5 جوڵه كه زيان به پشت ده‌گه‌يه‌نێت
هه‌ستان و دانيشتني ماوه درێژ له يه‌ك بارودۆخدا، ئه‌نجامداني كاري قورس، چه‌مانه‌وه‌ي پشت بۆ هه‌ڵگرتني كه‌لوپه‌ل و سوڕاندني له‌ناوي پشت به تايبه‌تي له كاتي هه‌ڵگرتني كه‌لوپه‌لدا زيان به پشت ده‌گه‌يه‌نێت.
به بڕواي پسپۆڕان بۆ بووني ماسولكه‌يه‌كي ته‌ندروست پێويسته خاڵه ساده‌كان له‌به‌رچاو بگرين. له ئه‌نجامداني كاري يه‌كسان و دووباره‌ي وه‌ك وه‌ستاني زۆر و يان ئه‌ژنۆدادان يان چه‌ماندنه‌وه‌ي پشت بۆ ماوه‌يه‌كي زۆر و جێ‌گير دوور بكه‌ونه‌وه و ناوه ناوه پشوو به خۆتان بده‌ن.
له كاتي هه‌ڵگرتني كه‌لوپه‌لي قورس پێويسته به راست كردنه‌وه‌ي پشت و چه‌ماندنه‌وه‌ي ئه‌ژنۆكان به‌رز بكرێته‌وه، چونكه بڕبڕه‌ي پشت زۆر له جومگه‌كاني ئه‌ژنۆ بچووكتره.
به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه تووشي نه‌خۆشي بڕبڕه‌ي پشت بن و ده‌بێت دڵنيا بن له‌وه‌ي كه له كاتي ئه‌نجامداني كاره‌كان زيان به بڕبڕه‌ي پشت بگات.
NRT2