كاريگه‌ريي سهرسوڕهيني گوێگرتن له قورئان
گوێ‌گرتني به‌رده‌وام و دووباره‌ي ئايهتهكاني قورئان، به‌دڵنياييه‌وه ئه‌م سوودانهي خواره‌وه ده‌به‌خشێت:
1- زيادكردني به‌رگريي له‌ش.
2- زيادكردني تواناي داهێنان.
3- زيادكردني تواناي ته‌ركيزكردن.
4- گۆڕاني به‌رچاو له ڕهفتارداو پێبهخشيني تواناي مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌ساني ديكهداو به‌ده‌ستهێناني بڕوايان .
5- پێبهخشيني ئاراميي ده‌روونيي و چاره‌سه‌ري شڵه‌ژان و نائاراميي.
6- چاره‌سه‌ري كاردانه‌وه‌و توڕهبووني خێرا‌و هه‌ڵچوون.
7- تواناي بڕيارداني دروست.
8- هه‌موو شتێك لهبيردهكهيت، كه په‌يوه‌نديي به ترس و دوودڵييهوه هه‌بێت.
9- گه‌شه‌ي كه‌سێتي و به‌ده‌ستهێناني كهسێتييهكي به‌هێز.
10- چاره‌سه‌ري زۆرێك له نه‌خۆشييه ئاساييهكاني وه‌ك ههستياريي و سهريهشهو هه‌ڵامه‌ت ...هتد
11- باشبووني تواناي قسه‌كردن و خێرايي قسه‌كردن.
12-پاراستن له نه‌خۆشييه ترسناكهكاني وه‌ك شێرپه‌نجه‌و ..هتد.
13- گۆڕاني خووڕه‌وشته خراپه‌كاني وه‌ك زۆرخۆريي و هه‌روه‌ها وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان.
خوێنه‌ري خۆشه‌ويست: ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوويانداوه، ڕۆژێك له ڕۆژان من جگه‌ره‌كێش بووم و هه‌رگيز به خه‌ياڵمدا نه‌ده‌هات واز له جگه‌ره بێنم، به‌ڵام دواي به‌رده‌وامبوون له گوێ‌گرتني قورئان، خۆم بينييه‌وه كه جگه‌ره‌م وازلێهێناوه بێ هيچ ئه‌رك و خۆماندووكردنێك، به‌ڵكو خۆم لام سه‌يره، كه چۆن ئاوا هه‌موو ژيانم گۆڕاو بۆچي؟
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ي زانيارييم ده‌رباره‌ي شێواز‌و هۆكاره نوێيهكاني چاره‌سه‌ركردن خوێنده‌وه، وه‌ك چاره‌كردن به ده‌نگ و له‌ره ده‌نگييه‌كان ، ئه‌وكاته نهێنيي گۆڕاني گه‌وره‌ي ژياني خۆمم بۆ ئاشكرابوو، كه ئه‌ويش گوێگرتن له قورئان بوو، چونكه من هيچ شتێكي ديكهم نه‌ده‌كرد، جگه له گوێگرتن له قوررئان.
ئه‌م لێكۆڵنه‌وه ئيمانييه، به ڕاستييهك كۆتايي ده‌هێنم، كه خۆم ههستمپێكردووهو تيايداژياوم، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه،كه هه‌رچه‌ند كاتت بده‌يت به قورئان، ئه‌و كاته‌ت هيچي لێ كه‌منابێته‌وه! به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌ميشه كاتي زيادت هه‌يه، پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تي: خێروخێرات هيچ له سه‌روه‌ت و سامان كه‌مناكاته‌وه، بۆيه ده‌توانيت بڵێين: گوێگرتن له قورئان هيچ له‌كات ناگرێت و كه‌مي ناكاته‌وه، واته ئه‌گه‌ر هه‌موو كاته‌كانمان به گوێگرتن له قورئان سه‌رفكرد، ده‌بينين خواي گه‌وره به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ئه‌و كاتانهوهو كاري خێرمان بۆ ئاسانده‌كات و ئهوكارهي پێشتر چه‌ند ڕۆژێك پێويست بوو بۆ ئه‌نجامداني، ده‌بينيت، كه دواي به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گوێگرتن له قورئان، هه‌مان كار به‌چه‌ند دهقهيهكي دياريكراو ئه‌نجامده‌ده‌يت!!
داوا لهخواي گه‌وره ده‌كه‌ين، كه قورئاني پيرۆز بكاته چاره‌سه‌رو شيفاي دڵمان و نورو ڕووناكيي بێت بۆمان له دنياو له قيامهتدا، با به ميهره‌باني و ڕه‌حمه‌تي خواي گه‌وره و فهزڵهكاني دڵخۆش بين، كه كتێبێكي پێبهخشيووين، هه‌مووي شيفاو ڕه‌حمه‌ته، خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُۆْمِنِينَ * قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ)[يونس: 57-58].