ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي: دانوستاني ناڤۆکي ئه‌نجامێکي نابێ به‌ڵام دژايه‌تي ناکه‌م
ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران له ديدار له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکي پارێزگاي ئازه‌ربايجان، سپاسي گه‌لي ئێراني کرد به‌هۆي ئه‌و مه‌زنايه‌تييه‌ي که له ڕۆژي 22ي ڕێبه‌ندان (ساڵڕۆژي سه‌رکه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي) له هێز و توانايان خۆيان نيشانيان دا و فه‌رموويان که به دانوستانه‌کان گه‌شبين نين و ناگاته ئه‌نجام، به‌ڵام دژايه‌تيشي له‌گه‌ڵدا ناکه‌ن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕي ڕاگه‌يێنه‌ريي نووسينگه‌ي پاراستن و بڵاوکردنه‌وه‌ي به‌رهه‌مه‌کاني ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي: ديداري ئه‌مڕۆيان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکي ئازه‌ربايجان له سه‌روبه‌ندي ساڵڕۆژي سه‌رهه‌ڵداني 29ي ڕێبه‌نداني خه‌ڵکي ته‌ورێز ئه‌نجام درا.
به‌ڕێزيان له‌م ديداره‌دا فه‌رموويان: سپاسي گه‌لي مه‌زني ئێران ده‌که‌م به‌هۆي ئه‌و شکۆ و مه‌زنايه‌تييه‌ي که له هێزيان له ڕۆژي 22ي ڕێبه‌ندان نيشانيان دا، زمان ناتوانه له وه‌سف و ڕێزلێنان و سوپاسي ئه‌و هه‌ڵوێسته.
ڕابه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران ئاماژه‌شيان به‌وه دا که به پله‌ي يه‌که‌م ده‌بێ سپاس و ستايشي په‌روه‌رێنه‌ر بکرێت که دڵه‌کان و نييه‌ته‌کاني وه‌رگه‌ڕانده‌وه و هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئيراده‌ي په‌روه‌رێنه‌ره.
ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که په‌يامي 22ي ڕێبه‌نداني ئه‌مساڵ ده‌بێ له دروشمه‌کاني خه‌ڵکدا وه‌ربگيردرێت، فه‌رموويان: ئه‌م ڕێپێوانه دوو په‌يامي به‌رخۆدان و يه‌کگرتوويي له‌گه‌ڵدا بوو.
به‌ڕێزيان ئاماژه‌شيان دا به‌وه‌ي که به‌رخۆدان واتا پێداگري خه‌ڵک له‌سه‌ر ئارمانه‌کاني شۆڕشي ئيسلامي.
ڕابه‌ري شۆرشي ئيسلامي ئێران به ئاماژه به‌وه‌ش که په‌يامي شۆڕش ئه‌وه بوو که گه‌لي ئێران ته‌سليمي زۆربێژييه‌کاني سيسته‌مي سوڵته نابێ، ڕاشيانگه‌ياند: هه‌ندێک ده‌يانه‌وێت سيمايه‌کي مرۆڤدۆست و باش له ئه‌مه‌ريکا نيشان بده‌ن که هه‌وڵه‌کانيان بێ سووده.
ئاماژه‌شيان به دانوستاني ناڤۆکي نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتي زلهێزي جيهان کرد و فه‌رموويان: به‌شێک له به‌رپرساني ده‌وڵه‌تي پێشوو و ئه‌م ده‌وڵه‌ته واده‌زانن که ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌ي ناڤۆکيدا دانوستان بکه‌ن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له وتاري سه‌ري ساڵيشدا ڕامگه‌ياند که به دانوستانه‌کان گه‌شبين نيم و ئه‌نجامێکي لێناکه‌وێته‌وه، به‌ڵام دژايه‌تيشي ناکه‌م.
ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي، ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي جه‌ختيان کرده سه‌ر ئه‌وه‌ي که گه‌لي ئێران له ڕێپێواني 22ي ڕێبه‌ندان ئه‌وه‌ي به به‌رپرساني وڵات وت که به‌رده‌وام له گۆڕه‌پاندايه و له به‌رانبه‌ر نه‌ياران هه‌ست به لاوازي ناکات.