به‌رپرسايه‌تي قۆرس له سه‌ر شاني پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع)
پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌فه‌رموون :
" دوو ڕوشت هه‌ن که هيچ ڕه‌وشتێک له‌وان به‌رزتر نيه : يه‌کێک بڕوا به خوا و ئه‌وي تريشيان که‌ڵک گه‌ياندن به براي ئاييني " ( 1 )
يه‌کێک له گرنگتري بهرپرسيهتيهکاني پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) که زۆر گرنگي پێ ئه‌دا ، پرسي ناساندني پێشه‌واي پاش خۆي بوو به شێعه‌کان ، و هێنانهکايهي نهێني بووني ئه‌و پێشه‌وايه بوو ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که له‌و سه‌رده‌مه‌دا عه‌باسيه‌کان بۆ به‌رگري له له داێيک بووني پێشه‌واي زه‌مان ( عج ) که پێشتر پێشه‌واياني ( س .خ ) مۆژدهي هاتنيان دابوو ، ده‌گه‌ڕان به شوێن ئه‌وه‌ي که ڕزگارکهري ئاخر زه‌مان بکۆژن و له ئاکامدا حه‌زره‌تي پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) ، بۆ پاراستني منداڵه‌که‌ي خۆي ، ده‌بوا له چاوي سهربازهکاني ده‌سه‌ڵات حهشاري بدايه . به‌ڵام له لاێيکي تريشه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ي که بڕيار بوو سه‌ره‌تا نهێني بچووک و به دواي ئه‌وه‌شدا نهێني گه‌وره ڕوو بدات و جه‌ماوه‌ري شێعه ده‌بوا له ديتني پێشه‌واي خۆيان بێ به‌ش ببواێين ، ده‌با حه‌زره‌تي مه‌هدي بناسراێيت به شێعه‌کان و پرسي نهێني ئه‌و پێشه‌وايه ، بۆيان ڕوون بکراێيه . له‌م بواره‌دا ، لێ گێڕانه‌وه‌ي جۆراوجۆر هه‌ن که لێره‌دا ته‌نيا يه‌کێک له‌وانه ده‌خه‌ينه به‌رچاو :
ئه‌حمه‌دي کۆڕي ئيسحاق يه‌کێک له هه‌واڵاني بڕوا پێکراوي پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌گێڕێته‌وه : ڕۆيشتم بۆ لاي پێشه‌وا و گه‌ره‌کم بوو سه‌باره‌ت به جێ نشيني ئه‌و پرسيار بکه‌م . به‌ڵام ئه‌و خۆي به بێ پێشه‌کي فه‌رمووي :
" ئه‌ي ئه‌حمه‌دي کۆڕي ئيسحاق ! خواي گه‌وره و مه‌زن له کاتێکه‌وه ئادهمي ده‌رۆست کردوه سه‌ر زه‌وي له عۆججهت چۆڵ نه‌کردوه و تا دواێين ڕۆژيش چۆڵي ناکات ... "
گۆتم ئه‌ي کۆڕي پێغه‌مبه‌ري خوا ! که‌وابوو جێ نشين و پێشه‌واي دواي ئێوه کێيه ؟
پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) ناکاو له سه‌ر جێگاکه‌ي هه‌ستاو چوه نێو ژوورهکهي ، دهمێکي پێ چوو هاته ده‌ر منداڵێکي کۆرپه‌ي نزيک سێ ساڵاني به باوه‌شه‌وه بوو که ڕوومه‌تي وه‌کوو مانگي شه‌وي چارده دهدروشايهوه . ئه‌و کاته فه‌رمووي :
" ئه‌ي ئه‌حمه‌دي کۆڕي ئيسحاق ! ئه‌گه‌ر له به‌ر جێگاي به‌رزت لاي خواي گه‌وره نهبواێيه ، ئه‌م منداڵه‌م پيشانت نه ئه‌دا . ئه‌م منداڵه هاو ناو هاو نازناوي پێغه‌مبه‌ري خوايه ( د .خ ) که زه‌وي پڕ ده‌کات له دادوه‌ري له کاتێکدا که زه‌وي پڕ ده‌بێ له ئه‌سته‌م و نادادوهري ...
سوێند به خوا ئه‌و نهێني درێژي ده‌بێت و خه‌ڵک له له‌نێو چوون و لادان ڕزگاريان نابێت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ي که له بڕوا به پێشه‌وايي ئه‌و کۆڵنه‌ده‌ر بن و تهوفێقي نزاي فه‌ره‌ج و هاتني ئه‌ويان هه‌بێت . "
ئه‌حمه‌دي کۆڕي ئيسحاق ده‌ڵێت : گۆتم ئايا نيشانه و مۆجێزهێيک هه‌يه که دڵنيا بم ؟ ( هه‌ر ئه‌م قسه‌م کرد ) ئه‌و منداڵه هاته قسه و فه‌رمووي :
" منم جێ نشيني خوا له سه‌ر زه‌وي و تۆڵه سێن له دۆژمناني خوا و دواي ديتني من ئيتر به دواي به‌ڵگه و نيشانهێيکي تر مه‌گه‌ڕێ ! "
سه‌رچاوه :
شيکردنهوهێيک له ژياني پێشه‌وا عه‌سکه‌ري ( ع) ، باقري شه‌ريفي قۆرهشي