ئاييني ئيسلام کاميله؟
بێ گۆمان پێداويستيه‌کاني مرۆڤ به پێي گۆزه‌ري زه‌مان له حاڵي زياد بوون بووه ، مرۆڤي ئه‌مڕۆ پێويستي به ياساێيکي فراوان له بواري ئابووري ، ئاکار ، ڕه‌مياري و ... هه‌يه که مرۆڤي دوێنێ ئه‌م پێداويستيانه‌ي نه‌بوو ، مرۆڤي ئه‌مڕۆ به هۆي ته‌واني ميشک و هێزي بير چاکتر ئه‌توانێ سه‌باره‌ت به زانسته خواييه‌کان ، تێ فکرێت و لێکۆڵينه‌وه بکات ، و حاڵي بێت .
که وابوو : ده‌بێ دوايين شه‌رێعه‌ت له شه‌رێعه‌ته ئاسمانيه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانيا ته‌واوترين پێڕه‌وه‌کان پيشان بدات و بخاته ڕوو ، واته : سه‌باره‌ت به زانست و بنه‌ما بڕواييه‌کان ئه‌و پرسانه دابنێ ، که گه‌وره‌ترين فه‌لسه‌فه زانه‌کان و زاناياني خوايي به‌رانبه‌ر به‌وه سه‌ري کۆڕنووشيان دانه‌واند ، وه يان له باري پرسه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان هموو لايێنه‌کاني ژياني مرۆڤ تا وتوێ بکات ، به شێوه‌يێه که مرۆڤي سه‌ده‌ي 20 ، پێويستي به هيچ ياساێيکي نائاسماني نه‌بێت .
به‌ڕاستي هه‌ر وا بووه بۆ ڕێنمايي مرۆڤ له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا له ڕێگاي وه‌حيه‌وه ئه‌وه‌ي که پێويستي مرۆڤ بووه بۆ ژياني تاکي و کۆمه‌ڵايه‌تي دنيا و دوا ڕۆژ باس کراوه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئاييني ئيسلام ته‌واوتريني شه‌رێعه‌ته ئاسمانيه‌کانه مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌مه‌يه .
به وته‌ێيکي تر : هه‌ر کام له شه‌رێعه‌ته ئاسمانيه‌کان کلاسێکه بۆ په‌روه‌رده کردني مرۆڤ ه به‌ڕێوه بردني کۆمه‌ڵگه ، وه هه‌ر کلاسێ نيسبه‌ت به قۆتابيه تايبه‌ته‌کاني خۆي ، پێڕه‌وێکي ته‌واوي هه‌يه و هيچ کات ناتواني بڵێين ده‌رسي ئه‌و کلاسه سه‌باره‌ت به قۆتابيه تايبه‌ته‌کاني خۆي ناته‌واوه ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رسي هه‌ر کلاسێ نيسبه‌ت به کلاسي پله‌ي سه‌رتري ناتوانێ ته‌واو و به‌س بێ ، به‌ڵکوو بۆ بردنه سه‌ري ئاستي زانستي ئه‌و قۆتابيانه ده‌بێ ئه‌وان ببه‌ين به‌ره‌و کلاسي سه‌رتر به پيڕه‌وي ته‌واوتر و کۆتر .
به ده‌س پێ کردني وه‌حي خوايي کلاسه‌کاني په‌روه‌رده‌يي مرۆڤ ، ده‌سي پێ کرد و شه‌رێعه‌تي ئاسماني هه‌ر زه‌مان و کات و سه‌رده‌مێ بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ي خۆيه ، به‌رزترين و ته‌واوترين کلاس بوو ، به‌ڵام گه‌شه کردني کۆمه‌ڵگه و ڕۆيشتنه سه‌ري بيري ئه‌وان پێويستي ده‌کرد که بۆ کۆمه‌ڵگه‌ي گه‌شه کردوو کلاسي ئاستي سه‌رتر دابنرێت و ئه‌و له گه‌ڵ زانستي به‌رزتر و ته‌واوتر ئاشنا بێت .
