مێژينه و ره‌گ و ڕيشه‌ي نه‌ورۆز
سه‌باره‌ت به مێژينه و ره‌گ و ڕيشه‌ي نه‌ورۆز له ري و ڕه‌سمي کلتووري ناوچه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ " سوومر " . جێژنه‌کاني سه‌ري ساڵي سوومريه‌کان پێوه‌ندي هه‌يه به ئۆستووره‌ي هاوسه‌رگيري مه‌زني ئيزه‌د خاتووني سه‌رزه‌وي له گه‌ڵ خواي ديارگه‌ي سه‌وز بووني گيا .
له ئۆستووره‌کاني سوومري که دواي خوێندنه‌وه‌ي ته‌خته نووسراوه‌کاني ده‌س که‌وتوو له ده‌ور و به‌ري کۆنينه‌ي سوومري خوێنراونه‌تۆ وا ده‌ر ئه‌که‌وێ که کوێستانه‌کاني خۆر ئاوا و باشووري خۆرئاواي سوومر ، واته کێوه‌کاني زاگرۆس له ناوچه‌ي لۆرستان ، بۆ ئه‌وان جێگاێيکي پيرۆز بووه . سه‌باره‌ت به عيلاميه‌کانيش هه‌ر به‌م شێوه‌يه .
توێژينه‌وه‌ي نه‌قش و نيگاره‌کاني سه‌ر شت و مه‌که‌کان و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ي که ده‌س که‌وتوون ، وه هه‌روه‌ها ئه‌و زانيايانه‌ي که که له ده‌ور و به‌ري کۆنينه‌ي نێو هه‌وداکاني ئێرانيش له گۆڕه‌پاني به‌ربڵاوي کلتووري سه‌رده‌مي ئيسلامي تا ناوچه ناوه‌نديه‌کان و تا سنووري سه‌رزه‌ويه خۆر هه‌ڵاتيه‌کاني ئێران و پێوه‌ندي به‌ربڵاوي ئه‌م ناوچانه له گه‌ڵ ئيلام باس ده‌کات .
ساموئل هنري هوك له کتێبي ئۆستووره‌کاني خۆر هه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست ده‌ڵێ :
" وادياره سوومريه‌کان له ناوچه کوێستانيه‌کاني باشووري بين النهرين کۆچيان کردوه بۆ ناوچه‌ي دێلتا .
ئۆستووره‌کاني سوومري پيشان ئه‌دات که بار و دۆخي ناوچه‌يي جێگاي دانيشتني سه‌ره‌تاي ئه‌وان ، له گه‌ڵ بار و دۆخي ناوچه‌ي نوێيان زۆر جياواز بووه . "
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌نووسێ :
" ته‌مووز و عيشتر ( په‌يکه‌ره‌کاني بابلي ، دۆموزي و ئيناناي سوومري ) زۆر جار له ژێر په‌يکه‌ره‌ي سنووبه‌ري نێر و مێي کێشراون . ئه‌زانين له دلتاي دێجله - فۆرات ، داري سنۆبه‌ر نيه ، و ئه‌و داره له ناوچه کوێستانيه‌کان هه‌يه . ئه‌م ناوچانه شوێني سه‌ره‌کي سوومريه‌کان بووه . جگه له‌مه‌ش ده‌بێ سه‌رنج بده‌ينه ئه‌م ڕاستيه‌ش که زيگۆراته گه‌وره‌کان ، تايبه‌تمه‌ندي مێعماري په‌ره‌ستگه‌کاني سوومريه و بڕوا له سه‌ر ئه‌وه‌يه که به‌ره‌و ئه‌وێ خوازراوي سه‌ره‌کي درووس کراون :
ساموئل كريمر له کتێبي « ئه‌لواح سوومري » ده‌نووسێ :
" به بڕواي سوومريه‌کان ، خواکان به سه‌ر کێوه‌کاني زه‌وي و له ئاسمانه‌کانه ، له‌وێ که خۆر هه‌ڵ دێت .
ئه‌م سه‌رچاوانه و سه‌رچاوه‌کاني تريش ئه‌م بابه‌تانه‌يان به پێي به‌ڵگه باس کردووه که له به‌ر کۆرتي وتاره‌که به سه‌ريا ڕاده‌بوورين .
