سووکايه‌تي کردن به خه‌ڵکي ، بانگه‌وازي ؟ شه‌ڕ له گه‌ڵ خوا !!
قال رسول الله صلي الله عليه و آله و سلم :
أذَلُّ النّاسِ مَنْ أهانَ النّاسَ ؛ واته : سۆک ترين که‌س ئه‌و که‌سه‌يه که سووکايه‌تي به خه‌ڵک ده‌کات .
ذلّ له 3 پيتي سه‌ره‌کي ( ذ ـ ل ـ ل ) پێک هاتوه ؛ ئيبني فارس له کتێبي مقائيس‌اللغه ده‌ڵێ ماناي ريشه‌ي ذلّ سه‌ر دانه‌واندن و نه‌رميه . به‌ڵام زۆر زانا مۆسته‌فه‌وي له کتێبي التحقيق ئه‌م وشه‌ي له سه‌ره‌تادا به ماناي سۆک و بچووکي به‌رانبه‌ر به که‌سێک له خۆ سه‌رتر مانا کردوه .
به بڕواي مني بچووک ئه‌م جۆره مانايانه زياتر له‌وه‌ي که ماناي ڕيشه و بنه‌ڕه‌تي ئه‌م وشه بن وه‌کوو ماناي باوي ئه‌و وشه‌ن وه ده‌زانين که ماناي ريشه‌يي و بنه‌ڕه‌تي به‌و مانايه ده‌ڵێن که ئه‌و مانا وه‌کوو گێانێک بێت به سه‌ر جه‌سته‌ي هه‌موو ئه‌و وشانه‌ي که له‌و پيتانه درووس بوون .
به سه‌رنج دان به‌وه‌ي که وتمان و به پێچه‌وانه‌ي بير و بڕواي ئيبني فارس و زۆر زانا مۆسته‌فه‌وي به بڕواي نووسه‌ري ئه‌م وتاره ، ماناي ڕيشه‌يي ئه‌و پيتانه‌ي که له تێکڵاو کردني ئه‌م 3 پيته‌دا به ده‌س دێت له يه‌ک وشه‌دا به ماناي " ڕه‌خنه کردن "ه .
به پێێ ئه‌مه « أرْضُ ذَلُول » به زه‌وێيک ئه‌ڵێين که بتواني بيکێڵيت . « دابةٌ ذَلُول » يش به گێان له‌به‌رێک ئه‌ڵێن که ده‌ستي له سه‌رکه‌شي کێشا بێت و ئۆقره‌ي گرتبێت به شێوه‌ێي که به ئاساني بتواني سواري بيت .
ئه‌وه‌ي جێگاي سه‌رنجه ئه‌مه‌يه که له به‌ر ئه‌وه‌ي به مرۆڤي سۆک و بێ نرخ ئه‌ڵێن ، زه‌ليل که بنياتيکي به‌رده‌وام و دياري کراوي نيه وه هه‌ر که‌سێ ئه‌توانێت به ئاساني ڕه‌خنه‌ي تێ بکات و به بێ هيچ خۆڕاگرێيک کاريگه‌ري به سه‌ريا هه‌بێت .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له زيلله‌ت ، حاڵه‌تێکي نه‌رم و نياني تايبه‌ت بێت که بتوانێ ماناي به‌رز و ڕاستيه‌کاني جيهان به خۆووه بگرێت و له دڵدا ڕه‌خنه بکات و به‌رانبه‌ر به‌وان به‌رنگار نه‌بێت وه به وته‌ێيکي تر ڕاستيه‌کاني جيهان له پشتي ديه‌وه ڕانه‌گرێت و زوو وه‌ريان بگرێت ، ئه‌وه کارێکي چاکه و په‌سه‌ن کراوه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له زيلله‌ت ، حاڵه‌تێکي تايبه‌تي وا بێت که هه‌ر که‌س و ناکه‌سێ بتوانێ تا ناخي دڵي ڕه‌خنه بکات ئه‌م حاڵه‌ته ، خراپ و ناپه‌سه‌نده .
به شێوازێکي تر بڵێين هيچ دڵێک نيه که ڕێگاي ڕه‌خنه‌ي به‌سرا بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگاي ڕه‌خنه کردنه بۆ ڕاستيه‌کاني جيهان کراوه ئه‌وه ئيتر ده‌به‌سرێت له‌و کاسانه‌ي که به ڕه‌خنه کردنيان ده‌بنه هۆي سۆکي و بێ نرخي درووس بووني مرۆڤ وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر لئه ڕێگاي ڕه‌خنه کردنه له ڕاستيه‌کاني جيهان ببه‌سترێت ، ناچار بۆ ئه‌و که‌سانه هده‌کرێته‌وه که ده‌بنه هۆي سۆکي و سه‌رشۆڕي مرۆڤ .