ئه‌گه‌ر که‌سێ ده‌ڵێ : ئاييني ئيسلام ته‌واوترين شه‌رێعه‌تي ئاسمانيه ، مه‌به‌ست ئه‌وه نيه که خواي نه‌کرده خوا بۆ گه‌له پێشينيه‌کان ، ئايين و شه‌رێعه‌تي ناته‌واوي ناردوه و ئه‌و کاته به ناردني دوايين پێغه‌مبه‌ر ، ته‌واو کردوه ، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه که شه‌رێعه‌تي حه‌زره‌تي مووسا يان شه‌رێعه‌تي حه‌زره‌تي عيسا بۆ سه‌رده‌مێ خۆيان ته‌واوترين ئايين و شه‌رێعه‌ت بووه به پێي پێداويستي خه‌ڵکه‌که‌ي ئه‌و سه‌رده‌مه ، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تي به پێي کات و سات ، پێداويستيه‌کاني زياتر و تواناي ميشکي گه‌وره‌تر بووه به‌م بۆنه‌وه بۆ دابين کردني پێداويستيه زياد بوونه‌کاني ، و تێر کردني بيره به‌هێزتره‌کاني ، پێويستي به شه‌رێعه‌تي کۆتر ، و زانستي به‌رزتر و ته‌واوتر هه‌يه .
وه ئه‌م ئايه‌ته‌ي خواره‌وه ئه‌م مانايه ده‌گه‌ينێت :
( قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَ مَا أُنْزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَ إِسْمَاعِيلَ وَ إِسْحَاقَ ) ( به‌قه‌ره ، ئايه‌تي 136 )
" بڵێن بڕوامان هێنا به خوا و به‌وه‌ي که بۆ ئێمه و ئيبراهيم و ئيسماعيل و ئيسحاق هاتوه " .
هه‌ر کات ئه‌وه‌ي که بۆ پێغه‌مبه‌ري ئيسلام هاتوه هه‌ر ئه‌وه بێ که بۆ پێغه‌مبه‌رکاني پێش هاتوه ، نه‌ده‌با بفه‌رموێت : ( وَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَ مَا أُنْزِلَ عَلي إِبْرَاهِيمَ ) به‌ڵکوو ده‌با بفه‌رموێت : ( وَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ ) .
جێي گۆمان نيه که دووپات بووني مه‌وسوولي« ما » زۆرتر به‌ڵگه‌يه بۆ جۆرا وجۆر بووني " ئه‌وه‌ي که هاتوه " .
بێ گۆمان ، ئه‌و باسه ورد و زانستيانه که له قۆرئاندا سه‌باره‌ت به يه‌کتا په‌ره‌ستي و وه‌سفه‌کاني خوا و زانسته خواييه‌کان هاتوه ، هيچ کات له ئينجيل و ته‌ورات نه‌هاتوه ، ئه‌و سنوور و ياسا ڕێک و پێکانه‌ي ئيسلام و به تايبه‌ت شه‌رعي ته‌واو و کۆي ئيسلامي و ئه‌و ئيجتێهاده شه‌رعيانه‌ي که ده‌ستي مرۆڤي کراوه کردوه بۆ گه‌شه‌ي زياتر و ... له هيچ کام له شه‌رێعه‌ته پێشينيه‌کاندا ، نه‌بوه .
ئێوه له ئاييني " يه‌هوود " ( جوو ) زياتر له چه‌ند حۆکمي فه‌رعي و به نێو فێقهي ، ناتوانن ده‌س بخه‌ن هه‌ر کات فه‌رع و ئاحکامي کرده‌وه‌يي ته‌ورات و ئينجيل ئه‌وه‌نده‌ي ئيسلام يان نيوه‌ي ئه‌و بوايه لاي که‌م دواي ده‌س لێدان ، ده‌با ئه‌ندازه‌ێيکي وه‌کوو ئه‌وي بمايه .
