پێوه‌ندي بێ سنوور
سنوور له پێوه‌نديه‌کاندا واته ئه‌ندازه دانان له پێوه‌نديدا ، ڕوون و دياره . ئه‌ڵبه‌ت سنوور له پێوه‌نديه‌کاندا به ماناي سه‌خت گيري کردني بێ جێگا و دوور که‌وتنه‌وه له خه‌ڵکي نيه . به‌ڵکوو ده‌سته‌به‌رێه بۆ سه‌رکه‌وتن و سڵامه‌ت له پێوه‌نديه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ي بتوانين ساغ و سه‌لامه‌ت تر ، شادمان تر و به ڕه‌زامه‌ندي زياتر له گه‌ڵ خه‌ڵکيدا پێوه‌نديمان هه‌بێت .
داناني هێڵي سوور له پێوه‌ندي مرۆڤايه‌تي دا ده‌بێته هۆي دياري کردني سنوور و ئه‌ندازه و يه‌کێکه له توانا گرنگه‌کان له پێوه‌ندي تاکي دا وه به ماناي به‌دي هێناني سنووره له پێوه‌نديه‌کاندا . زۆرێک له‌و که‌سانه‌ي که سه‌رکه‌وتوون ، ئه‌و سنووره داده‌نێن و به ڕێوه‌ي ده‌به‌ن . به‌ڵام له پێوه‌ندي پڕ له مشت و مڕ و خاوه‌ن کێشه‌دا که‌متر ئه‌و پاراستنه‌ي سنووره ده‌س ده‌که‌وێت وه زۆرێک له‌و کێشانه که له پێوه‌نديه مرۆڤايه‌تيه‌کاندا دێته پێش به هۆي دياري نه‌کردني سنووره‌ي پێوه‌نديه . واته هێندێ جار زۆر نزيک ده‌بينه‌وه به که‌سانێک يان وه‌کوو ئه‌ڵێين تێکڵاويان ده‌بين وه يان زۆر دوور ده‌که‌وين و ديوارێک به ده‌ور و به‌ري خۆماندا ده‌کێشين .
ئيمام عه‌لي ( ع ) ده‌فه‌رموێت : له گه‌ڵ دۆستان به‌و شێوه دۆستي بکه‌ن که شايه‌ت ڕۆژێک ببنه دۆژمنتان وه له گه‌ڵ دۆژمنانتان به شێوه‌ێيک هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن که شايه‌ت ڕۆژێک ببنه دۆستتان .
پێوه‌ندي بێ سنوور سايه‌ت له سه‌ره‌تاوه سه‌رنج راکێش و به سۆز ده‌رکه‌وێ . به‌ڵام هێدي هێدي شکست ده‌خوات و ئه‌کێشي به جيايي . که‌وابوو ئه‌و که‌سانه‌ي که سنوور ده‌پارێزن ، به سۆز بوون به‌وه مانان ناکه‌ن که هه‌موو نهێني و قسه‌کانيان بکه‌ن بۆ خه‌ڵکي .
پرسه تايبه‌تيه کان که بۆ ئێمه زۆر گرنگن به خه‌ڵکي نه‌ڵێين . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نهێنيانه‌ي که خه‌ڵکي بۆمان باس ده‌که‌ن ڕێزيان لێ بگرين و بۆ که‌س باسي نه‌که‌ين به‌م شێوه سنووره‌کان بۆمان ئاسانتر ده‌بن .
بۆ ئه‌وه‌ي بتوانن له پێوه‌نديه‌کانتان سه‌رکه‌وتوو بن ، ده‌بێ له خۆتان پرسيار که‌ن ، سه‌ره‌تا سنوور له ڕوانگه‌ي ئێوه‌دا به چ مانايه ؟ تا چ ڕادده‌ێيک ده‌تانه‌وێ به که‌سێ نزيک ببنه‌وه و ئيجازه بده‌ن به ئيوه نزيک ببنه‌وه ؟ وه ده‌تانه‌وێ چ شتاێيکي خۆتانيان بۆ باس بکه‌ن .