وه له‌وێڕا که ڕاستێيک به‌رزتر له ڕاستي خواي مه‌زن و نێرراوه‌کاني ئه‌و و فێرکاريه‌کاني ئه‌و نيه زێلله‌ت به شێوه و ماناي يه‌که‌م ده‌قي سه‌ربه‌رزيه . زيلله‌ت به‌رانبه‌ر به خوا و نێرراوه‌کاني ئه‌و به ماني که‌وتنه شوێني خۆشه‌ويستي خوا و دۆستاني خوا و وه‌رگرتني فێرکاريه‌کاني ئه‌وانه .
خواي مه‌زن له ئايه‌تي 70 سووره‌ي ئيسرادا ده‌فه‌رموێت : " به راستي من مر‌ۆڤم ڕێز به‌خشيوه . " که‌وابوو که‌سێ که سوواکيه‌تي به که‌سێک ده‌کات خه‌ريکه ئه‌و شته‌ي لێ ده‌ستێنێ که خوا به‌وي به‌خشيوه واته پشتي کردوه له به‌خششي خوا و کارێکي خواي پووچه‌ڵ کردوه که سزاي ئه‌و که‌سه ئه‌وه‌يه که سووکايه‌تي پێ بکرێت . پێغه‌مبه‌ري به‌ڕێزي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌ممه‌دي مسته‌فا صلي الله عليه و آله و سلم ده‌فه‌رموێت : مَنْ أَذَلَّ مُۆْمِناً أَذَلَّهُ الله ؛ واته : هه‌ر که‌س سووکايه‌تي بکات به بڕوادارێ خوا سۆکي ده‌کات . يان ئه‌وه‌ي که خواي مه‌زن له حه‌ديسێکي قۆدسيدا ده‌فه‌رموێت : يَا مُحَمَّدُ مَنْ أَذَلَّ لِي وَلِيّاً فَقَدْ أَرْصَدَنِي بِالْمُحَارَبَةِ وَ مَنْ حَارَبَنِي حَارَبْتُه ؛ ئه‌ي محه‌ممه‌د ! صلي الله عليه و آله و سلم هه‌ر که‌س سووکايه‌تي بکات به دۆستێکي من له گه‌ڵ مندا به شه‌ڕ هاتوه وه هه‌ر که‌س له گه‌ڵ من به شه‌ڕ بێت منيچ له گه‌ڵ ئه‌ودا به شه‌ڕ دێم .
هه‌روه‌ها مه‌علي کۆڕي خۆنه‌يس ده‌ڵێت : له پێشه‌وا سادێق ( ر .خ ) بيستم که فه‌رمووي : خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت : لِيَأْذَنْ بِحَرْبٍ مِنِّي مَنْ أَذَلَّ عَبْدِيَ الْمُۆْمِن ؛ هه‌ر که‌س سووکايه‌تي بکات به به‌نده‌ێيکي من ، له گه‌ڵ مندا به شه‌ڕ هاتوه .
ئاکامي ئه‌مه ، ئه‌و که‌سه‌ي که سووکايه‌تي به خه‌ڵک ده‌کات له ڕاستيدا خه‌ريکه شه‌ڕ ده‌کات له گه‌ڵ ئه‌و ڕێزه‌ي که خواي مه‌زن به به‌نده‌کاني خۆي به‌خشيوه و ئه‌و که‌سانه‌ي که خوا ڕيزي لێ گرتوون ئه‌و خه‌ريکه سووکايه‌تێيان پێ ده‌کات بێ گۆمان ئه‌و جۆره مرۆڤانه بێ نرخترين مرۆڤه‌کانن .
ئه‌م بابه‌ته به تايبه‌ت سه‌باره‌ت زانايان و به‌رپرساني ئايين و پيشه‌واياني ئايين تۆندتر ده‌بێته‌وه له پێشه‌وا سادێق ( س .خ ) ده‌گێڕنه‌وه که : مَنْ أَکْرَمَ فَقِيهاً مُسْلِماً لَقِيَ اللَّهَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَ هُوَ عَنْهُ رَاضٍ وَ مَنْ أَهَانَ فَقِيهاً مُسْلِماً لَقِيَ اللَّهَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَ هُوَ عَلَيْهِ غَضْبَان ؛ واته : که‌سێ ڕێزي مامۆستاێيکي ئاييني بگرێ له ڕۆژي سه‌ڵادا ده‌گاته خزمه‌ت خوا له حاڵێکدا که خوا له‌و ڕه‌زامه‌نده وه که‌سێ که سووکايه‌تي به مامۆستاێيکي ئاييني بکات له ڕۆژي سه‌ڵادا ده‌گاته خزمه‌ت خوا له حاڵێکدا که خوا له‌و تووڕه‌يه .
