• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2109
  • یەكشەممه 18/12/1392
  • رۆژژمێر :

بەربانگي پێغەمبەري خودا(ص)

کاتێ که پێغەمبەري خودا(ص) بەڕۆژوو دەبوو و ڕۆژووه کەي له کاتي پێگەيشتني خورماي تازه بوايه, ئەو حەزرەته تەدنيا به خورماي تازه بەربانگي دەکردەوە.زۆر جاريش ترێي به شێوەي دەنکەدەنکه دەخوارد و پەنيريشي دەخوارد وەخورماي دەخوارد وجا ئاواي دەخواردەوه.زۆرب‌ەي خۆراکي پێغەمبەري خودا(ص) خورما وئاو بوو.

شيرخورما وهەليسه (حەليم) يشي دەخوارد,خۆشترين خۆراک لاي پێغەمبەري خودا(ص) گۆشت بوو.حەزەي له کوولەکەيش بوو,به تايبەت جۆرێ کوولەکه به ناو «ديباء».دەستي خۆي بەرەو لاي خۆراکەکاني ناو خواندا درێژ دەکردەوه.

گۆشتي مريشک,گۆشتي ئاژەڵاني ناو بيابان,باڵندەکان وهەروەها نان وڕۆن و سرکه وکاسني وڕێحاني کێوي و کەلەمي دەخوارد.