نه‌ورۆز له گشتي مێژوودا
به يه‌که‌مين ڕۆژي ساڵي نوێ کۆچي هه‌تاوي نه‌ورۆز د‌ڵێن و ئێرانيه‌کان له‌م ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترين جێژني نه‌ته‌وه‌يي خۆيان به ڕێوه ده‌بن . ئارياييه‌کان له سه‌رده‌مي کۆندا دوو وه‌رزي گه‌رما و سه‌رمايان هه‌بوو ، له هه‌ر کام له‌م وه‌رزانه‌دا جێژنێکيان ده‌گرت که هه‌ر کاميان سه‌ره‌تاي ساڵي نوێ بوو ؛ به يه‌که‌ميان ده‌گۆت نه‌ورۆز و به دوه‌ميان ده‌گۆت مێهره‌گان .
هه‌ر چه‌ند له سه‌رده‌مي خۆله‌فا هه‌وه‌ڵيه‌کان گرنگي به نه‌ورۆز نه ئه‌درا ، به‌ڵام خه‌ليفه‌کاني دوايي ئۆمه‌ويه‌کان نه‌ورۆزيان جێژن ده‌گرت و بۆ زياتر کردني سه‌روه‌ت و ساماني خۆيان ، خه‌ڵاتي نه‌ورۆزيان داهێنا . وه به هاتني " ئه‌بوو مۆسلێمي خۆراساني " و ده‌س پێکردني خه‌لافه‌تي عه‌بباسي و ڕه‌خنه‌ي به‌رمه‌کيه‌کان و وه‌زيره‌کاني تري ئێراني و درووس بووني بنه‌ماڵه‌ي تاهێريان و سه‌فاريان ، جێژنه ئێرانيه‌کان جارێکي تر گه‌شاوه .
هه‌ر چه‌ند زۆرێک له ڕێ و ڕه‌سمه ئێرانيه‌کان دواي هاتني ئيسلام بۆ ئێران له نێو چوون و ڕێ و ڕه‌سمه ئيسلاميه‌کان جێگاي ئه‌وانيان گرت ، به‌ڵام جێژني نه‌ورۆز که‌م يان زۆر هه‌ر ماوه .
شايه‌ت هاوکات بووني ڕۆژي غه‌دير له ساڵي ده‌يه‌مي کۆچي له گه‌ڵ نه‌ورۆز له مانه‌وه‌يدا کاريگه‌ري هه‌بووبێت .
عه‌لي کازمي ل پێشه‌کي وه‌رگێڕاني کتێبي سه‌ي عه‌بدۆ لره‌زا حسه‌يني شه‌هرستاني به ناوي " نه‌ورۆز له ئيسلام‌دا " نووسيويه‌تي : " به سه‌رنج دان به‌و لێ گێرانه‌وانه‌ي که سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز هاتوون ، ده‌رئه‌که‌وێ ، نه‌ورۆز پێش ئيسلام ڕۆژێکي جێي سه‌رنجي پێغه‌مبه‌ران و ڕێبه‌راني خوايي بووه وه له سه‌ره‌تاوه خۆشي و شادي ئه‌و ڕۆژه به هۆي ئه‌و ڕووداوه ئايينيانه بووه که له‌و ڕۆژه‌دا ڕوويان داوه و مه‌عنه‌وي بووه ، ... به‌ڵام به‌و شێوه که زۆربه‌ي ڕاستيه‌کان به گۆزه‌ري زه‌مان گۆڕاون و پێچه‌وانه کراون و زۆرێک له ڕاستيه‌کان لادراون ، نه‌ورۆزيش بووه‌ته ڕۆژێکي نه‌ته‌وه‌يي و باستاني ، شادي و خۆشي ئه‌و ڕۆژه‌ش خراوه‌ته حسێبي کار و باري مادي ... " نه‌ورۆز به‌هانه‌ێيک بووه که ده‌سه‌ڵات داره‌کان که‌ڵکيان لێ وه‌رگرتوه بۆ خۆيان .
جه‌مشيد پاشاي گه‌وره‌ي ئێراني باستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م هه‌له ، له ڕۆژي نه‌ورۆزدا تاجي خستوه سه‌ر سه‌ري ، و حه‌تمه‌ن به ڕاگه‌ياندن گۆتوويانه که ئه‌مڕۆ ، ڕۆژي په‌يمان به‌ستني جێ نشيني خواييه و خه‌ڵکيان بانگه‌شه کردوه که بێن و به پێشکه‌ش کردني خه‌ڵاتي خۆاين له گه‌ڵ جێ نشيني خوا په‌يامن ببه‌ستن و پيرۆزبايي بڵێن . به‌م پێشه‌کيه ، وڵامي ئه‌م پرسياره : که بۆچ عه‌ره‌به‌کان نه‌ورۆزيان له نێو برد ؟
ڕوون ده‌بێته‌وه :
له لێ گێڕانه‌وه‌ي مه‌علي کۆڕي حۆنه‌يس له حه‌زره‌تي پێشه‌وا سادێق ( س .خ ) ئاماژه به‌م ڕاستيه‌يه . " ...
ئه‌م ڕۆژه له ڕۆژه‌کاني ئێمه‌يه و ڕۆژي شێعه‌کاني ئێمه‌يه ، که ئێرانيه‌کان پاراستوويانه ، و ئێوه عه‌ره‌به‌کان له نێوتان بردوه .
عه‌ره‌به‌کان به شوێن که‌وتن له ده‌زگاي خه‌لافه‌تي به‌ني ئۆمه‌ييه و به‌ني عه‌بباس له به‌ر ئه‌وه‌ي که نه‌ورۆزيان ڕۆژي ويلايه‌ت و جێ نشيني خوايي ده‌ناسي ، به ته‌واوي هێزيان تێکۆشان که ئه‌و ڕۆژه بشارنه‌وه ، و له نێوي برن . به‌م بۆنه‌وه بۆ خراپ کردني نه‌ورۆز ، ئه‌و ڕۆژه‌يان به ڕۆژي مه‌جووس ده‌ناساند که له‌وان به جێ ماوه . تا ئه‌و جێگايه‌ي که ده‌بينين حه‌زره‌تي پێشه‌وا مووساي کۆڕي جافريش ( س .خ ) به ته‌قيه‌وه به مه‌نسووري ده‌وانيقي ده‌فه‌رموێت : " له ڕێ و ڕه‌سمه‌کاني فارسه‌کانه و ئيسلام له نێوي بردوه ... " هێندێ که‌س ئه‌م لێ گێڕانه‌وه‌يان کردوه به‌ڵگه بۆ شه‌رعي نه‌بووني نه‌ورۆز ؛ به‌ڵام به سه‌رنج دان به لێ گێڕانه‌وه‌کاني به‌رانبه‌ر به‌م لێ گێڕانه‌وه ، گۆتراوه که ئه‌مه له ڕووي ته‌قيه‌وه گۆتراوه ، و باش‌ترين به‌ڵگه‌يه بۆ گه‌وره‌يي نه‌ورۆز .