جگه له ئاکامي لێکۆڵينه‌وه به‌روارد کراوه‌کاني ئۆستووره‌کان ، لێکۆڵينه‌وه‌کاني خه‌ڵک ناسي ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به ئايين و ڕێ و ڕه‌سمه‌کانيش پيشان ئه‌دات که شێوه‌ي شانۆيي ئۆستووره‌ي کۆني مه‌رگ و ژياني نوێي خواي گيا له ناوچه جۆرا وجۆره‌کاني ئێران به‌رده‌وام بووه . بۆ نموونه ، ڕێ و ڕه‌سمه‌کاني مير نه‌ورۆزي ، کۆسه گه‌ردي ، پير بابۆ ( گيلان ) و ئه‌مانه . له حاڵێکدا له سه‌رزه‌ويه‌کاني ئه‌وديوي ڕۆباره‌کان ( دووڕوه) له‌م ئايين و ڕێ و ڕه‌سمانه ، نيشانه‌ێيک به ده‌سته‌وه نيه .
له نزيکه‌ي 4 هه‌زار ساڵ پێش ، کۆچي ئارياييه‌کان له لايه‌ني باشووري هه‌وداي ئێران ، له سه‌رزه‌ويه سه‌رد سێره‌کان که " 9 مانگ زستان و 3 مانگ هاوين بوو " ده‌س پێ ده‌کات ، و له گه‌ڵ دانيشتواني نێو هه‌وداکاني ئێران ده‌س ئه‌که‌ن به مامه‌ڵه و پێوه‌ندي کلتووري . کۆنترين به‌ڵگه که له‌م کۆچه مێژووييه ده‌س ئه‌که‌وێ ، کتێبي ئه‌وستايه . ئه‌هوورا مۆزدا ڕوو به جه‌م ( جه‌مشێد ) ئه‌ڵێ :
" ئه‌ي جه‌م هورچهر ، کۆڕي يونگهان »
ئه‌م سه‌رزه‌ويه پڕ بووه له ڕان و پاڵه‌وان و خه‌ڵک و سه‌گ و باڵنده و ئاگري سوور ، و ڕان و پاڵه‌وان و خه‌ڵک له‌م سه‌رزه‌ويه جێگايان نه‌ماوه .
ئه‌و کاته جه‌م له نيو ڕووناکيدا به‌ره‌و نيوه‌ڕۆ بۆ لاي خۆري به‌رز ڕۆيشت و گۆتي :
ئه‌ي سپه‌ندارمذ ( = زه‌وي ) به سۆزه‌وه به‌رز ببه‌وه ، و به‌ربڵاوتر ببه ، بۆ ئه‌وه‌ي ڕان و پاڵه‌وان و خه‌ڵکه‌کي من جێ بده‌ي .
ئه‌و کاته جه‌م ئه‌م زه‌ويه‌ي له‌وه‌ي که له‌مه وپێش بوو پانتر کرد ... " ( وێنديداد – چيرۆکي جه‌م )
ئه‌م گێڕانه‌وه ئۆستووره‌ييه که بۆ ئێمه به‌ڵگه‌ێيکي مێژووييه ، جيرۆکي کۆچي گه‌لاني ئارياييه بۆ نێو هه‌وداي ئێران . وه له ده‌قي ئه‌م گێڕانه‌وه‌ش واده‌ر ئه‌که‌وێ ک شڕ و پێکدادانێک نه‌بووه ، کار کارێکي خواييه که به داخوازي ئه‌هوورامه‌زدا و و به نزاي خۆر ، به فه‌رماني جه‌م دێته جێ .
جه‌م دوايي له ميژووي ئه‌فسانه‌يي و حه‌ماسي ئێران ، ده‌گۆڕێ بۆ جه‌مشيد پاشاي پێشدادي و داهێنه‌ري نه‌ورۆز . به‌ڵام له ئه‌ويستادا هيچ ناو و نيشانێک له نه‌ورۆز نيه . که وابوو ئارياييه کۆچ که‌ره‌کان ، له سه‌رزه‌وي نوێ‌دا ، که له زياني ئه‌وان " ئێران " ناوي گرت ، له گه‌ڵ نه‌ورۆز ئاشانا بوون .
