ئەحکامي وەقف کردن
پرسيار : ئه‌گه‌ر قۆرئانێ که وه‌قفي مزگه‌وتێکه ، له‌وێ بێنينه ده‌ر و ڕۆژي دوايي بيبه‌ينه‌وه حۆکمي چيه ؟
بردنه ده‌ره‌وه‌ي شت و مه‌کي مزگه‌وت ، وه‌کوو قۆرئان ، به‌سراوه به چۆنيه‌تي وه‌قف ؛ ئه‌گه‌ر بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له مزگه‌وتدا وه‌قف کرا بێ ، بردنه ده‌ره‌وه‌ي له مزگه‌وت درۆست نيه . (پێشه‌وا خمه‌ينى ، سه‌ي روح اللّٰه ، لێ پرساوه‌کان ، ب 2 ، ل 345 ) که وابوو ، ئه‌گه‌ر که‌سێ قۆرئانێ که وه‌قفي مزگه‌وتێکه ، له‌وێ بباته ده‌ر ، ئه‌وه دژي وه‌قف کاري کردوه وه ئه‌گه‌ر بزانێت و ئه‌و کاره بکات ، تاوان بار ده‌بێت ، و ده‌بێ بيگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مزگه‌وت .
پرسيار : ده‌مه‌وێ زه‌وێيکي وه‌قفي بفرۆشم ، ئايا دواي ئه‌وه که فرۆشتم ، خۆمسي ( يه‌ک پێنجه‌م ) ده‌بێ بده‌م ؟
پرسيار : ئه‌ندامي هاوکاري خانووي کرێکاراني ئه‌وقافم ( ته‌عاوه‌ني مه‌سکه‌ني ئه‌وقاف ) و پارچه‌ێيک زه‌وي ئه‌وقافي له لاێين ئه‌و هاوکاريه‌وه دراوه به من و ده‌مه‌وێ بيفرۆشم ، ئايا دواي ئه‌وه که فرۆشتم ، خۆمسي ( يه‌ک پێنجه‌م ) ده‌بێ بده‌م ؟
زه‌وي وه‌قف کراو نافرۆشرێت به‌ڵآم ده‌تواني مافي که‌ڵک وه‌رگرتني بده‌ي به که‌سێکي تر و به‌رانبه‌ر به‌وه پاره‌ێيک بگري . ئێستا ئه‌گه‌ر شتێک له‌و پاره ما تا سه‌ري ساڵ ، ئه‌وه خۆمسي ئه‌که‌وێ . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ويه به خه‌ڵات درابێت ، بڕێ له زانايان ده‌ڵێن : پاره‌ي به ده‌س هاتوو له‌وه خۆمسي نيه ، بۆ ئاگاداري زياتر له‌م باره‌دا سه‌رداني نمايه‌ي 326 ( خۆمسي خه‌ڵاتي ) له‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن .
وڵامي مه‌رجه‌عه گه‌وره‌کان سه‌باره‌ت به‌م پرسه :
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما خامنه‌يي ( مدظله العالي ) :
فرۆشي زه‌وي وه‌قفي درۆست نيه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما مه‌کارم شيرازي ( مدظله العالي ) :
ئه‌گه‌ر زه‌ويه‌که جيا له خانوو به‌ره بێت خۆمسي ده‌بێ بدرێت .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما سيستاني ( مدظله العالي ) :
زه‌وي وه‌قف کراو نافرۆشرێت به‌ڵآم ده‌تواني مافي که‌ڵک وه‌رگرتني بده‌ي به که‌سێکي تر و به‌رانبه‌ر به‌وه پاره‌ێيک بگري . ئێستا ئه‌گه‌ر شتێک له‌و پاره ما تا سه‌ري ساڵ ، ئه‌وه خۆمسي ئه‌که‌وێ .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما نووري هه‌مه‌داني ( مدظله العالي ) :
ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتي بێت ئه‌وه خۆمسي ئه‌که‌وێ .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما سافي گۆل پايه‌گاني ( مدظله العالي ) :
به شێوه‌ي گشتي جگه له‌و بابه‌تانه‌ي که دياري کراون فرۆشتني زه‌وي وه‌قفي درۆست نيه و پووچه‌ڵه .
کۆ کردنه‌وه‌ي : ئامينه ئيسفه‌ندياري
به‌شي ئه حکامي ئيسلامي تێبيان
سه‌رچاوه‌کان :
ماڵپه‌ڕي ئيسلام کويست
پێشه‌وا خمه‌ينى ، سه‌ي روح اللّٰه ، لێ پرساوه‌کان ، ب 2