هه‌ڵسوکه‌وتي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌گه‌ڵ " سۆفيه‌کان "
يه‌کێک له‌و ڕێبازه گه‌نده‌ڵانه‌ي که پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) به تۆندي له‌و بێزار بوو و خه‌ڵکي له تێکڵاو بوون به‌وه مه‌نع ده‌کرد ، گرۆي سۆفي بوو . ئه‌م ده‌سته سه‌ره‌تا له لايه‌ن " ئه‌بوولقاسم کووفي به‌هشه‌ميه " تواني له ژێر ئاڵاي ئيسلامه‌وه ، جه‌ماوه‌رێک له خه‌ڵکي مۆسڵماني ساکار بخڵه‌تێنێت .
محه‌ممه‌دي کۆڕي عه‌بدۆلجه‌بار له پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌گێڕێته‌وه که فه‌رموويان :
له پێشه‌وا سادێق ( ع) سه‌باره‌ت به " ئه‌بوو هاشمي کووفي " پرسياريان کرد ، پێشه‌وا سادێق ( ع) فه‌رمووي :
" ئه‌و که‌سه شه‌خسێکي بڕوا گه‌نده‌ڵ بوو که ڕێبازێکي به نێو ته‌سه‌ووف داهێنا و کرديه ناوه‌ندێک بۆ بