ڕێکاره‌کاني به‌هيز کردني متمانه و پشت به‌ستن به خوا ( ته‌وه‌کۆل )
دواي ئه‌م پێشه‌کيه ئێستا باسي ئه‌وه ده‌که‌ين که " چۆن ريشه‌ي متمانه و پشت به‌ستن به خوا له نێو خۆماندا بار بێنين ؟ " بۆ بار هێناني متمانه و پشت به‌ستن به خوا پێويسته سه‌رنج بده‌ينه ئه‌م خاڵانه‌ي لاي خوار :
1- به هێز کردني بڕوا
متمانه و پشت به‌ستن به خوا يه‌کێک له کۆڵه‌که‌کاني بڕوايه ، که وابوو پێوه‌ندي زۆر ته‌نگه به‌ريان پێکه‌وه هه‌يه ، له قۆرئانيشدا متمانه و پشت به‌ستن به خوا سه‌باره‌ت به بڕوادارانه‌وه هاتوه . که وابوو يه‌کێک له هۆکاره سه‌رکي و گرنگه‌کاني متمانه و پشت به‌ستن به خوا له ناو خۆدا ئه‌مه‌يه : " بڕوامان به خوا " به هێز بکه‌ين و ئه‌و کرده‌وانه‌ي که ريشه‌يان له نێو بڕوا به خوادايه دووپات بکه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي هه‌م بڕوا به هێز بێت و هه‌م متمانه و پشت به‌ستن به خوا زياتر بێت .
2- بێ گۆماني و يه‌قين به‌وه‌ي که خوا ڕاسته
يه‌کێ کي تر له‌و هۆکاره گرنگانه‌ي که له به‌دي هاتن و درۆست بووني ريشه‌ي متمانه و پشت به‌ستن به خوا کاريگه‌ره ئه‌مه‌يه که تێکۆشين بڕوامان بگه‌ێنين به قۆناغي بێ گۆماني و يه‌قين ، واته له خوايه‌تي خوا چ ته‌کويني و چ ته‌شرێعي گۆمانمان نه‌بێت و کۆڵنه‌ده‌ر بين . عه‌لي ـ عليه السّلام ـ له‌م بواره‌دا ده‌فه‌رموێت :« التوکل من قوّة اليقين » واته متمانه و پشت به‌ستن به خوا ئاکامي بێ گۆمانيه ، وه له يه‌ک وشه‌دا کرده‌وه‌کانمان بڕوامان به خوا پيشان بدات .
3- بڕيني ته‌ماع به خه‌ڵکي
خاڵێکي گرنگ که له متمانه و پشت به‌ستن به خوادا دياره ، ئه‌وه‌يه که له غه‌يري خوا ته‌ماعمان ببڕين و چاوي هۆمێدمان ته‌نيا به خوا بێت و به‌س . چونکوو له بڕواي متمانه‌ييدا هه‌موو کاره‌کان به ده‌ستي خوان و جگه له‌و ڕۆڵێکي ڕاسته‌و خۆيان نيه له گه‌يشتن به ئاکامي کاره‌کاندا . مرۆڤ ئه‌گه‌ر چاوي هۆمێدي به جگه له خوا بێت ، له دڵيدا گرێدايي په‌يدا ده‌بێت و ده‌بێته هۆي هاتنه خواره‌وه‌ي نرخ و ڕێزي مرۆڤايه‌تي ئه‌و . خواي مه‌زن له قۆرئاندا ده‌فه‌رموێت : « و من يتوکل علي الله فهو حسبه » . واته : هه‌ر که‌س پشت ببه‌ستي به خوا به‌سيه‌تي ، له لێ گێڕانه‌وه‌ێيکدا هاتوه : پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام - صلي الله عليه و سلم - ماناي متمانه و پشت به‌ستن به خواي له جبره‌ئيل پرسي . جبره‌ئيل گۆتي : ماني متمانه و پشت به‌ستن به خوا ئه‌مه‌يه که مرۆڤ بێ گۆمان بێ ، به‌وه‌ي که سوود و زياني وبه‌خشين و نه‌دان به ده‌ستي خه‌ڵکي نيه و ده‌بێ به خه‌ڵکي هۆمێدت نه‌بێ وه ئه‌گه‌ر مرۆڤێک بگاته ئه‌و پێگه و جێگه که هۆمێدي به که‌س نه‌بێت و جگه له خوا له که‌س نه‌ترسێت و ته‌ماعي به که‌س نه‌بێ جگه له‌و ، ئه‌وه ده‌بێته متمانه و پشت به‌ستن به خوا " .
له‌م لێ گێڕانه‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ متمانه و پشت به‌ستن به خوا له نێو خۆماندا بار بێنين ، ده‌بێ ته‌ماعمان له خه‌ڵکي ببڕين و ته‌نيا هۆمێدمان به خوا بێت و به‌س . چونکوو ڕۆزي و هه‌موو شتێکي ئێمه ته‌نيا له لاي ئه‌وه و خوا واده‌ي داوه که ڕۆزي هه‌موو به‌نده‌کاني بدات . عه‌لي ـ عليه السّلام ـ له‌م بواره‌دا ده‌فه‌رموێت : ماناي متمانه و پشت به‌ستن به خوا ئه‌وه‌يه که مرۆڤ ڕزق و ڕۆزي خۆي له لاي خوا بزانێ .
