نهێنيه‌کاني نوێژ
نوێژ ده‌بێته هۆي يادي خوا و سه‌رنج دان به پێگه‌ي په‌روه‌رده‌يي خوا و ئاسه‌واري سرۆشتي ئه‌و سه‌رنجه‌ش ئه‌وه‌يه که له ناخي مرۆڤدا بواري فه‌رمان بهرداري و واز هێنان له تاوان ده‌ره‌خسێت . نوێژي ڕاسته‌قينه و ته‌واو هۆێيکي به‌رگري که‌ره له تاوان و نافهرمانيه . نوێژ جوانترين وێنه‌ي خوا پهرهستيه ، هۆێي که ده‌توانێ به‌نده‌گي خوا ده‌ربخات که ئامنجي درووس بووني مرۆڤه . هێچ کام له کرده‌وه خوا پهرهستيه کان ئه‌وه‌نده‌ي نوێژ له‌م بواره‌دا کاريگهرێيان نيه . نوێژ خوا پهرهستيێکي ته‌واوه که ده‌توانێ هه‌موو بووني مرۆڤ چ له‌شي و ڕواڵه‌تي و چ ميشکي و دڵي و ده‌رووني بخاته خزمه‌تي خواي مه‌زن وه له به‌ر ئه‌وه‌يه که دواي ناسيني خوا ، چاکترين کرده‌وه ناسراوه . ئه‌گه‌ر تهواشاێيکي قۆرئان ته‌نيا کتێبي ئاسماني که ده‌سي تێ نه‌براوه بکه‌ين ، ده‌بينين که هيچ کردهوهێيک ئه‌وه‌نده‌ي نوێژ بايه‌خي پێ نه‌دراوه .
به پێي ئايه‌ته‌کاني قۆرئان نوێژ له شهرێعهتهکاني پێش ئيسلاميش ئه‌رکي ئايينداران بوه و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (ع ) دووپاتيان له سه‌ر کردوه . قۆرئاني پيرۆز له ئايهتێکدا له زماني حه‌زره‌تي ئيبراهيمهوه ( ع ) ده‌فه‌رموێت : " ربنا اني اسکنت من ذريتي بواد غير ذي زرع عند بيتک المحرم ربنا ليقيموا الصلاه "؛ واته : خوايه ! من يه‌کێک له منداڵه‌کانم له جێگاێيکي بێ کشت و کاڵ . له لاي خانووي به ڕێزي تۆ داناوه ، خوايه بۆ ئه‌وه‌ي نوێژ بخوێنێ . ئه‌م ئايه‌ته پيشانمان ئه‌دات که له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئيبراهيمدا ( ع ) ، نوێژ ئه‌رکێکي ئايينداران بوه و ئامانجي بنيات ناني خانووي خواش ئه‌وه بوه .
ژياننه‌وه‌ي يادي خوا
قۆرئان ده‌فه‌رموێت يه‌کێک له نهێنيه‌کاني نوێژ يادي خوايه و ئايه‌تي 14 سووره‌ي تاها ده‌فه‌رموێت : " اقم الصلاه لذکري " واته : بۆ يادي من نوێژ بخوێنه . ئه‌م ئايه‌ته پيشان ئه‌دات که نوێژ ياده ( زيکره ) . له‌م بواره‌دا ئهتوانين بڵێين نوێژ يادي واجبه و دووپات کردنه‌وه‌ي پێج جار له شه‌وانه ڕۆژدا هه‌موو کات يادي خوا له دڵدا دهژينێتهوه . بێ گۆمان يادي خوا ئۆقره‌ي دڵه‌کان و زيندوو که‌ر و هۆي ته‌واو بووني زۆرێک له گهورهييهکانه وه هه‌روه‌ها هۆي به‌ربڵاو بووني دادوه‌ري و ڕاستي و دووري کردن له ده‌س درێژي به مافي تاک و کۆي خه‌ڵکه . ئاييني ئيسلام هه‌موو کات داخوازي به‌خته‌وه‌ري مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تيه . له به‌ر ئه‌وه ، بڕودار ده‌بێ هه‌موو شه‌وانه ڕۆژێک به شێوازێکي تايبه‌ت نوێژ بخوێنن و په‌نج جار بکه‌وێته يادي خوا . ئه‌و کاتانهي که بۆ ئه‌و کاره دياري کراون له هه‌ر بوار و ڕوانگهێيکدا گرنگ و کاريگه‌ره . ئه‌و کاتانه که تايبه‌ت دراون به نوێژه‌وه ده‌توانن ببنه هۆي دوري مرۆڤ له تاوان و مرۆڤ له ڕۆيشتن به دواي دنيا و بێ هه‌واڵي له خوا بێ‌دار بکات .