زياتر له هه‌موو ، ئه‌گه‌ر شه‌رێعه‌ته پێشينه‌کان له هه‌موو بوارێکه‌وه ته‌واو بوايێه و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان و کۆمه‌ڵگاکان و حه‌تا بۆ نيازه‌کاني سه‌رده‌م‌ي مووشه‌کيش به‌س بواێيه ، ناردني پێغه‌مبه‌ري نوێ و به کتێب و شه‌رێعه‌تي سه‌به خۆ چ ماناێيکي بوو ؟
مه‌به‌ستي ئه‌وانه که ده‌ڵێن : " ئيسلام ته‌واوترين شه‌رێعه‌تي ئاسمانيه " هه‌مان ماناي وته‌ي پێشه‌وا عه‌ليه ( ر .خ ) که ده‌فه‌رموێت :
« فَالقُرآنُ آمِرٌ وَ زاجِرٌ اَتَمَّ بِهِ نوُرَهُ وَ اَکمَلَ بِهِ دِينَهُ » .
" واته : قۆرئان فه‌رمان ده‌ر و مه‌نع که‌ره به هۆي ئه‌و به نوور ( شه‌رێعه‌ت ) کۆتايي هێنا و ئاييني ( ئاييني يه‌کتا په‌ره‌ستي ) ته‌واو کرد .
خوێنه‌ري به‌ڕێز دواي خوێندنه‌وه‌ي ئه‌م چه‌ند خه‌ته ده‌زانێ که وته‌ي ئه‌و نووسه‌ره ڕاڤه‌کاره بێ بنه‌مايه له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و نه‌گه‌يشتوه به ڕاستي بڕواي ئه‌و که‌سانه‌ي که له سه‌ر ئه‌و بڕوان که ئاييني ئيسلام ته‌واوترين شه‌رێعه‌تي ئاسمانيه و زوو هه‌ڵه‌ي گرتوه و ده‌ڵێ : هه‌رگيز شايو نيه بۆ خوا که له سه‌رده‌مێکدا بۆ بڕێک له خه‌ڵک ئايينێکي ناته‌واو بنێرێت و بێ گۆمان خوا بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئاييني ته‌واو و به‌ربڵاوي ناردوه .
وڵام :
نه‌وتراو دياره که ناته‌واوي بێ سنوور له گه‌ڵ ناته‌واوي سنووردار ئاسمان تا زه‌وي جياوازه ، هه‌ر کاتێ که‌سێ بڵێ ئيسلام
ته‌واوترين شه‌رێعه‌تي ئاسمانيه مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه که شه‌رێعه‌ته‌کاني پێشوو ناتوانن کۆمه‌ڵگه‌ي ئه‌مڕۆ به ڕێوه ببه‌ن هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ، ته‌واو و به‌س بووه و په‌يڕه‌وي ته‌واو بووه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و بچووکترين که‌م و کۆرتي نه‌بوه بۆ ئه‌و کاته ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شه‌رێعه‌ته بۆ ئه‌مڕۆ به‌س نيه و که‌م و کۆرته و کۆمه‌ڵگه‌ي ئه‌مڕۆ پێويستي به به‌رنامه و ياساي به‌ربڵاوتر هه‌يه که له ئيسلامي پێشينيان نه‌بوه .
له بنه‌ماوه مه‌به‌ست له ته‌واو و ناته‌واو ، ته‌واو و ناته‌واوي له « توحيد » و « معاد » و... نيه تاکوو بڵێن له هه‌موو شه‌رێعه‌ته‌کاندا ئه‌م بنه‌مايانه به ته‌واوي باس کراون ، به‌ڵکوو مه‌به‌ست " زانسته ئه‌قڵيه‌کان ، به‌ربڵاوي له شاخه و ته‌واوه‌تي له بنه‌ما کۆمه‌ڵايه‌تي و ئاکاري ، و ئابووري و وڵات داري و ... " که بنه‌ماي ئه‌وه له شه‌رێعه‌ته ئاسمانيه‌کان و ته‌واوه‌تي ئه‌و له ئاييني دوايين پێغه‌مبه‌ر بۆ هه‌موان ڕوونه .
