چۆنيه‌تي به‌رنگار بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ي که حه‌سوودن
سه‌رکه‌وتن ، سه‌رکه‌وتن دێنێت . هه‌ر که‌سێک کاتێ پله و پاێيک به ده‌س دێنێت ، بێ گۆمان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ي که دۆست‌و براده‌رێکي زۆر په‌يدا ده‌کات هێندێ دۆژمنيشي بۆ په‌يدا ده‌بێ . ئه‌و دۆژمنانه‌ي که هه‌موو کات له گه‌ڵيانا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ي ، هه‌موو کات تێده‌کۆشن بۆ ئه‌وه‌ي که خۆت ، کاره‌کانت و ده‌سکه‌وته‌کانت بچووک و بێ نرخ بکه‌ن . ئه‌و دۆژمنانه ، يا به شێوه‌ي به سۆزانه‌تر بڵێين ، هاوکاراني حه‌سوود ، ئه‌گه‌ر وازيان لێ بێني ، ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ڕێگاي پێشکه‌وتنت لێ بگرن ياکوو داوت بۆ دابنن هاوکاري حه‌سوود ديارن و به ئاساني ده‌ناسرێن ، له وێڕا که هه‌ر کارێک ده‌که‌ي ، به‌رنگارت ده‌بن . زرنگترين و ورياتريني ئه‌وان ئه‌و دۆژمنانه‌ن که به دواي هه‌ڵێيکتا ده‌گه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ي که سۆک و بێ نرخت بکه‌ن .
له‌م وتاره‌دا ده‌مانه‌وێت ئێوه له گه‌ڵ دوو شێوازي هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ئه‌و جۆره که‌سانه ئاشنا بکه‌ين .
1- پووچه‌ڵ کردني حه‌سوودي ئه‌وان .
2- تۆڵه سه‌ندن له کاره‌کانيان .
پووچه‌ڵ کردني حه‌سوودي ئه‌وان :
ئايا کرده‌وه‌کاني ئێوه شايسته‌ي مه‌نع و لۆمه و عه‌يب لێ گرتنن ؟ ئايا کارێکتان کردوه که ببێته هۆي بڵێسه سه‌ندني ئاگري حه‌ساده‌تي ده‌ور و به‌ره‌کانتان ؟ ئايا بێ نرخي ده‌که‌ي به خه‌ڵکي و سه‌رکه‌وتنه‌کانت ده‌کێشي به ڕوويانا ؟
ئه‌مانه پرسيارێکن که ده‌بێ له خۆتان بپرسن ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که خۆتان ناتانه‌وێت هۆي مه‌نع و لۆمه و عه‌يب لێ گرتني خه‌ڵکي پێک بێنن . ئه‌گر زانيتان که خۆتان کرده‌وي ناشايست و خراپتان لێ هه‌ڵکه‌وتوه ، ده‌بێ هه‌رچي زووتر بيان گۆڕن . له ڕاستيدا تا بۆتان ده‌کرێت ساکار و به سۆز و خۆ به که‌م زان بن و نرخي خه‌ڵکي ببنه سه‌ر . به به‌ش کردني سه‌رکه‌وتنه‌کانتان له گه‌ڵ هاوکاره‌کانتان ، متمانه به خۆي ئه‌وان زياد که‌ن . و ده‌رسي سه‌رکه‌وتنيان پێ بده‌ن . ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا زۆر خۆ به زل زان و بوون ، خۆتان بگۆڕن و تێکۆشن له گه‌ڵ دۆژمنانتان ئاشتي بکه‌ن . به بۆنه‌ي کار ، سڵامه‌تي ده‌رووني و نرخي خۆتان ، ده‌بێ تا ئه‌توانن له هه‌ر جۆره قسه به گژدان وه يان هه‌ستي خراپ و نه‌رێني خۆتان بپارێزن . ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه له به‌ر ترس له دۆژمانتان بکه‌ن، بێ گۆمانئه‌وان ئه‌وه ده‌زانن . که وابوو ده‌بێ ئه‌و گۆڕانکاريانه له ناخي دڵ و ڕاسته‌قينه بێ .
