ماڵي حه‌رامي مێواني
ئه‌مڕۆ زۆر ماندوو بووم ڕۆژێکي زۆر سه‌خت بوو . سبه‌ي زوو که له ماڵ چوومه در . له کات ژمێر 8 سه‌ر له به‌ياني تا 5 دواي نيوه‌ڕۆ که‌لاس و مۆحازهرهم هه‌بوو . دواي ئه‌وه‌ش که وه‌کوو هه‌موو کات له نێو ترافيکدا مامه‌وه و کات ژمێر 30/7 گهيشتمه ماڵ به هيواي پشوودان ، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ي که جله‌کانم ده‌ربێنم .
دايکم گۆتي : " کچم حازر به با بڕۆين مامت جاوهڕييه . " به‌ڵام من حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌بوو ، ماندووش بووم دواي ئه‌وه‌ش نهم دزاني که ماڵي مامم له ڕێگاي حه‌ڵاڵ به ده‌سي دێنێ يان نا . پێم خۆش نه‌بوو بڕۆم به‌ڵام باوکيشم گۆتبووي : " ده‌بێ هه‌موو پێکه‌وه بڕۆين . " به ڕاستي نهم ده‌زاني ده‌بێ چ بکه‌م . ئه‌وه بوو که ڕۆيشتم ته‌واشاي په‌رتووکي شهرعي مهرجهعم کرد بۆ ئه‌وه‌ي بزانم چ بکه‌م .
خواردن له ماڵي که‌سێ که پاره‌ي حه‌رامي هه‌يه ، چ حۆکمێکي هه‌يه ؟
ئايه‌تۆڵڵا خامنه‌يي : ئه‌گه‌ر متمانه‌ت بێ به‌وه‌ي که ئه‌و ماڵه حه‌رامه ، خواردن له‌و ماڵه‌دا حه‌رامه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێکڵاو بوو له حه‌رام و حه‌ڵاڵ وه تۆ نه‌ت ده‌زاني ئه‌وه‌ي که ئاماده کراوه له کاميانه ، ئه‌وه خواردني قهيدي ناکات .
ئايه‌تۆڵڵا مهکارێمي شيرازي : ئه‌گه‌ر دڵنيا نه‌بيت که ئه‌و ماڵه‌ي له حه‌رامه يان حه‌رام ، ئه‌وه خواردن له‌و ماڵه قهيدي ناکات .
ئايه‌تۆڵڵا وه‌حيدي خۆراساني : ئه‌گه‌ر بێ گۆمان بيت به‌وه‌ي که ئه‌و ماڵه حه‌رامه وه هيچ ماڵێکي حه‌ڵاڵي نيه ، خواردن له‌و ماڵه‌دا حه‌رامه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێکڵاو بوو له حه‌رام و حه‌ڵاڵ وه تۆ نه‌ت ده‌زاني ئه‌وه‌ي که ئاماده کراوه له کاميانه ، ئه‌وه خواردني قهيدي ناکات .
ئايه‌تۆڵڵا فازێل له‌نکه‌راني : ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و که‌سه هايهتي هه‌مووي حه‌رامه ، ئه‌وه ناتواني له ماڵي بخۆي ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێکڵاو بوو له حه‌رام و حه‌ڵاڵ وه تۆ نه‌ت ده‌زاني ئه‌وه‌ي که ئاماده کراوه له کاميانه ، ئه‌وه خواردني قهيدي ناکات .
ئايه‌تۆڵڵا بێهجه‌ت : ئه‌گه‌ر گۆمانت هه‌يه که ئه‌و ماڵه حه‌رامه ، ئه‌وه خواردني ئه‌و ماڵه قهيدي ناکات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ گۆمان بيت به‌وه‌ي که ئه‌و ماڵه حه‌رامه ئه‌وه پاره‌ي ئه‌و خواردنهي که له‌و ماڵه خواردووته وه‌کوو گێڕانه‌وه‌ێيک بيده به هه‌ژارێک .
ئايه‌تۆڵڵا سيستاني : ئه‌گه‌ر گۆمانت هه‌يه که ئه‌و ماڵه حه‌رامه ، ئه‌وه خواردني ئه‌و ماڵه قهيدي ناکات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ گۆمان بيت به‌وه‌ي که ئه‌و ماڵه حه‌رامه ئه‌وه درۆست نيه له ماڵيدا شتێک بخۆي .
ئايه‌تۆڵڵا سافي گۆلپايه‌گاني : ئه‌گه‌ر پيشه‌ي ئه‌و که‌سه حه‌رامه وه‌کوو ئه‌وه که ئاره‌ق فرۆش بێت يان سو‌و خۆر بێت به هيچ شێوه‌ێيک نابێ له ماڵي بخۆي . ئه‌گه‌ر پيشه‌ي حه‌ڵاڵ و ماڵي حه‌ڵاڵي هه‌يه به‌ڵام بڕێ جار له ماڵي حهراميش تێکڵاوي ده‌بێت ئه‌وه بڕۆ بۆ ماڵي وه له ماڵي بخۆ . به‌و بيره که ماڵي حه‌ڵاڵه .