ڕۆڵي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( س ) له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتي به‌ني عه‌بباس
هه‌ر به‌و جۆره که ده‌زانن ، پێشه‌واياني مه‌عسووم خۆشکي تيان هه‌بوه ، که وابوو بۆچ له نێو هه‌موو ئه‌واندا ، حه‌زره‌تي زێنه‌ب و حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( س) کيژي به‌ڕێزي پێشه‌وا مووسا کۆڕي جافر ( س) به لايه‌ني جۆراو جۆره‌وه ، هه‌ر ئه‌و ئۆغرهي حه‌زره‌تي زێنه‌بي ( س) هه‌بێت ، وه له‌و قۆناغه‌ي ميژوودا ، حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( س) هه‌ر ئه‌و ريسالهتي هه‌بوو که حه‌زره‌تي زێنه‌ب ( س) دواي ڕووداوي دڵته‌زێن و خوێناوي که‌ربه‌لا ههبووي . چونکوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا زڵم و زۆري ده‌سه‌ڵاتي به‌ني عه‌بباس ب سه‌ر هه‌موو شوێنێکدا سێبه‌ري خستبوو . وه حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( س) و براکه‌ي ئه‌حمه‌دي کۆڕي مووسا و چه‌ن که‌سي ديکه له‌وانه که جێگاي بڕوا بوون ، ته‌نيا که‌سانێک بوون که پيلاني عه‌باسيه‌کان ئاگادار بوون و داهاتووي ئه‌و پيلانانهيان پێش بيني ده‌کرد .
به‌م شێوه ، حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( س) بۆ ده‌رخستني وه‌ها پيلانێک هات بۆ شاره‌کاني ئێران و ده‌سي کرد به پووجه‌ڵ کردنه‌وه‌ي ئه‌و پيلانانه .
له راستيدا له ساڵي 201 ک . م يه‌ک ساڵ له دواي کۆچي دوور خستنهوهيي حه‌زره‌ت ڕه‌زا ( س) بۆ شاري " مه‌رو " حه‌زره‌ت فاتێمه‌ي مه‌عسوومه ( س) له گه‌ڵ هێندێک له براکاني خۆي بۆ چاو پێکهوتني برا و نوێ کردنه‌وه‌ي پهيمان له گه‌ڵ پێشه‌واي زه‌ماني خۆيان ئۆغري غهريبي ده‌که‌ن . له نێو ڕێگادا ده‌گه‌نه شاري ساوه ، به‌ڵام له‌وێدا گه‌لێک له دژهبهراني ئالي به‌يت له گه‌ڵ سه‌ربازاني ده‌سه‌ڵات هاوڕێ ده‌بن و دێنه شه‌ڕ له گه‌ڵيان و بڕێک له هاورێياني حه‌زره‌ت فاتێمه‌ي مه‌عسوومه ( س) له‌وێدا له ڕووداوێکي دڵته‌زێندا شه‌هيد ده‌بن . حه‌زره‌ت فاتێمه‌ي مه‌عسوومه ( س) له حاڵێکدا که زۆر خه‌مبار و نه‌خۆش بوو به هه‌ست کردن به ناهێمني له شاري ساوه فه‌رمووي :
" بم بن بۆ شاري قۆم " ، چونکوو له باوکم بيستوومه که فه‌رمووي :
" شارئ قۆم ناوه‌ندي شێعهي ئێمه‌يه " ؛
دواي ئه‌وه به‌ره‌و شاري قۆم ڕێکه‌وتن .
گه‌وره‌کاني شاري قۆم کاتێک له‌م هه‌واڵه خۆشه ئاگادار بوون هاتنه پێشوازي ئه‌و و له حاڵێکدا که " مووساي کۆڕي ئهلخزرهج " هۆساري وشترهکهي ئه‌و به‌ڕێزه خاتوونهي ده‌کێشا ؛ به هه‌ست و سۆزێکي زۆره‌وه هاته نێو شاري قۆم و له ماڵي" مووساي کۆڕي ئهلخزرهج " دانيشت . ئه‌و مه‌زنه 17 ڕۆژ له‌و شارهي ويلايه‌ت و پێشه‌وايي دانيشت و خه‌ريکي خواپه‌ره‌ستي و نزا و پاڕانه‌وه بوو تاکوو دوايين کاته‌کاني ته‌مه‌ني له حزووري خواي گه‌وره‌دا به سه‌ر فڤن .
ئاکامي ئه‌و هه موو هه‌ست و سۆز و خۆشيه ، له‌وه‌ي که ئه‌ستێره‌ي ئاسماني ويلايه‌ت گه‌يشتوه‌ته ئه‌و سامانه و ئه‌و خه‌ڵکه زياره‌تي خاتوونێک له بنه‌ماڵه‌ي فاتێمه‌ي پاک داوێن بوه‌ته به‌شيان ، به ئاوا بووني ئه‌و ئه‌ستێره‌ي پاکي و پاک داوێني ، خه‌م و خه‌فه‌ت دنياي ئه‌واني ده‌گرت ، و ئه‌وينداراني ويلايه‌ت و پێشه‌وايي نيشتنه ڕۆ ڕۆ .