ژياننه‌وه‌ي يه‌کيه‌تي
نوێژ له کاتانێکي دياري کراودا ، نيشانه‌ي يه‌کيه‌تي ئۆمه‌تي گه‌وره‌ي ئيسلامه . هه‌موو مۆسڵمانان له کاتێکي دياري کراودا ڕوو ده‌که‌نه قيبله ، به شێوازێکي تايبه‌ت خوا ده‌په‌ره‌ستن . ئه‌مه خۆي ڕادهربڕيني گه‌وره‌يه له يه‌کيه‌تي مۆسڵمانان که به هۆي خواپه‌ره‌ستي و پێوه‌ندي له گه‌ڵ خواي مه‌زندا ، پێک دێت و دهبهسترێنه يه‌که‌وه .
هۆي لابردني و نه‌ماني جياوازي تهبهقاتي
نوێژ ، هۆي لابردني جياوازي تهبهقاتيه که له کۆمه‌ڵگه‌ي ماده‌دا پێک دێت . کاتێک مۆسڵمانان ده‌وه‌ستن بۆ نوێژ هيچ جياوازێيک نێوان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکي ئاسايي و ده‌وڵه‌مند و هه‌ژاردا نيه . ئه‌رکي هه‌موو چينهکانه له کاتي دياري کراودا نوێژ به جێ بێنن وه له به‌ر ئه‌وه‌ي که نوێژ به کۆ ده‌خوێنرێت ، نهماێيکي ڕوونتري هه‌يه و ڕواڵه‌تي به‌رانبه‌ري و يه‌ک بوون له نێو سهفه بهسراوهکاني نوێژدا ده‌رده‌که‌وێ . خه‌ڵکي له هه‌ر چينێک به بێ جياوازي له پاڵ يه‌کتري ده‌وه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ي بانگي به‌نده‌گي و خواپه‌ره‌ستي خۆيان ڕابگه‌ێنن . ئه‌و که‌سانه‌ي که بانگي به‌نده‌گي خۆيان بۆ خوا ده‌ر ئه‌بڕن ، له ناخي دڵيانه‌وه ده‌زانن و هه‌ست ئه‌که‌ن که پێگه و ده‌سه‌ڵات و پاره و ساغي و سڵامه‌تي و توانا به‌رز و دياره‌کان هه‌مووي به‌خشيني خوايه بۆ تاقي کردنه‌وه‌ي به‌نده‌کاني .
هۆي پارێزگاري
ئه‌وه‌ي که نوێژ مرۆڤ له تاوان ده‌پارێزێت ، به‌م مانايه نيه که نوێژ تاکه هۆيه بۆ دووري له تاوان و ئيتر به‌سه ، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ،ئه‌و ئاسهوارهيه که نوێژ ده‌توانێ له سه‌ر هه‌ست و گێان و ده‌رووني ئێمه‌ي هه‌بێت . به وته‌ێيکي تر نوێژ ئه‌زموونه و تاقيکردنهوهيه بۆ دووري له تاوان و به‌هێز کردني گێاني بڕوا و سه‌رنج دانه به خوا . ئه‌م سه‌رنج دانه‌ش پله و پايه‌ي جياجياي هه‌يه وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي که باکيان نيه له تاوان کردن ، يادي خوا ته‌نيا بواري پارێزگاريه نه ته‌نيا هۆي ته‌واو . به وته‌ێيکي تر ، مه‌به‌ستي قۆرئان له‌وه‌ي که نوێژ هۆي دووريه له تاوان ، ئه‌وه نيه که هه‌ر نوێژهرێک به‌رانبه‌ر به هه‌موو تاوانه‌کان پاک و خاوێنه ، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه که نوێژ هۆي يادي خوايه و هۆي سه‌رنج دان به پێگه‌ي په‌روه‌رده‌يي خوا و ئاسه‌واري سرۆشتي ئه‌و سه‌رنجه‌ش ئه‌وه‌يه که له ناخي مرۆڤدا بواري فه‌رمان بهرداري و واز هێنان له تاوان ده‌ره‌خسێت . نوێژي ڕاسته‌قينه و ته‌واو هۆێيکي به‌رگري که‌ره له تاوان و نافهرمانيه . له ئاکامدا ده‌توانين بڵێين که نوێژ ، هه‌ستي گوێ ڕاهێڵي و شوێن که‌وتن له خواي مه‌زن به هيز ده‌کات و که‌سێ که له پێنج کاتدا دهوهستي بۆ نوێژ و تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ي که له سه‌ره‌تاي کاتي ئه‌و نوێژه‌دا نوێژه‌که‌ي بخوێنێ به شێوه‌ي ئاسايي له کاره‌کاني تريشيدا شوێن که‌وتووي نه‌زم و تهکووزيێکي ڕێک و پێکه .