به‌هاري سرۆشت
بێ گۆمان ، جێژني نه‌ورۆز ، جێژني سرۆشته ، " سه‌ره‌تاي به‌هار و وه‌رزي نێواني سرۆشت و خۆشي هه‌وا و نێواني شه‌و و ڕۆژ و ڕزگار بوون له ده‌ست سه‌رماي زستان و شه‌واني سه‌رد و درێژ و ڕه‌ش .
جێژنێک هاو کات له گه‌ڵ خۆشي و خوێندني باڵنده‌کان و ته‌گبيري مێشه و ته‌سبێحي با و هاتنه خواره‌وه‌ي هه‌ور و ده‌نگي هه‌وره ترێشقه و سه‌وز بووني ده‌شت و سارا .
ئه‌گه‌ر ئێمه پڕ و پووچي و خاڵه تاريک و نه‌رێنيه‌کان له ڕواڵه‌تي ئه‌م جێژنه لاده‌ين وه ئيزن بده‌ين که وه‌کوو سرۆشت خاوێن بێت ، و خاڵه ئه‌رێني و خواييه‌کاني زياتر بکه‌ين ، ئه‌و کاته له بڕواي مه‌کته‌بيشدا ده‌بێته جێژنێکي به ڕێز و مه‌زن . "
به‌و شێوه که له حه‌ديسدا هاتوه : هه‌ر شتێک به‌هارێکي هه‌يه ه به‌هاري قۆرئانيش مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زانه . به‌م بۆنه‌وه ئه‌ميرۆ لمۆمنين ( ع ) ده‌فه‌رموێت : " فێري قۆرئان ببن چونکوو قۆرئان به‌هاري دڵه‌کانه . " واته گێان و دڵ و ده‌رووني مرۆڤ به فێڕکاري خوايي ، ده‌پشکوێت .
به‌ڵێ جێژني ڕاسته‌قينه‌ي مرۆڤ که پله به‌رزترين بوونه‌وري خوايه ، و گۆڵي جيهاني بوونه‌وره ، گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ خۆ و سه‌رنج دان به سه‌ره‌تاي بوونه‌وه‌ر ، و فێر بووني کتێبي به‌خته‌وه‌ري و له کۆتاييدا په‌يدا کردني خۆ و گه‌يشتن به خوا .
وه ئه‌م جێژنه به ده‌ستي خۆمانه ، و مرۆڤ ده‌توانێ هه‌ر ڕۆژ بۆ خۆي جێژنێک ساز بکات .
ئه‌ميرۆ لمۆمنين ( ع ) ده‌فه‌رموێت : « كل يوم لا يعصى الله فهو يوم عيد » ( هه‌ر ڕۆژێ که نافه‌رماني خواي تێدا نه‌کرێ ئه‌و ڕۆژه جێژنه ) . ئه‌ڵبه‌ت به‌و شێوه که قۆرئانم ده‌فه‌رموێت : ده‌بێ له به‌هاري سرۆشت و ژيانه‌وه‌ي دووباره‌ي گۆڵ و سه‌وزه و گياکان و داره‌کان ، و خوێندن و ئاوازي باڵنده‌کان و گێانداره‌کان ، و ڕازاننه‌وه‌ي ده‌شت و ساراکان ، ده‌رسي ڕۆژي سه‌ڵا و ژياني دوايي بگرين ئه‌و کاته‌ي که ده‌گه‌ڕينه‌وه بۆ لاي خواي مه‌زن .
خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت : " به چاو زه‌وي وشک و وه‌ستاو و بێ گێان ده‌بيني ، به‌ڵام کاتێ ئاوي باران ده‌رژێنين به سه‌ريا ، ده‌که‌وێته حه‌ره‌که‌ت و جم و جۆڵ و زياد ده‌کات ، و گيا دڵ خۆش که‌ره‌کان ده‌ڕوێن ، ئه‌م به‌م بۆ نه‌وه‌يه که خوا ڕاستي مۆتڵه‌قه و نيزامي زيندوو کردنه‌وه‌ي مردوه‌کان له ده‌ستي تواناي ئه‌دايه . وه ته‌نيا ئه‌وه که له سه‌ر هه‌موو کارێک توانايه .