دواي نيشته جێ بووني ئارياييه‌کان ، له لايه‌ن باشووري خۆرهه‌ڵاتي ئێران و خۆراساني گه‌وره ، ئۆستووره‌ي مه‌رگ و ژيانه‌وه‌ي خواي گيايي ، به ڕوواڵه‌تێکي ئۆستووره‌يي ، حه‌ماسي ، له چێرۆکي سياوه‌ش ده‌ر ئه‌که‌وێت ، و ئه‌ويش له گه‌ڵ نه‌ورۆز پێوه‌ندي په‌يا ده‌کات .
" ئاگر په‌ره‌ستاني بۆخارا هه‌ر ساڵه ده‌چن بۆ جێگاێيک که وادياره سياوه‌ش له‌وێ کۆژراوه . له‌وێ شيوه‌ن ده‌که‌ن و قۆرباني ده‌که‌ن " ( ميژووي بۆخارا – نه‌رشه‌خي )
" وه هه‌ر ساڵ هه‌ر پياوێک که‌ڵه‌شێرێک ده‌بات و سه‌ر ده‌بڕێ ، پێش له هه‌ڵهاتني خۆري نه‌ورۆز "
شه‌شه‌مين ڕۆژي نه‌ورۆز ، به پێي گێڕانه‌وه‌ي کتێبي په‌هله‌وي " مانگي فه‌روه‌ردين ڕۆژي خۆرداد " به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ ڕۆژي قين و تۆڵه‌ي سياوه‌ش و خه‌ڵکي خواره‌زم ڕۆژي شه‌شه‌مي يه‌که‌م مانگي ساڵ ده‌که‌نه سه‌ره‌تاي ساڵ و ميژووي خۆيان به « تورد » سياوه‌ش ده‌س پێ ده‌که‌ن .
دۆکتۆر به‌هار به‌شي سه‌ره‌تايي چيرۆکي سياوه‌ش به بۆنه‌ي ئه‌وه که ئۆستووره‌ي ودايي تێدا نيه ، پێوه‌ندي ده‌دات به سه‌رده‌مي ژياري ئێراني ماوراءالنهر ده‌زانێت و له بڕوا ، ئۆستووره ، و ئاييني سوومري ، سامي ، مه‌ديته‌رانه‌يي ده‌زانێ . به‌ڵام به سه‌رنج به لێکۆڵينه‌وه‌کاني تري ئه‌و ، و به سه‌رنج به به‌ڵگه ناوبراوه‌کاني جگه له‌و که بنيچه‌ي ئايينه سوومريه‌کان له هه‌ودا ئێران ده‌زانن ، وادياره که به‌شي هه‌وه‌ڵي چيرۆکي سياوه‌ش و ڕێ و ڕه‌سمي سه‌ري ساڵي نوێي سوومري له يه‌کتر نه‌گيراوه به‌ڵکوو هه‌موو له يه‌ک بنيچه‌ن و ڕيشه‌ن .
يه‌کێکي تر له گۆڕه‌پاني کلتووري نێو هه‌ودا ئێران ، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش له ميژوو ، له‌م بواره‌دا زانستێکي به‌رچاو له ده‌سمان نيه ، به‌ڵام له سه‌رده‌مه‌کاني دواي کۆژرانه‌وه‌ي ئه‌م کۆلتوورانه ، له هه‌خامه‌نشيان هه‌واڵي نه‌ورۆزمان هه‌يه . پێک هێناني کۆي گه‌وره‌ي ئاييني ته‌ختي جه‌مشيد باس له گرنگي نه‌ورۆز و به‌ربڵاوي باوي نه‌ورۆز له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌کات .
له سه‌رده‌مه‌کاني دوايي ميژووئ ئێرانيش تا ئه‌م سه‌رده‌مه له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا به‌ڵگه‌ي زۆر له سه‌ر باو بووني نه‌ورۆز ده‌س ده‌که‌وێت ، کۆي ئه‌م به‌ڵگه جۆرا و جۆرانه باو بووني به‌رده‌وامي نه‌ورۆز له سه‌رده‌مه جياجياکاني مێژوو پيشان ئه‌دات .