ئه‌گه‌ر له نێو نوێژدا ده‌س نوێژ بشکێ !
شه‌رع
پرسيار :
ئه‌گه‌ر که‌سێ نه‌توانێ ده‌س نوێژ هه‌ڵ بگرێ وه له نێو نوێژدا ده‌س نوێژي بشکێ ده‌بێ چ بکا ؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆشێيکي واي بوو که مێزي تکه تکه هاته خوار يان نه‌يتوانێ به‌ر خۆي و باي گه‌ده‌ي بگرێ ؛ ئه‌وه يان له سه‌ره‌تاي کاتي نوێژێکدا ده‌توانێ ئه‌وه‌نده‌ي نوێژ خوێندنێک خۆي بگرێ يان ناتوانێ .
له حاڵه‌تي يه‌که‌مدا :
ده‌بێ له‌و کاته‌دا نوێژه‌که‌ي بخوێنێ وه ئه‌گه‌ر ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ي کاتي واجبه‌کان بتوانێ خۆي بگرێ ، ده‌بێ ته‌نيا واجبه‌کان به جێ بێنێت و کاره مۆسته‌حه‌ببه‌کان وه‌کوو بانگ و قامه‌ت و قۆنووت به جێ نه‌هێنێ .
به‌ڵام له حاڵه‌تي دوه‌مدا :
ئه‌گه‌ر له نێو نوێژدا چه‌ند جار مێزي لێ هاته ده‌ر ، ئه‌وه هه‌ر يه‌ک ده‌س نوێژ به‌سه بۆي ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێو نوێژدا چه‌ند جار باي لێ هاته ده‌ر ئه‌گه‌ر نه‌يتواني هێچێک له نوێژه‌که‌ي به ده‌س نوێژه‌وه بخوێنێ ، ئه‌وه ده‌توانێ به يه‌ک ده‌س نوێژ چه‌ند نوێژ بخوێنێ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که تواناي خۆ گرتني هه‌بێت له هه‌ر شتێ که ده‌س نوێژ ده‌شکێنێ ( 1 ( .
که‌سێ که زوو به زوو خۆي پيس ئه‌کات ، بۆ به جێ هێناني سۆژده و ته‌حياتێ که له بيري چوه و بۆ نوێژي ئيحتيات که ده‌بێ پاش نوێژ بيخوێنێ ئه‌گه‌ر دواي نوێژه‌که‌ي زوو به زوو به جێي هێنان ئه‌وه ئيتر ده‌س نوێژي ناوێ .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانێ هێندێ له نهوێژه‌که‌ي به ده‌س نوێژه‌وه بخوێنێ ، ئه‌گه‌ر بيه‌وێ دواي هه‌ر جار ده‌س نوێژ بگرێ زه‌حمه‌ت نيه بۆي ، ده‌بێ کاسه‌ێيکي پڕ له ئاو له ته‌نيشتي خۆي‌دا دابنێ وه پاش هه‌ر جار که ده‌س نوێژي ده‌شکێ ده‌س نوێژ بگرێت و نوێژه‌که‌ي به‌م شێوه تا کۆتايي بخوێنێ ( 2 ) ، به‌ڵام ئاگار زه‌حمه‌ت بوو بۆي ده‌س نوێژ بگرێ په‌يتا په‌يت ، ئه‌وه بۆ هه‌ر نوێژێک يه‌ک ده‌س نوێژ بگرێ ( 3 ) .
که‌سێ که په‌يتا په‌يت خۆي پيس ئه‌کات ، بۆ به جێ هێناني سۆژده و ته‌حياتێ که له بيري چوه و بۆ نوێژي ئيحتيات که ده‌بێ پاش نوێژ بيخوێنێ ئه‌گه‌ر دواي نوێژه‌که‌ي زوو به زوو به جێي هێنان ئه‌وه ئيتر ده‌س نوێژي ناوێ ( 4 ) .
ئاگادار کردنه‌وه :
ئه‌مه که گۆتمان له سه‌ر بير و ڕاي پێشه‌وا خۆمه‌يني ( ر . خ ) نووسراوه .
په‌راوێزه‌کان :
[ 1 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب 1، ل : 183، پرسي 309 وه 310 .
[ 2 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب 1، ل 181، پرسي 306 ، پرسي 307 وه پرسي 311 .
[ 3 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب 1، ل 182، پرسي 308 .
[ 4 ] توضيح المسائل ( المحشى للإمام الخميني ) ، ب 1، ل : 184، پرسي 312 .
به‌شي ئه‌حکامي ئيسلامي تبيان