کانياوي که‌وسه‌ر
سێهه‌مي "جه‌مادي ساني" ڕێکه‌وته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژي شه‌هيد بووني حه‌زره‌تي فاتيمه(س)، کچي خۆشه‌ويستي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام(د.خ) و هاوسه‌ري ئه‌مه‌گداري عه‌لي(ع). خاتوونێکي به‌ڕێز که له ته‌مه‌ني کورتي خۆي‌دا ، سه‌رچاوه‌ي به‌ره‌که‌تێکي زۆر بوو بۆ ئيسلام و موسڵمانان.
ناوي فاتيمه(س) تێکه‌ڵه به فه‌زيله‌تگه‌لێکي وه‌ک پارێزگاريي و خواناسي، زانست، لێبوورده‌يي و مێهره‌باني و بوێري و فيداکاري و ئه‌م ڕۆژه باش‌ترين ڕۆژه بۆ په‌يوه‌ندي ڕۆح و گيان له‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ري چاکه و چاکه‌کاريي ئه‌و خاتوونه.
به سه‌ره‌خۆشي کردني ساڵڕۆژي شه‌هيد بووني حه‌زره‌تي فاتيمه(د.خ) و به سڵاو له که‌سايه‌تي پيرۆزي ئه‌و خاتوونه ، باسي چه‌ن گۆشه‌يه‌ک له ڕێبازي کچي نازداري پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ده‌که‌ين.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) پاش کۆچي دوايي ڕه‌سووڵي خوا(د.خ) نزيک به 90 ڕۆژ له‌م جيهانه‌دا ژيا. فيراق و دووري پێغه‌مبه‌ر بۆ موسڵمانان و به‌تايبه‌ت بنه‌ماڵه‌ي ئه‌و حه‌زره‌ته ، به‌ڕاستيي گران بوو. ئه‌م ڕووداوه تاڵه ، کێشه و سه‌خڵه‌تي زۆري بۆ بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر به دواوه بوو. ده‌گێڕنه‌وه که حه‌زره‌تي فاتيمه(س) دواي وه‌فاتي پێغه‌مبه‌ر زۆر گريا. به‌ڵام گريانه‌که‌ي له‌به‌ر دووري و فيراقي باوکي نه‌بوو. ئه‌و خاتوونه بيري له داهاتوو ده‌کرده‌وه. له‌و ڕووداوانه‌ي که له‌به‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌ي خه‌ڵک له ئامۆژگارييه‌کاني وه‌حي ده‌هاتنه ئاراوه و بنه‌ماي بير و بڕواي ئه‌واني ده‌گۆڕي. به‌شێک له خه‌مه‌کاني حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له‌به‌ر به‌لاڕێداچووني ئه‌و مرۆڤانه‌ي بوو که له ڕێنويني خودايي بێبه‌ش ده‌بوون. هه‌ر بۆيه پاش وه‌فاتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، فاتيمه(س) هه‌وڵي دا پرسه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕوون بکاته‌وه و پێش به به‌لاڕێداچووني جه‌ماوه‌ر بگرێت. هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا دوو وتار و خوتبه‌ي پڕبايه‌خي پێشکه‌ش کرد ، يه‌کێک له مزگه‌وتي مه‌دينه و ئه‌وي ديکه‌ش له نێو ژناني موهاجير و ئه‌نساردا.
خوتبه‌ي که‌م وێنه‌ي فاتيمه(س) له مزگه‌وتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چه‌ندين به‌شي جياواز ده‌گرێته‌وه که هه‌رکامه‌يان ئامانجێکي ڕوون پێ و شوێن ده‌گرێ.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له وته‌کانيدا مرۆڤ له ڕه‌سه‌ن ترين ئامۆژگارييه ئاسمانييه‌کان به‌هره‌مه‌ند ده‌کات و پرسگه‌لێکي وه‌ک ته‌وحيد و نه‌بووه‌ت باس ده‌که‌ت و ڕووداوه‌کاني دواي کۆچي دوايي پێغه‌مبه‌ر شي ده‌کاته‌وه. شيکردنه‌وه‌ي بير و بڕواي ئاييني و به‌ها ئه‌خلاقييه‌کان ، گه‌نجينه‌يه‌که که له‌م خوتبه‌يه‌دا هاتووه: " به‌ڕاستي که خواوه‌ند ئيماني کرد به هۆي بێگه‌ردبوون و پاکي ئێوه له شيرک، نوێژي کرد به هۆي پاکبوونه‌وه‌تان له خۆبه‌زل زاني و زه‌کاتي کرد به هۆي پاک و خاوێن بوونه‌وه‌ي نه‌فس و زۆر بووني ڕسق و ڕۆژي و ڕۆژووشي کرد به هۆي به‌هێزبوون و خۆڕاگر بووني نيازپاکيتان.
