خواردني سه‌وزه
خواردني سه‌وزه‌ي نوێ و حه‌تا فرێز کراو يان وشک کراو هه‌موو کات جێگاي سفارشتي جه‌ردي پسپۆڕه‌کاني خواردن بوه له به‌ر ئه‌وه‌ي که سه‌وزه به هۆي دارا بووني ويتامينه‌کاني C ، ئه‌سيد فۆليک ، پێش سازه‌کاني ويتامين A کارۆ نتۆ ئيده‌کان و به تايبه‌ت کارۆتۆن ، ويتامين E و به‌شێکي که‌م له ويتامينه‌کاني تر و هه‌روه‌ها ماده کانيه‌کان ، ڕۆڵێکي زۆري هه‌يه بۆ پاراستني ساغي له‌ش .
کلسيۆم ، منيزيۆم ، فسفۆر ، که‌مێک ئاسن ، که‌مێک ڕووي ، که‌مێک يۆد و که‌مێکيش سلنيۆم به‌شێکن له‌و ماده کانيه زۆر به نرخانه‌ي که له سه‌وزه‌دا هه‌ن و کاريگه‌ري به نرخيان هه‌يه له سه‌ر ساغي و سڵامه‌تي له‌شي خه‌ڵک .
ئه‌و فيبره‌ي که له نێو سه‌وزه‌کاندا هه‌يه به‌رگري ده‌کات له نه‌خۆشيه‌کاني گه‌ده و به تايبه‌ت شێر په‌نجه‌ي گه‌ده و شێر په‌نجه‌کاني تريش . وێڕاي ئه‌وه که ڕه‌نگه‌کاني نێو سه‌وزه‌کان ، تايبه‌تمه‌ندي دژي شێرپه‌نجه‌يان هه‌يه و به تايبه‌ت هه‌ر له کۆنه‌وه ڕۆڵي سه‌وزه له ته‌ندرۆستي پێست به جواني ناسراو بووه .
به پێ سفارشته‌کاني پسپۆڕاني خوارده‌مه‌ني پێويسته هه‌ر که‌سێک ڕۆژانه 4 – 3 جۆر سه‌وزه‌ي کاڵ يان کۆڵاو بخوات . ئه‌م ئه‌ندازه بريتيه له پێوانه‌ي 4 لێوان سه‌وزه‌ي کاڵ ، يان 2 لێوان سه‌وزه‌ي کۆڵاو يان ئاوي سه‌وزه .
مه‌به‌ستيش له سه‌وزه هه‌موو جۆره‌کاني گيايه وه‌کوو کووله‌که ، کاهوو ، ته‌ماته ، خه‌يار ، نۆکه فه‌ره‌نگي ، باقلله‌ي سه‌وز ، شه‌له‌م ، چۆنه‌ر ، ڕێواس ، که‌له‌م ، گۆڵ که‌له‌م ، برۆکلي ، ئارتيش و ... . بێ گۆمان به کار هێناني جۆره‌کاني سه‌وزه‌ي تازه وه يان کۆڵاو له نێو بۆخار يان له نێو ئاودا بۆ ماوه‌ێيکي کۆرت ، به‌رگري ده‌کات له له نێو جووني ماده به نرخه‌کاني سه‌وزه .
له‌وێڕا که له ڕۆژاني نه‌ورۆزدا سه‌وزه‌ي تازه که‌متر ده‌س ئه‌که‌وێ ، خه‌ڵک ڕوو ئه‌که‌نه سه‌وزه‌ي فرێز کراو و ئاماده کراو .
له به‌ر ئه‌وه‌ي که که کۆمپانيا کاني جۆرا و جۆر سه‌وزه‌کان ئاماده ده‌که‌ن پيويسته سه‌رنج بده‌ين به جۆري ئه‌و سه‌وزه و دڵنيا بين که پاک و خاوێن و بێ کێشه بێ .