4- جگه له خوا له که‌س نه‌ترسين
يه‌کێ کي تر له هۆکاره کاريگه‌ره‌کان له به‌دي هاتن و درۆست بووني متمانه و پشت به‌ستن به خوا ئه‌مه‌يه که جگه له خوا له که‌س نه‌ترسين . له لێ گێڕانه‌وه جۆراو جۆره‌کاندا به‌م خاڵه ئامژه کراوه که ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ بگه‌نه پێگه‌ي متمانه و پشت به‌ستن به خوا ده‌بێ جگه له خوا له که‌س نه‌ترسن : « من التوکل ان لا تخاف مع الله غيره » . له متمانه و پشت به‌ستن به خوادا ئه‌م ڕاستيه نهێنه که مرۆڤ جگه له خوا له که‌س نه‌ترسێ . ئه‌م ڕاستيه له ژياني پێغه‌مبه‌ران ، پێشه‌ويان و مرۆڤه شاياوه‌کاندا به ته‌واوي دياره که به هێزي متمانه و پشت به‌ستن به خوا به‌رانبه‌ر به هيزه گه‌وره‌کان وه‌ستاون و جگه له خوا له که‌س نه‌ترساون .
متمانه و پشت به‌ستنێ که له‌م بڕواوه بێت که به ڕاستي هه‌موو شتێک به ده‌ستي خواي گه‌وره و مه‌زنه وه به ڕاستي خوا پشت و هه‌موو شت و هه‌موو که‌سي ئێمه‌يه به سه‌رنج دان به‌م بڕوايه‌ي متمانه و پشت به‌ستن به خواي گه‌وره و مه‌زن و ئه‌و جار هه‌نگاو نان بۆ کار ئه‌م متمانه و پشت به‌ستنه به خوا بايه‌خي مه‌عنه‌وي هه‌يه که زۆربه‌ي مۆسڵامان ئه‌توانن به‌م شێوه کاره‌کانيان جێ به جێ بکه‌ن .
5- ڕه‌زامه‌ندي به وه‌زعي ژيان
که‌سێ که ئه‌يه‌وێت به پێگه‌ي متمانه و پشت به‌ستن به خوا بگات ده‌بێ به‌وه‌ي که خوا پێي به‌خشيوه ، ڕازي بێت . ئه‌گه‌ر خوا نه‌که‌رده وا نه‌بێت و بڕوامان ئه‌وه بێت که بۆچ خوا ئێمه‌ي له‌م وه‌زعه‌دا داناوه ، ناتوانين متمانه و پشت به‌ستن به خوا له خۆماندا بار بێنين ، به‌م شێوه متمانه و پشت به‌ستن به خوا ته‌نيا به قسه‌يه و ڕواڵه‌تيه . به‌ڵام متمانه و پشت به‌ستن به خواي استه‌قينه که ده‌بێ له حاڵ و کرده‌وه‌کانماندا کاريگه‌ري هه‌بێت ، ئيمکاني نيه .
کۆرته و پۆته‌ي ئه‌وه که بۆ به‌دي هێنان و بار هێناني متمانه و پشت به‌ستن به خوا ده‌بێ بڕوا و يه‌قين له خۆماندا به هيز بکه‌ين ، به جگه له خوا ته‌ماعمان نه‌بێت وه جگه له خوا له که‌س نه‌ترسين . پشت به‌ستنمان ته‌نيا به خوا بێت و به‌س وه هه‌موو کاره‌کانمان له لاي ئه‌وه‌وه بزانين و سه‌باره‌ت به‌وه‌ي که خوا بۆماني داناوه ڕازي بين .
خاڵێ که له کۆتاييدا پيويسته وه‌بيري بێنم ئه‌مه‌يه که : هێندێ که‌س وابير ده‌که‌ن که ماناي متمانه و پشت به‌ستن به خوا ئه‌وه‌يه که هه‌موو کاره‌کانمان بده‌ينه ده‌س خوا و خۆمان هيچ جۆره تێکۆشانێکمان نه‌بێت . له حاڵعکدا ئه‌م بيره به ته‌واوي هه‌ڵه‌يه . چونکوو ئايات و لێ گێڕانه‌وه‌ي زۆر هه‌يه که ئێمه هان ئه‌ده‌ن بۆ تێکۆشان له ژياندا و بۆ که‌ڵکژ وه‌رگرتن له ئامێره سرۆشتيه‌کان ، خواي مه‌زن ده‌فه‌رموێت : « وَ أَنْ ليس للانسان الّا ما سعي » . واته : وه ئه‌مه که بۆ مرۆڤ نيه پاداشت و باره‌ێيک ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که بۆي تێکۆشاوه . که وابوو ماناي متمانه و پشت به‌ستن به خوا ئه‌وه‌يه که ئه‌وپه‌ڕي تێکۆشانمان بۆ به ده‌س هێناني ڕزق و ڕۆزي و گه‌يشتن به ئامانجه‌کانمان به کار بێنين ، به‌ڵام ئاکامه‌که‌ي بده‌ينه ده‌س خواي گه‌وره .