سه‌باره‌ت به هۆي مردني ناکاو و نه‌خۆشي ئه‌و خاتوونه مه‌زنه گۆتوويانه که ئافره‌تێک له شاري ساوه ژاري پێداوه که ئه‌م بابه‌ته‌ش به سه‌رنج دان به‌و کێشه‌يه که له شاري ساوه‌دا ڕووي دا و دۆژمناني ئالي بيت بهرنگاريان بوون و هێندێک له هه‌واڵاني ئه‌ويان شه‌هيد کرد تاکوو ناچار بوو له‌و شاره بڕواته ده‌ر ، ده‌توانێت بابه‌تێکي دوور له ئه‌قڵ نيه .
به‌ڵێ ، ئه‌و به‌ڕێزه که ده‌ڕۆيشت وه‌کوو زه‌ينه‌ب به ئۆغري خۆي بهڵگهێيک بێت له سه‌ر ڕاستي و ڕاستهقينهيي پێشه‌وايي ڕێبه‌راني ڕاسته‌قينه و ده‌رخستني ڕواڵه‌تي دوو ڕوويي و درۆي مهئمووني بێت ، و وه‌کوو قاره‌ماني که‌ربه‌لا پێصام ئاوهري خوێني سووري برايي بێت که ئه‌م جاره ناپياوانه ده‌يان برد بۆ کۆشتنگاي ( به‌ني عه‌بباس ) ، ناکاو ئيراده‌ي خوايي له سه‌ر ئه‌وه بوو که گڵکۆي ئه‌و گه‌وره پشتيواني ويلايه‌ت و پێشه‌وايي بۆ ههميشهي ميژوو ، بانگه‌شه‌که‌ري خه‌بات له گه‌ڵ ئه‌سته‌م و زۆرداران و ئيلهام به‌خشي شوێن کهوتواني ڕاسته‌قينه‌ي شێعهي عه‌له‌وي له درێژه‌ي سه‌ده‌کان و سه‌رده‌مه‌کان بێت .
دواي کۆچي دوايي تکاکاري ڕۆژي جه‌زا که له ڕۆژي 10 ڕه‌ب يعۆ لساني ساڵي 201 ک . م له ته‌مه‌ني 28 ساڵيدا ڕووي دا ، ئه‌و مهزنهيان شۆرد و کفنيان کرد ، دواي ئه‌وه برديان به‌ره‌و گڵکۆي " بابلان " به‌ڵام له کاتي به خاک سپاردندا به هۆي نه‌بووني مهحرهمي ئه‌و خاتوونه گه‌وره " ئالي سه‌عد " تووشي کێشه بوون و له ئاکامدا گه‌يشتنه ئه‌و نهتيجه که پيرهمێردێک به نێو " قادر " ئه‌و کاره بکات .
به‌ڵام نه قادر و نه گه‌وره پياواني قۆم و شێعهکانيش شياوي ئه‌وه نه‌بوون که ئه‌و کاره گرنگه به ئه‌ستۆ بگرن ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که ده‌با پێشهواێيکي مه‌عسووم فاتێمه‌ي مه‌عسوومه‌ي به هاشتايێته نێو گۆڕ .
خه‌ڵک چاوه‌ڕێي ئه‌و " پێره‌مێرده چاکه " بوون ، ناکاو دوو سواريان چاو پێکه‌وت هاتن کاتێک نزيک بوونه‌وه له ته‌رمه‌که ، دابه‌زين و به سه‌ر ته‌رمه‌که نوێژيان خوێند و ته‌رمي پيرۆزي فاتێمه‌ي مهعسوومهيان خسته نێو گڵکۆکهيهوه و به بێ ئه‌وه‌ي له گه‌ڵ که‌سێک قسه بکه‌ن ، سوار جارهوێي بوون و ڕۆيشتن ، و که‌سێکيش ئه‌واني نهناسي .
به وته‌ي يه‌کێک له گه‌وره پياوان له ئه‌قڵ دوور نيه که ئه‌م دوو که‌سه ، دوو که‌س له پێشه‌واياني مه‌عسووم بووبن که بۆ ئه‌م کاره گرنگه هاتبن بۆ شاري قۆم .
دوايي کۆتايي کاري ئه‌سپه‌رده کردن ، مووساي کۆڕي ئهلخزرهج به سه‌ر مه‌زاره‌که سێبه‌ر و کهپرێکي له حه‌سير و بۆريا درۆست کرد ، ئه‌م که‌پره هه‌ر به‌رده‌وام بوو تاکوو حه‌زره‌تي زێنه‌بي کچي پێشه‌وا جه‌واد ( س) هات بۆ شاري قۆم ئه‌و کاته ئه‌و گۆمهزێيکي خشتي به سه‌ر گڵکۆي ئه‌و خاتوونه گه‌وره درۆست کرد .
به‌م شێوه بوو که خاکي پاکي ئه‌و خاتوونه گه‌وره‌ي ئيسلامه بوو به جێگاي دڵه‌کان و نزا و پاڕانه‌وه‌ي ئه‌وينداراني ئالي به‌يت ( س) و دارۆلشفاي دڵسووتاوان و ئه‌وينداراني ويلايه‌ت و پێشه‌وايي .