ئاسه‌واري ڕوانين له کرده‌وه‌ي مرۆڤدا
پرسي ڕوانين له قۆژبن و گۆشه‌ي جۆراو جۆره‌وه جێگاي سه‌رنج و ورد بوونه‌وه‌يه و له لێکۆڵينه‌وه‌يدا ده‌توانين به‌ش به‌شي بکه‌ين ؛ وه‌کوو نيگاي شه‌يتاني و نيگاي ڕه‌حماني ، حه‌ڵاڵ و حه‌رام ، ئيختياري و نا ئيختياري ، گشتي و ناگشتي ، ساکار و وردبينانه ، منداڵانه ، باوکانه و ژيرانه ، ئاييني و نا ئاييني ، مادي و مه‌عنه‌وي و دنيايي ، به‌رزه‌خي و دواڕۆژي ، تاکي و کۆيي . نيگاي ڕه‌حماني وه‌کوو نيگاي ئامۆژگاري وه‌رگرتن ، نيگاي خواپه‌ره‌ستانه ( ڕوانين بۆ قۆرئان و ماڵي که‌عبه ) ، نيگاي به ئه‌ويني به باوک و دايکدا ، به هاوسه‌ردا ، به منداڵاندا ، به مامۆستا و زانا و دۆستاندا و ... نيگاي شه‌يتاني وه‌کوو نيگاي به دزيه‌وه ، ڕوانيني به هه‌وه‌سه‌وه ، به گاڵته و بێ نرخ کردن ، به تووڕه‌يي و قيني ناخۆدايي ، نيگاي له ڕووي خه‌فڵه‌ت و بێهووده ، سه‌رگه‌رداني و سه‌ر لێ شێوايي ، ترسي ناخۆدايي که توێژينه‌وه‌ي هه‌ر کام له‌مانه ، هه‌ل و مه‌جالي تايبه‌ت به خۆي ده‌وێت .
هۆکاره‌کان له سه‌ر شوێن و جۆري نيگاکان و بيرکردنه‌وه‌کان کاريگه‌رێيان هه‌يه ؛ وه‌کوو جۆري په‌روه‌رده کردن ، جێگا ، دۆستان ، زانست و تواناکان ، ئه‌زموون و ... ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێ نيگا و ڕوانيني خراپ و شه‌يتاني خۆي يان که‌سێ تر بگۆڕێت ، ئه‌وه کارێکي هۆنه‌رمه‌ندانه‌ي کردوه که به شوێن ئه‌وه‌دا ده‌توانێت کاريگه‌ري هه‌بێت له سه‌ر کرده‌وه‌کاني خۆي يان ئه‌و که‌سه ، که پێچه‌واني ئه‌مه‌ش ده‌کرێت .
ئه‌و جادوو و ساحێرانه‌ي که به فه‌رماني فێرعه‌ون له ده‌ور و به‌ري کۆ ببوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي به هۆي تواناکانيان له‌شکري ڕاستي و ڕێنمايي شکست بده‌ن ، دواي ديتني مۆعجێزه‌ي خوايي له سه‌ر ده‌ستي مووسا کليم ا... ، به بڕيارێکي زوو کاتي و يه‌کي توانێيان به گۆڕاني ڕوانين ببنه مرۆڤانێکي لاێيني راستي که ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌سه‌ي فێرعه‌ونه کاريگه‌ري نه‌بوو له سه‌ريان به شێوه‌ێي که حازر بوون بچنه ڕێزي شه‌هيداني ڕێگاي ڕاستي و ڕاسته‌قينه‌يي که ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا بوو که سه‌ر له به‌ياني له ڕێزي هه‌واڵاني فێرعه‌وندا بوون . خوا لێ خۆش بوو زۆر زانا ته‌به‌رسي ( ر .خ ) سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێيت : « کانوا اول النهار کفارا سحره و آخر النهار شهداء برره " واته : " سه‌ر له به‌ياني ساحێرێکي کافر بوون و دوا نيوه‌ڕۆ شه‌هيدانێکي پاک و چاکه کار . "
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) تواني به گۆڕان کاري له ڕوانين و بيري مرۆڤه نه‌زانه‌کان کاريگه‌ري هه‌بێت و له تاريکي جۆرا وجۆري دڵيان . مرۆڤي به بڕوا ، پاک و خاوێن و به ئه‌مه‌گ و فيداکار په‌روه‌رده بکات . يا بۆ نموونه ده‌بيني که پێشه‌وا حسه‌ين ( ر . خ) به گۆڕان کاري له سه‌ر که‌سێکي شامي به‌د گۆ ، کرده‌وه‌ي ئه‌و به ته‌واوي بگۆڕێت . حۆڕي کۆڕي يه‌زيدي ڕياحي له نێو گۆره‌پاني زۆر گرنگ و به هه‌ستي دوو دڵيدا به گۆڕيني نيگا هاته نێو ده‌سته‌ي پێشه‌وا حسه‌ين ( ر . خ) و ده‌سته و گرووپي يه‌زيدي به جێ هێشت و بوو به يه‌کێک له شه‌هيداني هه‌ر نه‌مري که‌ربه‌لا .
خاوه‌ناني سامان و سه‌روه‌ت ده‌بێ کاتێک دياري بکه‌ن بۆ ته‌نياي له گه‌ڵ خواي خۆايان بۆ ئه‌وه‌ي سه‌رنج بده‌ن بزانن شه‌يتان له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌دا به‌شداره يان نا ، ئه‌گه‌ر به‌شداره ئه‌ندازه‌که‌ي دياري بکه‌ن ، دواي ئه‌م نيگايه ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که خۆيان بگۆڕێت . هه‌روه‌ها له بواري ئاکار و ئه‌ده‌بدا ده‌بێ ورد ببينه‌وه که به پێي مافێ که نيسبه‌ت به خوا ، خۆمان و خه‌ڵکي تر هه‌مانه ، له چ وه‌زع و حاڵێکداين ، شايه‌ت پێويست بکات که نيگامان بگۆڕين .
هێندێ جار وه‌زعێک دێته پێش که ده‌بينين پێويسته جله‌کانمان بگۆڕين وه يا ئه‌وه‌ي که خواردنه‌کانمان بگۆڕين وه يان کار و پيشه و جێگاي ژيانمان بگۆڕي . ئه‌گه‌ر که‌سێ بيري ته‌واو بێت و وريا بێ ، حه‌تا له کاتي تاوان کردندا به بيستني يه‌ک ڕه‌سته ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که نيگا و کرده‌وه‌ي بگۆڕێت و له حاڵه‌تي شه‌يتاني بێت به‌ره‌و حاڵه‌تي ڕه‌حماني . به‌و شێوه که " بێشري حافي " له حاڵێکدا خه‌ريکي ڕابواردن و حه‌يش و نۆش بوو به بيستني قسه‌ي پێشه‌واي حه‌وتم ( ر. خ) به هۆي بيستني ئه‌م ڕه‌سته له که‌نيزه‌که‌ي که ئايه ئه‌و به‌نده‌يه يان ئازاده ؟ وه له به‌ر ئه‌ه‌ي که ئازاده به‌م شيوه خه‌ريکي ڕابواردنه ، له ناکاو گۆڕا له به‌ر ئه‌وه‌ي که پيشه‌واي مه‌عسووم تواني نيگاي بگۆڕێت .
غۆلام عه‌لي حۆسه‌ين نژاديان