چ که‌سێک به سه‌لامه‌ت له پردي سێرات تێده‌په‌ڕێ ؟
به پێي ده‌قي ڕاشکاوي قۆرئان هه‌موو ئێمه ڕۆژێک ده‌جينه نێو دۆزه‌خ ! ئه‌گه‌ر بڕوا ناکه‌ن هه‌ر ئێستا قۆرئان بکه‌نه‌وه ، ئايه‌تي 71 سووره‌ي پيرۆزي مه‌ريه‌م به وردي بخوێننه‌وه ! شتێک ده‌سگيرتان بوو ؟ !
قۆرئان پيرۆز وێڕاي ئه‌و ئايه‌تانه‌ي که باسي دۆزه‌خ ده‌که‌ن ده‌فه‌رموێت :
« وَ إن مِنکُم وارِدُها کانَ علي ربِّک حتماً مَقضيَّا ، ثُمَّ نُنَجِّي الَّذينَ اتَّقَوا و نَذرُ الظَّالِمينَ فيها جِثيَّا » ؛ ( مه‌ريه‌م ، 71 و 72 )
واته : " هه‌مووتان ( به بێ جياوازي ) ده‌چنه نێو دۆزه‌خ ؛ ئه‌مه فه‌رمانێکي مسۆگه‌ره له لايه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه . ئه‌و کاته ئه‌وانه‌تان که پارێزگارن ڕزگارتان ده‌که‌ين و زاڵمه‌کان له حاڵێکدا که که‌وتوون ه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ ده‌هێڵينه‌وه " .
ئه‌ڵبه‌ت گۆتوويانه ، مه‌به‌ست له " چوونه ناو " له‌م ئايه‌ته‌دا ، نزيک که‌وتنه‌وه‌يه نه چوونه ناو . هه‌ر به‌و شێوه که سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تي مووسا ( د .خ ) ده‌فه‌رموێت :
« ... وَ لَمَّا وَرَدَ ما‌ء مَديَنَ » ؛ ( قه‌سه‌س ، 23 )
واته : " کاتێک مووسا گه‌يشته که‌نار ئاوي مه‌ديه‌ن " .
مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه که له‌م ئايه‌ته‌دا ده‌بينين که ته‌نيا گرۆي پارێزگار ، ڕزگار ده‌بن له ئاگر . سێرات ، پردێکه که به‌سه‌ر دۆزه‌خدا کێشراوه و ده‌بێ هه‌موو به سه‌ريا تێپه‌ڕن .
به‌ڵێ به پێي ده‌قي ڕاشکاوي قۆرئان هه‌موو ئێمه ڕۆژێک ده‌جينه نێو دۆزه‌خ !
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ن هه‌ر ئێستا قۆرئان بکه‌نه‌وه ، ئايه‌تي 71 سووره‌ي پيرۆزي مه‌ريه‌م به وردي بخوێننه‌وه ! شتێک ده‌سگيرتان بوو ؟ !
دۆزه‌خ ناوخۆي دنيايه ، وه مه‌به‌ست له چوونه نێو دۆزه‌خ له‌م ئايه‌تدا که خواي مه‌زن ده‌فه‌رموێت : « وَ إن مِنکُم وارِدُها کانَ علي ربِّک حتماً مَقضيَّا ، ثُمَّ نُنَجِّي الَّذينَ اتَّقَوا و نَذرُ الظَّالِمينَ فيها جِثيَّا » ؛ ( مه‌ريه‌م ، 71 و 72 ) وه مه‌به‌ست چوونه نێو دنيايه ، له به‌ر ئه‌مه کاتێک له پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) پرسياريان کرد سه‌باره‌ت به‌م ئايه‌ته ، فه‌رمووي : " جزناها و هي خامدة " واته : " ئێمه کاتێک لێێ تێده‌په‌ڕين که کۆژراوه‌يه .
بێ گۆمان سه‌رتان زياتر سووڕ ده‌مێنێ کاتێک بزانن ئه‌م ئايه‌ته حه‌تا پێغه‌مبه‌ران ( د. خ ) وه دۆستاني خواش ده‌گرێته‌وه . ئێستا بۆچي وه چۆن ؟
ده‌قي ئه‌م ڕووداوه له زماني زۆر زانا زولفنوون حه‌سه‌ن زادي ئامۆلي ببيسن :
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) له گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌کاني له مزگه‌وت دانيشت بوو ، ناکاو ده‌نگي داکه‌وتنێکي ترسناکيان بيست ، دواي ئه‌وه هه‌موو ترسان . پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) فه‌رمووي : ئايا ده‌زانن ئه‌م ده‌نگه هي چيه ؟
گۆتيان خوا و پێغه‌مبه‌ري خوا چاکتر ده‌زانن . فه‌رمووي : به‌ردێک 70 ساڵ له ژووري دۆزه‌خ داکه‌وت ئه‌وه ئێستا گه‌يشته بني دۆزه‌خ ئه‌و ده‌نگه هي ئه‌وه بوو ، هێشتا قسه‌کاني ئه‌و ته‌واو نه‌ببوو که هاوار و ڕۆ ڕۆي پياوێک له دووڕوه‌کاني مه‌دينه به‌رز بوو که له ته‌مه‌ني 70 ساڵيدا کۆچي دوايي کردبوو .