ڕاکێشاني ڕيزي هاوکاره‌کانتان
ئايا تاکوو ئێستا تێده‌کۆشان که خۆتان يه‌که‌م که‌س و زياتر له هه‌موان پيشان بده‌ن ؟ بزانن که هيچ کات بۆ قه‌ره‌وي کردني هه‌ڵه‌کان دێر نيه . تێکۆشن له‌مه به دوا ، هاوکار و که‌ساني تر بخه‌يته به‌ر خۆت . بێ گۆمان به ئه‌گه‌ر بتواني پشتيواني وڕێزي ده‌ور و به‌رت ڕاکێشي ، به هيزێکي زياتر ده‌توانێ به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ي که به‌رگري پێشکه‌وتنتن بوه‌ستي . ئه‌گه‌ر هاوکاره حه‌سووده‌کان جيا بکه‌يته‌وه له‌واني تر ، ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ئاگر و بڵێسه‌ي حه‌سوودي ئه‌وان هێدي هێدي که‌م ببێته‌وه .
ده‌ستان پێش بخه‌ن له حه‌ساده‌تي ئه‌وان
ئه‌گه‌ر بتواني هاوکاري ناڕازي خۆت زوو بناسي ، ده‌تواني ده‌ستت بخه‌يته پێش حه‌سوودي ئه‌و . له هه‌ر جێگاێي که پيويسته پوان بده‌ن . خۆ به که‌م زان بن ، به‌ڵام نه ئه‌وه‌نده که شايسته‌گيتان نه‌ناسرێت . خاڵي گرنگ ئه‌وه‌يه که ده‌بێ به‌ر له‌وه بڵێسه سه‌ندني ئاگري حه‌سوودي ، به‌رگري لێ بکه‌ن .
هاوکاره‌کانتان به هۆي سه‌رکه‌وتنيان هان بده‌ن . تێکۆشن خۆتان حه‌سوود نه‌بن ، چوونکوو ئه‌و جۆره هه‌ستانه فره زوو ده‌رده‌که‌ون . ئه‌گه‌ر له خۆتانا هه‌ست به کرده‌وه‌ي نه‌رێتي و حه‌سوودي ده‌که‌ن ، ده‌بێ چاوه‌ڕێي هه‌ڵس و که‌وتي به‌رانبه‌رتان له خه‌ڵک هه‌بێت .
تۆڵه سه‌ندن له حه‌ساده‌تي ئه‌وان .
ئه‌گه‌ر نه‌تان تواني هه‌ستي حه‌سوودانه‌ي هاوکاره‌کانتان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه ، ده‌بێ له به‌ر پاراستني متمانه و ناوي خۆتان له سه‌ر کاره‌که‌تان ، کاردانه‌وه‌تان هه‌بێت . ده‌بێ به هه‌ر شێوه‌ێيک تێکۆشانه‌کاني هاوکاره‌نتان بۆ له نێو بردني متمانه‌تان له نێو ببه‌ن . ئه‌گه‌ر يه‌کک له‌وان درۆێيکي به ده‌م ئێوه به‌ست يان قسه‌ي خراپي کرد ، ئه‌رکي ئێوه‌يه که دژي ئه‌و قسه ئيسبات بکه‌ن . مه‌کۆشن بۆ ئه‌وه‌ي که ئێوه‌ش کارێکي وه‌کوو ئه‌و بکه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و کاره ئه‌و خراپتر ده‌کات . هه‌موو کات تێکۆشن بزه له سه‌ر لێوتان بێ وه له‌سه‌ر خۆ بن ( به‌ڵام نه زۆر له ئه‌ندازه ) ، به سه‌ختي تێکۆشن و له غه‌يبه‌ت کردن دووري بکه‌ن و به شێوه‌ي خواره‌وه هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن :
له نێو ئه‌و که‌سانه‌ي که پله‌ي به‌رزيان هه‌يه ، پشتيوان بدۆزنه‌وه
يه‌کێک له‌و کاره گرنگانه‌ي که ده‌بێ بيکه‌ن بۆ به‌رگري له خۆتان ، ئه‌وه‌يه که ده‌بێ به دواي پشتيوان بگه‌ڕن بۆ خۆتان . هه‌رچي ئه‌و پشتيوانانه پله‌يان به‌رزتر بێت جاکتره ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌گه‌ر پاي يه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌راني پله و پايه‌دا له نێو کاره‌که‌تدا بێت ، ئه‌وه دۆژمنانت که‌متر ڕێگات لێ ده‌گرن ، به هێچ شێوه‌ێيک خۆت لاواز و بێ هێز نيشان مه‌ده . زۆر ئاسان له پشت درگاي داخراو دانيشه و کێشه‌کانت بۆي باس بکه و له ڕووداو ئاگادري بکه .
