• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2490
  • پێنج شەممه 17/11/1392
  • رۆژژمێر :

شەرێ ئوحد

قورەيش دواي ئەوه که له شەري بەدر شکان و سەر شۆر بوون,بۆ تۆڵه سەندنەوەيان له مۆسڵمانەکان,به سوودي ئەو قافڵه بازرگانييه ي که له دەستي موسڵمانەکان رزگار بوو وگەيشتبوه  مەککه,پێشەکي  هێرشێکي  مەزنيان بۆ  سەرمەدينه ئاماده کرد,هەر  وەها توانيان هاواکاري هەندێ له هۆزەکاني تري بۆلاي خۆيان  رابکێشن,به هێزو توانايێکي  فراوان لەمەککەوه کەوتنەرێ,وه بۆ هانداني سەربازەکانيان بۆ مەيداني شەڕ هەندێ ژنيان لەگەڵ خۆدا هێنابوو.پێغەمبەري ئيسلام بەهوێ سيخوري مامي يەوه عەباس که له مەککەدا بوو راپۆرتێکي  نهێني گەيشتەدەستي وله بڕياري قورەيش ئاگادار بوەوه.شورايەکي سەربازي دامەزراند بۆ چونيەتي رو به رو بوونەوەي دوژمن,له موسڵمانان داواي راو تەگبيري کرد,عه بدوڵڵاکوڕي ئوبه ي وهەندێ لەگەورەکاني کۆچەران وپەيرەوان  بييرورايان  وابوو له ناو شار بمێننەوه  وديفاع له خۆيان و شارەکه بکەن ,بەڵام ئەو گەنجانەي که نەيان توانيبوو له شەڕي بەدر بەشداري بکەن وهەر وەها کۆمەڵەێک له مەزناني پەيرەوان و هەندێ له کەسايەتيەکاني  تري کۆچەران وەکو هەمزه,داوايان کردلەه دەرەوەي شار لەگەڵ دوژمن روبەرو ببەنەوه,وه له ناوشار نەمێنن,چونکه ئەبێته هۆي جۆرئەت پەيداکردني دوژمن وناتەواني موسڵمانەکان نيشان  ئه دات,وەلەگەڵ خۆ نواندن و هێزي له شکري ئيسلام که له شەڕي بەدر له خۆي نيشان داوه ناگونجي.

له ئەنجامدا پێغەمبەري ئيسلام بييروراي ئەودەسته دلاوەر و بوێرانەي قەبوڵ کرد ولەگەل هەزار نەفەر بەرەو شاخي ئوحد کەو تەري.له نێوان رێگا عەبدو ڵڵاي کوڕي ئوبەي نەکردووه,وەهە روەها وايان بيير کردەوه که پێغەمبەر شەرناکات,لەگەڵ سێ سەد نەفەر گەڕايەوه بۆ مەدينه

پێغەمبەري ئيسلام لەگەڵ ئەوەي که له شکري ئيسلام ژمارەيان کەم بوەوە و بوونه حەوسەد  نەفەر,هەموو يان له  خوارەوەي شاخي ئوحد دامەزراند,پشتيان کرده شاخي ئوحد و روويان له شاري مەدينه بوو, وشاخي «دوکاني-عەينەين»کەوتە لاي چەپي موسڵمانەکان,لەشکري ئيسلام روو له خۆرئاوا و موشرکين روو له خۆرهەڵات بوون...

دواي ئەوه  پێغەمبەر(ص) ناوچەکەي  له رووي سەربازي يەوه خسته ژێر زەرەببن,گرنگي شاخي«عەنيەين»سەرنجي راکێشا,چونکه پێ ئەچوو له کاتي هەڵگريساندني شەڕدوژمن بەرەي پشتي موسڵمانەکان  بگرێ ولەوێوه  هێرش بکاتەسەريان,لەبەر ئەوه سەرکردەيەک به ناوي عەبدوڵڵاي کۆري جوبەير لەگەڵ پەنجا تيرهاۆيژ بۆپاراستني ئەو شوێنه دياري کرد و فەرموي:«سەربکەوين يان بشکێين ئێوه لەوێ ئەمێننەوه,تير ئەهاوێژن سوارەکاني دوژمن که لەوێ وه دێن تير  باران ئەکەن,تا له پشت سەرەوه هێرشمان نەکەنه سەر».

ئەبوسوفيانيش لەوەلاوه به رازاندانەوەي لەشکره که هەڵئەسا,و پەرچمداري هەڵئەبژارد,لەو سەردەمەدا«پەرچمدار» له گۆرەپاني شەردا رۆڵێکي زۆر گرنگي هەبوو,لەەبەر ئەوه پەرچەميان بەدەستي کەسانێکي زيرەک وبوێريان ئەدا.گەشاوەيي و پێچەوان‌‌ەشەوه  ئەگەر پەرچەم بکەوتا يه,يان پەرچمدارەکه بکوژرايه ئەبووه هۆي لەرزيني سەربازەکان وڕوخاندني وورەيان,ئەبوسوفيان پەرچمەداران له ناو  هۆزي«بەتي عەبدولدار»که به ئازايەتي ناوبانگيان هەبووه هەڵئەبژارد وپێيان ئەوت:«ئەزانين که ئێوه هۆزي عەبدولدار لياقەتان له ئێمه بۆ پەرچمداري باشتره,پەرچم گەشاوه راگريت تاخەياڵي ئێمه لەبارەوه ئاسوده بێ,بزانن کاتي پەرچەمداري لەشکرێک بکەوێته خوارەوه ئيتر ئەو لەشکره ناتوانێ درێژه بەشەر بدات

سەرکەوتني موسڵمانان له قوناغي يەکەمي شەرەکدا».

رۆژي پازدەي شەوال ساڵي سێ يەمي کۆچي شەر دەستي پێ کرد و زۆري پێ نەچوو موسڵمانەکان سەرکەوتن و موشرکەکاني قورەيش شکان وهه ڵهاتن,وه شکانيان لەبەر زياني زۆر نەبوو که لێيان کەوتبوو,چونکه تەواوي کوژراوەکان تا دواي شەر (بەپێي سرژمێر ژمارەيان له پەنجا کوژراوزياتر نەبوو,ئەم ژماره کۆژراوانه سەبارەت به ژمارەي هەموو لەشکري قورەيش زۆرکەمه,بەڵکوهۆي شکانيان کوشتني پەرچمدارەکانيان بوو که يەک له دواي يەک ئەکوژران,نۆ پرچمدار بەدەستي تواناي عەلي(ع)به هيلاک چوون,وه له ئەنجام يەک له دواي يەک کەوتني پەرچەم و پەرچمدارەکه وورەيان ئەڕوخا و  هەڵئەهاتن

ئيمامي عەلي(ع)لەدواي ماوەيەک داکۆکي لەسەر ئەو بابەتەي ئەکرد,کاتێ له شوراي شەش نەفەره که له کوژراني خەليفەي.