ڕابه‌ري باڵاي ئێران بانگي يه‌کڕيزي له گه‌ل و به‌رپرسان کرد
فه‌رمانده‌کان، به‌رپرسان و ژماره‌يه‌ک له کاديراني هێزي ئاسماني ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلامي ئێران له‌گه‌ڵ ڕابه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ديداريان کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕي ڕاگه‌يێنه‌ريي نووسينگه‌ي ئايه‌توڵڵا سه‌ييد عه‌لي خامنه‌يي، ڕابه‌ري باڵاي شۆرشي ئيسلامي ئێران، سه‌رله‌به‌يانيي (شه‌ممه) له ساڵڕۆژي به‌يعه‌تي مێژوويي هێزي ده‌ريايي له‌گه‌ڵ ئيمام خومه‌يني؛ فه‌رمانده، به‌رپرسان و ژماره‌يه‌ک له کاديراني هێزي ئاسمانيي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلامي له‌گه‌ڵ ڕابه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ديداريان کرد.
ڕابه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران له‌م ديداره‌دا جه‌ختيان کرد: کۆماري ئيسلامي پشتي به ئيمان و وره‌ي خه‌ڵک به‌ستووه، ئينشائه‌ڵڵا له 22ي ڕێبه‌ندان ده‌بينن که گه‌لي ئێران دێنه مه‌يدان و يه‌کڕيزي و هێزي نه‌ته‌وه‌يي خۆيان نيشان ده‌ده‌ن.
به‌ڕێزيان ڕاشيانگه‌ياند: ڕازي ماندگاري حکوومه‌تي ئيسلامي پشت به‌ستنيه‌تي به ئوسووڵ و به‌هاکان به‌و چه‌شنه‌ي ئيمامي مه‌زن. به هيچ له‌ونێک نابێت ئه‌م ڕاشکاويه له ده‌ست بدرێت، ده‌کرێت تاکتيکه‌کان بگۆڕدرێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌سڵه‌کان پته‌وتر بکرێن.
ئاماژه‌شيان به‌وه‌دا که ڕووداوێک هه‌ندێ جار ڕه‌هه‌ندگه‌لێک به‌خۆوه ده‌گرێت که ته‌نانه‌ت ئافرێنه‌رانيشي چاوه‌ڕێي ناکه‌ن و ڕووداوي 19ي ڕێبه‌ندان له‌و چه‌شنه بوو.
به‌ڕێزيان له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيان جه‌ختيان کرد: ئه‌و هێزانه‌ي که ده‌ستوه‌ردان له کاروباري وڵاتان ده‌که‌ن ده‌يانه‌وێت وا به گه‌لان بسه‌لمێنن که سه‌ربه‌خۆييان به پێچه‌وانه‌ي پێشکه‌وتنيانه؛ که‌سانێکيش له ناوخۆ و له ئێرانيش قسه‌ي ئه‌وان دووپات ده‌که‌نه‌وه.
ڕابه‌ري باڵاي شۆڕش ڕاشيانگه‌ياند: گه‌ل، به‌رپرسان، ده‌سته‌بژێران، يه‌کڕيزي و يه‌کگرتووييان بپارێزن، ڕه‌خنه‌کان به ئينسافه‌وه بن. ده‌وڵه‌ت چه‌ند مانگێکه هاتۆته سه‌ر کار و ده‌بێ ده‌رفه‌تي پێ بدرێت، هه‌م ڕه‌خنه‌گران به دڵفراوانييه‌وه ڕه‌فتار بکه‌ن و هه‌م به‌رپرساني ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گران هه‌مان هه‌ڵسووکه‌وتيان ببێ.
به‌ڕێزيان زياتر وتيان: ئه‌مڕۆ ده‌بينين دوژمنان لێدوانگه‌لێک ده‌ده‌ن که بۆ ئێمه عيبره‌ته، گه‌ل چاودێري دانوستانه‌کان و لێدوانه نه‌شياوه و به‌دوور له ئه‌ده‌بي، ئه‌مه‌ريکييه‌کان بکه‌ن، هه‌ندێ که‌س ده‌يانه‌وێت ڕاي گه‌ل له دوژمنايه‌تي دوژمه‌ن بگۆڕن.