تاهير به‌گي جاف
تاهير به‌گي جاف، كوڕي عوسمان به‌گي كوڕي محه‌مه‌د پاشاي جافه.
عاديله‌خانمي دايكي تاهير به‌گ كه له بنه‌ماڵه‌ي ئه‌رده‌ڵانيه‌كانه ڕۆڵێكي گه‌وره‌ي هه‌بوو له دروستكردني كه‌سايه‌تي ئه‌م شاعيره به توانايه‌دا.
تاهيربه‌گ خوێندني ئه‌و سه‌رده‌مه‌ي له هه‌ڵه‌بجه ته‌واو كردووه‌و بواري بۆ نه‌ڕه‌خساوه خوێندني باڵا ته‌واو بكات، به‌ڵام به‌هۆي تێكه‌ڵاوبووني له‌گه‌ڵ ڕۆشنبيراني ئه‌و سه‌رده‌مه‌داو له‌ڕێي خوێندنه‌وه‌ي سه‌رچاوه وێژ‌يه‌ييه‌كانه‌وه بوو به‌يه‌كێك له‌خوێنه‌واره ڕوناكبيره‌كاني زه‌ماني خۆي.
غه‌زه‌له به‌ناوبانگه‌كاني تاهيربه‌گ تائێستاش بايه‌خي وێژه‌ي خۆيان ماوه.
پێگه‌ي كۆمه‌ڵايه‌تي و سه‌رقاڵ بووني به‌ئيش وكاري خێڵي جافه‌وه له مه‌سه‌له نيشتمانييه‌كان دايان نه‌بڕي، تاهير به‌گ هه‌ميشه داواي پێشخستني كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتني ڕيزه‌كاني كوردي كردووه.
هۆنراو‌ه‌کاني به‌زماني توركي و عه‌ره‌بي و فارسي نيشانه‌ي ئه‌وه‌ن تاهير به‌گ جگه له‌وه‌ي كوردي زانێكي به‌سه‌ليقه بووه، له‌زمانه‌كاني تريشدا شاره‌زاييه‌كي زۆري هه‌بووه.
چه‌ند ساڵێ پێش ده‌ستپێكردني جه‌نگي يه‌كه‌مي جيهاني‌ئه‌و كاته‌ي مێجه‌رسۆن به‌ناوي "غولام حسێني شيرازي" له‌ماڵي تاهير به‌گا خۆي كردبوو به‌خزمه‌تكار، تاهير به‌زيره‌كي خۆي بۆي ده‌ركه‌وت ئه‌م كابرايه ئينگليزه، به‌ڵام نهێنييه‌كه‌ي هه‌ڵنه‌ماڵي و دوو به‌دوو داواي لێ كرد به‌زووترين كات ناوچه‌كه جێ بهێڵێ.
تاهير به‌گ ساڵي 1918 كۆچي دواييكرد و له‌عه‌بابه‌يلێ به‌خاك سپێردرا.
خوزگه