ئه‌وه‌ي که شه‌يتان زۆر لێي ئه‌ترسێت
هه‌ر شت و مه‌کێ که به نرختر بێت ، ده‌غه‌ڵي زۆرتري تێدا ده‌کرێت . ته‌ڵا شتێکي زۆر به نرخه به‌ڵام شت و مه‌کي هاوشێوه‌ي ته‌ڵا زۆر درۆست ده‌کرێت . ته‌ڵا و ته‌ڵا کێشراو له ڕواڵه‌تدا هاو شێوه‌ي يه‌کن و هاو ڕه‌نگن و شه‌خسي بێ ئه‌زموون ناتوانێت له ێيک جيايان بکاته‌وه ؛ به‌ڵام که‌سێ که کاري زه‌ڕگه‌ري بێت به به‌ردي مه‌حه‌ک لێيک جيايان ده‌کاته‌وه .
عيرفان و خواناسيش گه‌وهه‌رێکي به نرخه که ده‌غه‌ڵ بازي زۆر له که‌مينيدا دانيشتون و به دواي فريو کارين . که‌سانێکي زۆريش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێباز و ڕيگا و مه‌سله‌کي جۆرا وجۆريان درۆست کردوه و که‌سانێکيش فريوي ئه‌وانيان خواردوه و ده‌که‌ونه داويان و به داخه‌وه کارناسي ئه‌م بواره‌ش زۆر که‌من . ئه‌و که‌سانه‌ي که ئيدعاي عيرفان و خواناسي ده‌که‌ن زۆرن به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ي که گه‌يشتوونه گه‌وهه‌ري ڕاسته‌قينه‌ي عيرفان و خواناسي و ئه‌توانن ڕاستي له درۆ جيا بکه‌نه‌وه ، زۆر که‌من .
ده‌بێ سه‌رنج بده‌ين گه‌رچي بنه‌ما و ڕاستي عيرفان و خواناسي پرسێکي به‌رز و به نرخه و مه‌به‌ستي به‌رز بوونه‌وه‌ي مرۆڤه و به‌ڵکوو ڕاستي که‌ماڵي ئه‌وه به‌ڵام نابێ ئه‌م پرسه ببێته هۆي ئه‌وه که گۆمان بکه‌ين که هه‌ر که‌س له‌و ڕێگادايه و به‌و ناوه ده‌ناسرێت ، گه‌يشتوه‌ته زڵاڵي ڕاستي و گێاني مه‌عنه‌ويه‌ت و عيرفان و خواناسي .
هه‌روه‌کوو قۆرئان که ڕاسێيکي به‌رزه و به‌س ڕووناکيه به‌ڵام ئه‌وه نيه که هه‌ر که‌س به‌ره‌و ڕوي قۆرئان دێت ، بتوانێت باره و که‌ڵکي لێ وه‌ربگرێت و هه‌موو ئه‌وانه وه‌کوو يه‌ک بن . قۆرئان خۆي له‌م بواره‌دا ده‌فه‌رموێت : " يَا أَهْلَ الْکِتَابِ قَدْ جَاءکُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَکُمْ کَثِيرًا مِّمَّا کُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْکِتَابِ وَيَعْفُو عَن کَثِيرٍ قَدْ جَاءکُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ وَکِتَابٌ مُّبِينٌ؛ يَهْدِي بِهِ اللّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَ يُخْرِجُهُم مِّنِ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ " ( مائێده ، ئايه‌ته‌کاني 15 و 16 )
به پێي ئه‌م ئايه‌تانه ئه‌گه‌ر چي قۆرئان کتێبي نوور و ڕووناکيه به‌ڵام هه‌موان له‌و ڕووناکيه که‌ڵک وه‌رناگرن و له ڕێنمايي ئه‌و سوود نابن . به‌ڵکوو مه‌رجي که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و نووره ئه‌وه‌يه که مرۆڤ له ڕيگاي ڕه‌زامه‌ندي خواي مه‌زن هه‌نگاو هه‌ڵگرێ وه " من التَّبِعَ رِضوانَهُ " بێ . ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه هاته جێ له که‌سێکدا ئه‌و کاته ئه‌تواني له نوور و ڕووناکي قۆرئان که‌ڵک وه‌ربگرێت و هه‌رچي تيکۆشاني له ڕێگاي ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره زياتر بێت ، ئه‌وه سوود وه‌رگرتنيشي له نووري قۆرئان زياتره . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجه‌ي نه‌بێ ، نه ته‌نيا له نووري قۆرئان سوود وه‌رناگرێ ، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که ئه‌و نووره‌ي که بۆ که‌ساني تر سوودمه‌نده بۆ ئه‌و زيان بار بێت .
ئه‌وه‌ي که شه‌يتان زۆر لێي ئه‌ترسێت و ته‌واوي کۆششي خۆي ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤ له‌و دوور باکت ، گه‌يشتن به به‌رزي مه‌عنه‌ويه ئه‌گينا گه‌يشتن به پێشکه‌وتني مادي و ئاسايشي دنيايي شتێک نيه که شه‌يتان دڵ نێگه‌ران بکات . ئه‌و به شوێن ئه‌وه‌دايه که مرۆڤ له ڕێگاي خوا و ڕێگاي ڕاست دوور بکات .
" وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُۆْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا ( ئه‌سرا ، ئايه‌تي 82 )
به‌ڵێ له حاڵێکدا که قۆرئان به‌س نوور و ڕووناکيه به‌ڵام بۆ هێندێ که‌س جگه له تاريکي ئامانجێکي نيه . ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که ئامانجي خواييان نيه و نايان ئه‌وه‌ي له ڕێگاي ڕاست ڕێ بکه‌ن . ئه‌وانه به شوێن ئه‌وه‌دان که قۆرئان بکه‌نه وه‌سيله‌ي گه‌يشتن به ئامانجه خراپ و پيسه‌کانيان . ئه‌و جۆره که‌سانه که ده‌يانه‌وێت ئايين بکه‌نه وه‌سيله‌ي گه‌يشتن به ئامانجه دنياييه‌کانيان و له خوا و دۆستاني خوا وه‌کوو ئامێرێک که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ گه‌يشتن به ئامانجه دنيايي و بێ نرخه کانيان له نووري قۆرئان باره‌يان ده‌س ناکه‌وێت . که‌وا بوو ده‌بێ زۆر وشيار بين بۆ ئه‌وه‌ي ناوه‌کان و نازناوه‌کان فريومان نه‌ده‌ن . له هه‌ر جێگاێي که ناوي عيرفان و خواناسي يان ناوي خواناس و عارف و سه‌ير و سلووک هه‌يه ، وا نه‌زانين له‌وێدا عيرفان و خواناسي ڕاسته‌قينه هه‌يه . که‌م نه‌بوون و که‌م نين ئه‌و که‌سانه‌ي که ئه‌گه‌ر چي مه‌به‌ستيان و د؟ڵيان بۆ گه‌يشتن به‌و ڕێگايه پاک و خاوێن بوه ، به‌ڵام به هۆي نا ئاگاداري و نه‌زانينه‌وه که‌وتوونه‌ته داوي درۆزنانو فريو کاراني ڕێگاي عيرفان و خواناسي و له جياتي ڕێگاي خوا گۆمرا بوون و له ڕێگا لايان داوه .
سه‌رچاوه : هه‌واڵنێري شبستان وه‌رگيراو له په‌رتووکي " در کوچه‌هاي آفتاب؛ در جست‌وجوي عرفان اسلا‌مي " نووسراوي : عه‌لامه محه‌مه‌د ته‌قي جه‌عفه‌ري