پێڕه‌و و به‌رنامه‌ي قۆتابخانه‌ي سه‌ره‌تايي هه‌ر چه‌نده ته‌واوتر و کۆتر بێت و به ڕاست بيني وردتر دارژا بێ ، ناتوانێ نيسبه‌ت به قۆتابخانه‌ي دواناوه‌ندي به که‌ڵک و به سوود ، و ته‌واو به‌ربڵاو بێ وه ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ي ناوبراو ، عيه‌بو ناته‌واوي نيه ، چونکوو مه‌به‌ست له‌و به‌رنامه ، به‌ڕێوه بردني قۆتابێيکي ته‌مه‌ن خواره که له بواري بيري و ميشکي و تواناي له‌شي و فێکري ، له ئاستێکي تايبه‌ته و بۆ ئه‌و جگه له‌و به‌رنامه هيچ به‌رنامێيکي تر ناتوانێ به کاڵک و به سوود بێ ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێ به‌رنامه‌ي قۆتابخانه‌ي سه‌ره‌تايي بۆ قۆتابي قۆتابخانه‌ي دواناوه‌ندي به که‌ڵک و به سوود نيه ، نابێ ئه‌وه نيشانه‌ي که‌م و کۆرتي به‌رنامه‌ي پێش بزانين .
نووسه‌ري ئه‌م وتاره داخي له‌وه‌يه که سه‌باره‌ت به بابه‌تێک ده‌نووسي که بۆ هه‌ر که‌سێکي زانا له زانستي ئاييني ڕوون و ئاشکرايه ، به‌ڵام چي بکات، چاپي ئه‌و کتێبه له لاێين ئه‌و نووسه‌ره‌وه ئه‌وي هان داوه بۆ نووسيني ئه‌م بابه‌ته ڕوونه .
له کۆتاييدا وه‌بيرتان دێنين که له‌م باسه‌دا ، وشه‌ي " اديان " ( ئايينه‌کان ) له لاێين نووسه‌ره‌وه دووپات بووه به‌ڵام چکتر ئه‌وه‌يه که له جێي ئه‌و وشه وشه‌ي « شرايع » ( شه‌رێعه‌ته‌کان ) به‌کار بهێنرێت ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که خواي مه‌زن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌نيا يه‌ک ئاييني ناردوه و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ي ئه‌و ئايينه هاتوون و ئايه‌تي : ( إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلاَمُ ) ( ئالي عێمران ، ئايه‌تي 19 ) ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ينێت به‌ڵام « دين » ( ئاييني خوا ) يه‌کێکه ، شه‌رێعته ئاسمانيه‌کان بێ گۆمان زۆر و جيا جيا بوون له‌وێڕا که ده‌فه‌رموێت : ( لِکُلٍّ جَعَلْنَا مِنْکُمْ شِرْعَةً وَ مِنْهَاجا ً) ( سوره‌ي مائده ، ئايه‌تي 48 ) . واته : بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک شه‌رێعه‌ت و ڕێگاێيکمان داناوه " وه جياوازي و ته‌واو بوون بۆ شه‌رێعه‌ت نه بۆ بنه‌ماي ئايين
په‌راوێزه‌کان :
1- پێوه‌ندي هه‌يه به بابه‌تي 32 ل 127 له کتێبي « تفسير آيات مشکله » .
2- نهج البلاغه ، وتاري 182 .
3- له کتێبي « معالم التوحيد » ل 545 – 546 وه کتێبي منشور جاويد ب 2 ، ل 375 – 377 له‌م بابه‌ته به شێوه‌ي به‌ربڵآو باسمان کردوه .