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) فه‌رمووي : الله اکبر، هه‌واڵه‌کاني پێغه‌مبه‌ر ( د. خ ) زانێيان که ئه‌و به‌رده ئه‌و پياوه بوو ، که له کاتێکه‌وه خوا درۆستي کردوه تا ئێستا به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌چێت ، وه کاتێ له دنيا ده‌رچوو که‌وته نێو بني دۆزه‌خ خواي مه‌زن فه‌رمووي : منافق و دوو ڕوه‌کان له بني دۆزه‌خن .
دۆزه‌خ ناوخۆي دنيايه !
له‌م حه‌ديسه پيرۆزه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که دۆزه‌خ ناوخۆي دنيايه ، وه مه‌به‌ست له چوونه ناو ئاگري دۆزه‌خ له‌م ئايه‌ته‌دا که خواي مه‌زن ده‌فه‌رموێت : « وَ إن مِنکُم وارِدُها کانَ علي ربِّک حتماً مَقضيَّا ، ثُمَّ نُنَجِّي الَّذينَ اتَّقَوا و نَذرُ الظَّالِمينَ فيها جِثيَّا » ؛ ( مه‌ريه‌م ، 71 و 72 ) چوونه نێو دنيايه ، له به‌ر ئه‌مه کاتێک له پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) پرسياريان کرد سه‌باره‌ت به‌م ئايه‌ته ، فه‌رمووي : " جزناها و هي خامدة " واته : " ئێمه کاتێک تێ‌په‌ڕين که کۆژراوه بوو .
مرۆڤ کاتي ته‌واشا کردن بزانێ که له سێراتي ئايين ، له سه‌ر هه‌وا و هه‌وه‌س تێده‌په‌ڕێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و چاوه تووشي ڕوانيني خراپ بوو ، له‌و ڕۆژه‌دا ئاگر ده‌گرێت . کاتێ قسه ده‌کات ، خه‌ريکه له سه‌ر پردي سێرات تێده‌په‌ڕێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه تووشي درۆ و غه‌يبه‌ت و ... بوو ، له‌و ڕۆژه‌دا کاتي تێپه‌ڕ بوون به سه‌ر پردي سێرات ئاگر ده‌گرێت .
يانێ په‌نجه‌ي دنيا نه‌چه‌قيه نێو ئێمه و نه‌که‌وتنه داوي ئه‌و ، وه دڵخۆشي به دنيا نه‌جه‌سپيا به داوێنمان ، وه که‌وتني ئه‌و منافقه نێو دۆزه‌خ به‌م مانايه که حاڵه‌ته‌که‌ني ئه‌و بوه‌ته ئاکاري خراپ و ناشيرين ، وه گه‌يشتن به بني دۆزه‌خ شێوه‌ي ئه‌وه‌يه . وه زانيني هه‌واڵه‌کاني پێغه‌مبه‌ر ( د. خ ) به‌م بابه‌ته ترسناک‌و سه‌ر سووڕ هێنه‌ره له گوێي ئه‌واندا به شێوه‌ێي که شێوه‌ي داکه‌وتني ئه‌و منافه‌قه‌يان به شێوه‌ي دنگي ترسناک بيست .
ته‌نيا گرۆي پارێزگاران به سه‌لامه‌ت تێده‌په‌ڕن . هه‌وا و هه‌ه‌سي دنيا هه‌ر ئه‌و دۆزه‌خه‌يه و سێڕاتي ئايين ، به سه‌ر ئه‌و هه‌وا و هه‌ه‌سه‌دا کێشراوه . ئێمه خه‌ريکين به سه‌ريا تێده‌په‌ڕين ئه‌و سێراته زۆر باريکه ؛ چ که‌سێک به سه‌لامه‌ت به سه‌ريا تێده‌په‌ڕێ ؟ مرۆڤ ده‌بێ وشيار بێت حه‌تا پێڵۆي چاو به بێ ڕه‌زامه‌ندي خوا نه‌بێت چونکوو ئه‌و ده‌زانێت : « يعلَمُ خائنَةَ الأعينِ و ما تُخفِي الصُّدور » ؛ ( غافر ، 19 )
مرۆڤ ده‌بێ وشيار بێ ، کاتي ته‌واشا کردن بزانێ که له سێراتي ئايين ، له سه‌ر هه‌وا و هه‌وه‌س تێده‌په‌ڕێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و چاوه تووشي ڕوانيني خراپ بوو ، له‌و ڕۆژه‌دا ئاگر ده‌گرێت . کاتێ قسه ده‌کات ، خه‌ريکه له سه‌ر پردي سێرات تێده‌په‌ڕێت . ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه تووشي درۆ و غه‌يبه‌ت و ... بوو ، له‌و ڕۆژه‌دا کاتي تێپه‌ڕ بوون به سه‌ر پردي سێرات ئاگر ده‌گرێت .
کۆ کردنه‌وه‌ي : زه‌هرا جه‌لال
سه‌رچاوه‌کان :
صفير هدايت ؛ سه‌ي محه‌ممه‌د زيا ئابادي
حه‌سه‌ن زادي ئامۆلي ، حه‌سه‌ن عيون مسائل نفس و ڕاڤه‌ي ئه‌و ، به‌رگي 2