پرسيار :
شه‌خسێک له پێشه‌وا عه‌لي ( س .خ ) سه‌باره‌ت به بێ نرختريني بێ نرخه‌کان پرسياري کرد پێشه‌وا له وڵامدا فه‌رمووي : ألْحِرْصُ عَلي الدُّنْيا ؛ ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ ئه‌م لێ گێڕانه‌وه چ پێوه‌ندێيکي هه‌يه له حاڵێکدا له‌م حه‌ديسه‌دا بێ نرخترين و سۆکترين ، اذل‌الناس، ئه‌و که‌سه ناسراوه که سووکايه‌تي به خه‌ڵکي ده‌کات ؟
وڵام :
له‌و لێ گێڕانه‌وه‌دا ئه‌و شته‌ي پرسيار کراوه که بێ نرخترين هۆي بێ نرخي و سۆکيه که پێشه‌وا عه‌لي ( س .خ ) ته‌ماعي دنيا به‌هێزترين هۆي بێ نرخي و سۆکي ناو ده‌بات . به‌ڵام له‌م حه‌ديسه‌ي که سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که‌ي ئێمه‌يه ، سۆکترين و بێ نرخترين شه‌خس جێگاي باسه نه هۆکاري سۆکي و بێ نرخي .
خاڵێکي ديکه ئه‌مه‌يه که ئه‌و که‌سه‌ي که سووکايه‌تي ده‌کات ، بێ نرختريني خه‌ڵکيه که وابوو شياوي ئه‌وه نيه که به‌رپرسي هيچ به‌ش و گه‌لێک له کۆمه‌ڵگاي مه‌ده‌ني بێ .
ئه‌م حه‌ديسه‌ش به نيگاي ده‌روون ناسيه‌و له‌م بواره‌دا پێوه‌ندي هه‌يه چونکوو ئه‌و که‌سه‌ي که بێ نرخه بۆ خۆ دوور کردنه‌وه له مه‌ترسي بێ نرخي هه‌روه‌ها بۆ خۆ دوور کردنه‌وه له ته‌نيايي سۆکي تێده‌کۆشي بۆ ئه‌وه‌ي که خه‌ڵکيش به سووکايه‌تي کردن بێنێته نێو ڕێزي خۆي و هاورێيان بکات له گه‌ڵ خۆي . به وته‌ێيکي تر : لم يهن‌الناس الا الذليل و انّ الذليل أهان الناس لدفع الذلة عن نفسه ...
له ئاکامدا :
له تا وتوێ کردني ئه‌م حه‌ديسه‌ي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( س .خ ) ، سه‌ره‌تا ڕيشه‌ي « ذلّ » تاو توێ کرا دواي تاو توێ کراني ڕيشه‌ي « ذلّ » ، باسي جۆره‌کاني سه‌ر دانه‌واندن مان کرد که 2 جۆره سه‌ر دانه‌واندني شايست و سه‌ر دانه‌واندني ناشايست .
هۆي ئه‌وه‌ي که سووکايه‌تي کردن به خه‌ڵک ده‌بێته هۆي ئه‌وه مرۆڤ له ڕێزي بێ نرختري و سه‌ر شۆڕترين که‌سان بێت مه‌ته‌ڵێيکي تري گه‌وره بوو که پێوه‌ندي ئه‌و له گه‌ڵ هێنانه پێشه‌وه‌ي ئايه‌تي 70 سووره‌ي ئيسرا تا و توێ ده‌کرێت .
دواي ئه‌وه ، چه‌ند حه‌ديس به پێوه‌ندي له گه‌ڵ باس و بابه‌تي حه‌ديسي بابه‌ته‌که پيشان درا و له درێژه‌دا ، له‌وێڕا که حه‌ديسي بابه‌ته‌که ، له ڕواڵه‌تدا له گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمووده‌ي پێشه‌وا عه‌لي ( س .خ ) دژايه‌تي بوو که ده‌فه‌رموێت : " ته‌ماعي دنيا بێ نرختريني بێ نرخه‌کانه ئه‌و گۆمانه‌مان باس کرد و وڵاممان داوه .