نيسبەتي (ڕێژەي)سەبر له چاو ئيمان
لەم کاتەدا پێغەمبەري خودا(ص)فەرمووي:نيسبەتي سەبر له چاو ئيمان,وەکوو نێسبەتي سەره له چاوي جەسته.که وابوو خواي گەورەيش سوپاسي سەبري ئەوي کرد و ئەم ئايەتەي هەنارده خوارەوه:«وشەي چاکيي خوداي سەبارەت به بەني ئيسرائيل به هۆي سەبرێ بوو که کرديان.
هەموو ئەو شتانەي که فيرعەون و خێڵە کەي دروستيان کرد وهەڵيان ئەساند,ڕووخاندمان (سوورەي37/7) پێغەمبەر(ص) فەرمووي:ئەمه هەم مزگێنيه و هەم تۆڵەسەندنەوه.
لەم کاتەدا بوو که خوداي گەوره به پێغەمبەري(ص) خۆي ڕێگەي دا که کافرەکان بکۆژي و کوشتياني حەڵاڵ فەرموو و ئەو ئايەتي هەنارد که:موشريکەکانتان له هەر شوێنێ که بيني, بيانکوژن و بيانگرن و ئابڵوقەيان دەن و له سەر ڕێگەيان کەمين بکەن(سوورەي 6/9) که وابوو خوداي مەزن جگە له پاداشێ که له قيامەتدا بۆ پەمبەري پاشەکەوت کردووه.
ئەوانيشي به دەست پێغەمبەر(ص) و هاوڕێياني ئەو حەزرەته,کوشت وئەوەي کرد به پاداشي سەبووري پێغەمبەر(ص) لەم دنيادا.کەوايه هەر کەسێ سەبوور بێ وتۆڵەسەندنەوە بسپێرێ بهەخودا,تا لەم دنيا تۆڵەسەندنەوە له دوژمناني نەبينێ,له دنيا ناچێ و له قيامەتيشدا پاداشي خێري بۆ دابين ئەبێ.
کتیبی سونه ته کانی پێغەمبەر(ص)