌ور و بر تۆيان گرتوه وه له‌م کاته‌دا خواي گه‌وره بانگ ده‌کات : ئه‌ي به‌نده‌ي من ئه‌گه‌ر دهتزانێ له گه‌ڵ کێ خه‌ريکي ڕاز و نياز ده‌که‌ي ، هيچ کات پشتت هه‌ڵ نه‌ده‌کرد " .
وه حه‌زره‌ت فه‌رمووي : " ئه‌و که‌سه‌ي که خوا فره ڕقي لێ هه‌يه که‌سێکه که شه‌وانه ، وه‌کوو مردارو بوو وايه و له ڕۆژيشدا جگه له ته‌مه‌ڵي کارێک ناکات " .
وه پێغهمبهي خوا ( صلي الله عليه و آله و سلم ) فه‌رمووي : " چاکترين ئێوه ئه‌و که‌سانه‌ن که ژيرن ، گۆتيان : ئه‌ي پێغهمبهي خوا ( صلي الله عليه و آله و سلم ) ! چ که‌سانێ ژيرن ؟ فه‌رمووي : " ئه‌و که‌سانه‌ي که شه‌و نوێژ ده‌خوێنن کاتێ که خه‌ڵکي خه‌وتوون . "
له ئيمام سادێق ( ع) پرسياريان کرد : " بۆچي ئه‌و که‌سانه‌ي که شه‌و نوێژ ده‌خوێنن ڕواڵهتيان جوانه ؟ فه‌رمووي : " له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌وانه له گه‌ڵ خواي خۆيان خه‌ڵوه‌ت ده‌که‌ن ، خوا له نووري خۆي به‌وان دهبهخشي " .
وه‌رگيراو له : ڕيسالهي " لقا‌ء الله " نووسراوي خوا ناسي گه‌وره ئاقا ميرزا جه‌واد مهلێکي ته‌برێزي