حه‌زره‌ي فاتمه(س) له‌م خوتبه‌يه‌دا ئاماژه‌ي داوه‌ته خاڵێکي گرينگ و ئه‌ويش مه‌ترسيي دووبه‌ره‌کي که‌وتنه نێو موسڵمانانه. ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه هۆگريي به بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ري به ڕێگه‌چاره‌ي خۆ دوورکردنه‌وه له دووبه‌ره‌کي زانيوه و له‌م باره‌وه ده‌فه‌رمووێ: خواوه‌ند، ئيمامه‌ت و ڕێبه‌رايه‌تي بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ري فه‌رز کرد بۆ پێش‌گرتن به هه‌رچه‌شنه سه‌ره‌ڕۆيي و دووبه‌ره‌کي وهه‌روه‌ها گه‌يشتن به يه‌کێتي و يه‌کده‌نگي، تا له ساي ئه‌ودا موسڵمانان به‌خته‌وه‌ري دونيا و قيامه‌ت بن.
به‌شێک له خوتبه‌کاني حه‌زره‌تي فاتيمه(س) .
سایتی رادیو سورانی
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له قوتابخانه و ڕێبازي تاقانه‌په‌رستيي دا په‌روه‌رده بوو و له‌ماڵێکدا ژيا که مه‌کۆ بۆ زانستي ديني و شوێني نازڵبووني ئايه‌ته‌کاني قورئان بوو. هه‌ر بۆيه ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه هه‌ر له منداڵييه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزترين چه‌مکه ئه‌خلاقي و مه‌عنه‌و‌ييه‌کاندا ئاشنا بوو و به کرده‌وه ئه‌م جوانييانه‌ي له وتار و هه‌ڵس و که‌وت و ئاکاري باوکيدا حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د(د.خ) به چاوي خۆي ده‌بيني.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) مرۆڤێکي چه‌ند ڕه‌هه‌ندي بوو و له هه‌موو بواره‌کاني ده‌رووني و ئه‌خلاقيدا له لووتکه‌ي که‌ماڵدا بوو. کاتي عيباده‌تکردن ئه‌وه‌نده نوقمي زه‌رياي مه‌عنه‌وييه‌ت ده‌بوو که تێپه‌ڕ بووني کات و ساتي هه‌ست پێ نه‌ده‌کرد، له ڕيوايه‌تێکي سه‌رنج ڕاکێشدا ، له پێغه‌مبه‌ري ئيسلامه‌وه(د.خ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رموويه‌تي: کچي من فاتيمه ، سه‌روه‌ري ئافره‌تاني هه‌موو سه‌رده‌م و به‌ره‌کانه. ئه‌و جگه‌رگۆشه‌ي من و به‌ري گياني منه. ئه‌و حۆرييه‌که که له ڕوواڵه‌تي مرۆڤدا ، کاتێک له ميحرابي عيباده‌تدا به‌رامبه‌ر به کردگاري ده‌وستێ، ڕووناکي دڵ و ده‌رووني، تيشک ده‌خاته سه‌ر باڵي فريشته‌کاني ئاسمان، به هه‌مان چه‌شنه که ڕووناکي ئه‌ستێره‌کان ،تيشک ده‌خاته سه‌ر زه‌وي.
--------------
عيباده‌ت له ڕووانگه‌ي حه‌زره‌تي فاتيمه‌وه(س) مانايه‌کي به‌ربڵاوي هه‌بوو و ته‌نيا به نوێژ و دوعا و پاڕانه‌وه به‌رته‌سک نه‌ده‌بووه‌وه. خواپه‌رستي و خزمه‌ت به‌و ،ته‌وه‌ر‌ي سه‌ره‌کيي ژياني حه‌زره‌تي فاتيمه(س) بوو.
سۆز و خۆشه‌ويستيي حه‌زره‌تي فاتيمه(س) به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکي ئه‌و سه‌رده‌مه خاڵێکي دره‌وشاوه له ژياني ئه‌و خاتوونه‌دا بوو وهه‌موو که‌س به‌وه‌ي ده‌زاني. گه‌لێک جار که‌ساني هه‌ژار و نه‌دار و ئاتاج و موحتاج ده‌چوونه به‌ر ده‌رکي ماڵي حه‌زره‌تي فاتيمه(س) و قه‌تيش به ده‌ستي به‌تال له ماڵي ئه‌و خاتوونه نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) ئه‌م ده‌سگيرۆيي و يارمه‌تييه‌ي به چه‌شنێک عيباده‌ت و خزمه‌ت کردني خواي تاکانه ده‌زاني و چێژي ده‌برد له ئه‌نجام داني.
