جوانترين داوي لێبوردني ميژوو
مامۆستاي خانه‌نشيني زانکۆ عه‌ڵڵامه ته‌باته‌بايي گۆتي : جوانترين بۆردن خوازي کرده‌يي ميژوو ، داوي لێبوردني پێغه‌مبه‌ر ( ص) بوو به رانبه‌ر به خه‌ڵکه‌که‌ي . پێغه‌مبه‌ر( ص) له کاتێکدا نه‌خۆش بوو ڕووي کرده خه‌ڵک و گۆتي : ئه‌گه‌ر ئازارێکم به که‌سێک گه‌ياندوه ، ديانرێ پاره‌ي که‌سێکم به فه‌نا بردووه يان زيله‌ێيکم له که‌س داوه بم به‌خشن حه‌تا ئه‌توانن قه‌ره‌وي بکه‌ن . دۆکتۆر " سه‌ي يه‌حيا يه‌سرێبي " سه‌باره‌ت به کلتووري بۆردن خوازي له کۆمه‌ڵگه به هه‌واڵنێري مێهر گۆتي : بيانوو له بواري ئاکاري و له کلتووري خه‌ڵکدا کارێکي ناسراوه و پيويست به ڕوون کردنه‌وه نيه ، به‌ڵام له کۆنه‌وه بيانوو‌يان دوو به‌ش کردوه : بيانووي وه‌رگيراو و بيانووي وه‌رنه‌گيراو
بيانووي وه‌رگيراو ئه‌وه‌يه که که‌سێ ئه‌يه‌وێ کارێ بکات ، به‌ڵام به هۆي کێشه‌وه نه‌يتوانيوه . له حازر نه‌بووني قۆتابێيک له قۆتابخانه تا نه‌کردني کارێ له لايه‌ن ده‌سه‌ڵات دارێکه‌وه ده‌توانێ بيانووي وه‌رگيراو بێت . ئه‌و درێژه‌ي دا : به‌ڵام ئه‌و بيانوه‌ي که به‌ڵگه‌ي نيه و وه‌رگيراو نيه وه به ته‌واوي ڕوون بێت که ئه‌و که‌سه کۆتايي کردوه و به هۆي سوودي خۆيه‌وه يان به دوا که‌وتني که‌ڵکي خۆيه‌وه تووشي ئه‌و هه‌ڵه‌يه بوه هه‌ر چه‌ند به درۆ له خه‌ڵک داوي لێ بۆردن ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌و که‌سه کاري هه‌ڵه‌ي کردوه و به داوي لێبوردني درۆيي و ڕواڵه‌تي له خه‌ڵک ده‌يه‌وێت خۆي پياو چاک پيشان بدات ، بيانووي ئه‌و له درگانه‌ي خوا و خه‌ڵک وه‌رناگيرێت .
مامۆستاي خانه‌نشيني گرووپي فه‌لسه‌فه‌ي زانکۆ عه‌ڵڵامه ته‌باته‌بايي به ڕاشکاوي گۆتي :
بيانوو هێندێ جار ئامێرێکه ؛ واته ئه‌و که‌سه ده‌يه‌وێت به داوي لێبوردن خۆي له ژێر گۆشاري کێشه‌اکن ڕزگار بکات . ئه‌م جۆره داوي لێبوردنه ، ئاکري نيه چ ئه‌و لايه‌نه به‌رانبه‌ره وه‌ري گرێت چ وه‌ري نه‌گرێت .
مرۆڤه گه‌وره‌کان هێندێ جار به‌م شێوه بۆردن خوازي وه‌رده‌گرن . ئه‌م توێژه‌ر و زاناي بواري فه‌لسه‌فه‌ي ئيسلامي و زانستي قۆرئانيه به‌رده‌وام بوو : داوي لێبوردني ئاگادارانه له به‌رانبه‌ري داوي لێبوردني بيانووييه ؛ واته ئه‌و که‌سه‌ي که هه‌ڵ>ه‌ي کردوه خۆي زياتر له هه‌موو که‌س و به‌ر له هه‌موو که‌س ده‌زانێت که تووشي هه‌ڵه بووه و داوي لێبوردن ده‌کات . ئه‌وه پيشان ئه‌دات که مرۆڤێکي به‌ر پرس و ژيره وه له ڕووي ئاگييه‌وه خه‌ريکه داوي لێبوردن ده‌کات . ئه‌م داوي لێبوردنه بۆ درچوون له ته‌مێ و مه‌نع و لۆمه‌ي خه‌ڵک نيه به‌ڵکوو بۆ پيشان داني که‌سايه‌تي و ئاگادري خۆيه . ئه‌و وه‌بيري هێنايه‌وه : داوي لێبوردن له ڕووي گه‌وره‌يي و ڕێزه‌وه جێگاي باێيخه ئه‌وه که هه‌موو هه‌ڵه‌که بگرينه گه‌ردني خۆمان و به هۆي ئه‌وه‌ش له خه‌ڵکي داوي لێبوردن بکه‌ين .