ديداري زەريف لەگەڵ سەرۆک و وەزيري دەرەوەي ئۆتريش
محەممەد جەواد زەريف وەزيري دەرەوەي ئێران لە پەراوێزي کۆبوونەوەي ڤيەنا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزيري دەرەوەي ئۆتريش ديدار و وتووێژي کرد.
بەگوێرەي ڕاپۆرتي پەيامنێرمان، هاينس فيشەر سەرۆکي ئۆتريش لە ديدار لەگەڵ زەريف ، بەرامبەر درێژەي وتووێژەکاني ناڤۆکي لە ڤيەنا پێشوازي کرد و هيواداري دەربڕي کۆبوونەوەکە لە ڤيەنا لە درێژەي سەرکەوتنەکاني پێشوو ئەنجامێکي شياو و بەقازانجي هەبێت.
سەرۆکي ئۆتريش لەم ديدارەدا کە ڕۆژي سێ شەممە و لە پەراوێزي خولي نوێي وتووێژەکاني ئێران و نوێنەراني پێنج و يەک بەڕێوە چوو وێڕاي ئاماژە بە ديداري شياو و کاريگەري لەگەڵ حەسەن ڕۆحاني سەرۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران لە پەراوێزي کۆبوونەوەي ئەم دواييەي کۆگەي گشتي ڕێکخراوي نەتەوەکان هيواداري دەربڕي کە بەگوێرەي درێژەي پێوەندييەکان و سەفەرەکاني هەر دوو لايەن،
بواري پەرەي هەرچي زياتري هاوکارييەکاني نێوان دوو وڵات دەستەبەر بکرێت.
زەريفيش لەم ديدارەدا ئاماژەي کردە مێژووي هاوکاري باش و بەربڵاوي دوو وڵات و هيواداري دەربڕي ڕەوتي پەرەي ئەم هاوکاريانە بەتايبەت لە بواري ئابووري درێژەي هەبێت.
بەگوێرەي ئەم ڕاپۆرتە لە ديداري محەممەد جەواد زەريف و سباستيەن کورتس وەزيراني دەرەوەي ئێران و ئۆتريشيش دوايين ڕووداوەکاني هاوپێوەند بە پێوەندي دوو لايەنە، ناوچەيي و نێودەوڵەتي لێک درايەوە.
سایتی رادیوی کوردی