له لۆژيک و ڕووانگه‌ي ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه‌دا، مرۆڤ ده‌توانێ له‌م جيهانه‌دا بژي و له جوانييه‌کاني چێژ ببات به‌ڵام له ناخي دڵيشه‌وه شه‌يداي خواي تاکانه بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که ڕۆژێک به باوکي به‌ڕێزي حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د(د.خ)ي وت: باوکه‌گيان! ئه‌و چێژه‌ي که له خزمه‌ت کردني خواوه‌ند ده‌يبه‌م، واي لێکردوو‌م هيچ پێويستييم به که‌وتنه دووي هه‌وا و هه‌وه‌سي ده‌روون نه‌بێت و پێم خۆشه يه‌کسه‌ر نوقمي نێو جوانييه‌کان خواوه‌ند بم .
بێگومان ، ناسيني قووڵي و خۆشه‌ويستي ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه به‌رامبه‌ر به پێوه‌نديي مه‌عنه‌و‌يي له‌گه‌ڵ کردگار، سه‌خڵه‌تييه‌کاني ژياني لا هاسان کردبوو.
---------------
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) ده‌يزاني هه‌رچه‌نده که‌م ته‌مه‌ن و گه‌نجه ، به‌ڵام پاش وه‌فاتي باوکي ، يه‌که‌م که‌سي بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ره که ڕێبازه‌که‌ي به‌رده‌وام کرد. ئه‌وه به‌ڵێنێک بوو که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌وه‌ي دابوو.
ڕۆحي ناسکي فاتيمه له دووري باوک‌دا خه‌مێکي گران نيشتبووه سه‌ري و ڕووداوه‌کاني دواي وه‌فاتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دڵي ئه‌و خاتوونه‌ي يه‌کجار ئێشاندبوو و خه‌م و په‌ژاره تا ناخي داگرتبوو. ئه‌م هه‌موو ڕووداوه تاڵانه حه‌زره‌تي فاتيمه(س) ي تووشي ناساغي کرد .
ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه له دوايين ساته‌کاني ژيانيدا، به دڵێکي ڕه‌نجاو له‌و خه‌ڵکه‌ي که وه‌سيه‌تي پێغه‌مبه‌ره‌که‌يان به‌جێ نه‌هێنابوو، داواي ئاوي کرد و ده‌سنوێژي پێ گرت و به‌ره‌و ڕووگه ڕاکشا و له دوايين قسه‌کانيدا ڕوو له هاوسه‌ري به‌ڕێزي حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) فه‌مووي که به شه‌و غوسڵي بکات و ئه‌سپه‌رده‌ي خاکي بکات و به که‌س نه‌ڵێت.
کاتێک ڕۆحي پاک و ئاسمانيي حه‌زره‌تي فاتيمه(س) به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌ڵفڕي، عه‌لي(ع) به سيمايه‌کي خه‌مينه‌وه له‌به‌ر قورسيي خه‌مي دابڕان له حه‌زره‌تي فاتيمه‌ي زه‌هرا ، له چه‌ن ڕسته‌يه‌کدا به‌م شێوه ده‌ردي دڵي خۆي ده‌ربڕي :
دووري تۆ بۆمن گه‌لێک دژواره و ئه‌وه داخ و که‌سه‌رێکه که هه‌رگيز بۆ من ساڕ‌ێژ نابێت.
--------------
ديسان ساڵڕۆژي شه‌هيد بووني حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له ئێوه دۆستاني خۆشه‌ويست سه‌ره‌خۆشي ده‌که‌ين و به وته‌يه‌ک له‌و خاتوونه به‌ڕێزه ئه‌م تايبه‌ته به‌رنامه‌يه کۆتايي پێ دێنين.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) فه‌رمووي: له‌م جيهانه‌دا سێ شت به‌لاي منه‌وه گه‌لێک خۆشه‌ويستن: خوێندنه‌وه‌ي قورئان، چاوبڕينه سيما و ڕوخساري ڕه‌سووڵي خوا و ده‌سگيرۆيي و چاکه و چاکه‌کاريي له ڕێگه‌ي خودادا.