له هه‌موو سه‌رپێچي کردنه‌کان ئاگادار به
هه‌موو باس و به‌رنگاربوونه‌وه‌کانت له گه‌ڵ هاوکاراني حه‌سوودت له ميشکتدا هه‌ڵگره و تێکۆشه به‌ڵگه‌ي لێ کۆ بکه‌يته‌وه . زانايانه کار بکه . ئه‌گه‌ر کرده‌وه‌ي ئه‌و خراپ و ناشايست بوو ، ئيوه وه‌کوو ئه‌و مه‌که‌ن . ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ئه‌ويش ڕووداوه‌کان کۆبکاته‌وه و هه‌ڵيان گرێ ، ئه‌گه‌ر ئيمه‌يلێکي تۆند و خراپتان بۆ هات ، هه‌ڵي گرن و به هيچ شێوه وڵامي مه‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر پيويست ده‌زانن که وڵامي قسه خراپه‌کاني بده‌نه‌وه ، به ده‌مي ئه‌و کاره بکه‌ن .
هه‌لي ئه‌وه‌يان پێ بده‌ن که له ئيدعاکه‌يان هه‌ڵگه‌ڕێن
نابێ دۆژمانتان بخه‌نه حاڵه‌تي به‌رگري ، و بيانخه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و بێ هێزي و ناته‌واني . له بيرتان نه‌چێ که ئێوه ئه‌تانه‌وێ ئه‌و باسه ته‌واو بکه‌ن . که وبوو کات و هه‌لي په‌شيامن بوونه‌وه‌يان پێ بده‌ن . بۆ نێگادێري په‌يوه‌نديتان هێدێ جار پوانيان پێ بده‌ن . بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه کرده‌وه‌ي چاکه ، بڕواي پێ بکه‌ن . به‌ڵام نه به چاو نۆقاندن . ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ئه‌و بيه‌وێێت به شێوه‌ێيک داواي لێ بۆردن بکات ، به‌بێ ئه‌وه‌ي که نرخي خۆي بشکێنێ . به‌ڵام ئێوه هيچ کات به ئازار و عه‌زيه‌ت ، ئه‌و قۆرباني مه‌که‌ن . که وابوو لێ بۆردر و به سۆز بن .
چاکترين ئاکام وه‌ربگرن !
هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ هاوکاراني حه‌سوود کارێکي دژواره که هه‌موو لێي ده‌رئه‌چن ، به‌ڵام ئێوه ئه‌توانن به کۆژاندنه‌وه‌ي ئاگري حه‌سوودي ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ي کێشه‌تان بۆ درۆست بکات ، هه‌موو شتێک به خۆشي چاره‌سه‌ر بکه‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه کارێکتان بۆ نه‌کرا ، ده‌بێ له بيري تۆڵه سه‌ندنا بن ، شايه‌ت به‌م شێوه هه‌ڵه‌که‌ي خۆاين بناسن . له هه‌ر حاڵێکدا ده‌بێ وشيار و ئاگا بن ، بۆ ئه‌وه‌ي چاکتري ئاکام وه‌ر بگرن .
سه‌رچاوه : گۆڤاري 7 روز زندگي ( ژ 99 )
نووسه‌ر : تاهێره که‌ريمي