بۆ پێوه‌ندي سه‌رکه‌وتوانه ، تێکۆشن ته‌نيا بۆ ڕواڵه‌تي پرسه‌که نه‌ڕوانن وه ته‌نيا به هه‌ستي خۆتان هه‌ڵس و که‌وت نه‌که‌ن بۆ نموونه ، فڵانه که‌سم خۆش ئه‌وێ که‌وابوو پياوێکي چاکه وه له فڵانه که‌س خۆشم ناێي که وابوو پياوێکي خراپه . له‌م بواره‌دا ئه‌توانن له ئه‌زمووني سه‌رکه‌وتوو يان نا سه‌رکه‌وتووي خه‌ڵکي که‌ڵک وه‌ربگرن ، ئه‌و زانستانه‌ي که له چه‌ند ڕێگاوه به ده‌س دێت ته‌واوتره له‌و زانسته‌ي که له يه‌ک سه‌رچاوه به ده‌س دێت .
کۆي خاڵه ئه‌رێني و نه‌رێنيه‌کان ببينين . سه‌رنج دان به‌م پرسه و به کار هێناني ده‌بێته هۆي گه‌يشتن به بينيني ئه‌وه‌ي که ڕاسته بۆ خۆمان و بۆ خه‌ڵکي سه‌باره‌ت به پێوه‌نديه‌کان وه به‌رگري ده‌کات له شه‌يدايي و ڕه‌ت کردنه‌وه زيات له ئه‌ندازه‌ي خه‌ڵکي وه ده‌بێته هۆي پێوه‌ندي مه‌نتێقي و ئاقڵانه .
بۆ ناسيني خه‌ڵکي هه‌م سه‌رنج بده‌نه کرده‌وه‌ي ئه‌وان وه هه‌م قسه‌کانيان وه زوو داوه‌ري مه‌که‌ن . بۆ داوه‌ري و ناسيني درۆست پێويسته ئه‌و که‌سه له جێگا و کاتي جياجيادا ببينين ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که خه‌ڵکي له جێگا و کاتي جياجيادا هه‌ڵس و که‌وتيان ده‌گۆڕێت .
به‌م شێوه بۆ پێوه‌ندي سه‌رکه‌وتوانه و کاريگه‌ر له گه‌ڵ خه‌ڵکيدا وه حه‌تا خۆماندا چاکتره ، کۆمه‌ڵێ خاڵي ئه‌رێني و نه‌رێني ببينين ، سه‌رنج دان به‌م بابه‌ته و به ڕێوه بردني ده‌بێته هۆي ئه‌وه که ئه‌وه‌ي ڕاستيه بيبينين سه‌باره‌ت به پێوه‌نديه‌کان وه به‌رگري ده‌کات له شه‌يدايي و ڕه‌ت کردنه‌وه زيات له ئه‌ندازه‌ي خه‌ڵکي وه ده‌بێته هۆي پێوه‌ندي مه‌نتێقي و ژيرانه .
سنوور دانان و داناني هێڵي سوور بۆ هه‌موو که‌س پێويسته حه‌تا له گه‌ڵ خزم و که‌س و کاردا وه ئه‌و که‌سانه‌ي که پێوه‌ندي خوێنيمان له گه‌ڵياندا هه‌يه ، حه‌تا له پيوه‌ندي زۆر نزيکدا وه‌کوو پێوه‌ندي باوک و منداڵي و پيوه‌ندي ژن و شوويێدا ده‌بێ سنوورمان هه‌بێت ، به‌ڵام سنووره‌کان تۆند و هێواشيان هه‌يه . سنووره ورده‌کان يارمه‌تي زانست و زانيني ئێمه ئه‌ده‌ن .
زه‌هرا خه‌سره‌و جه‌ردي
به‌شي بنه‌ماڵه‌ي ئێراني تێبيان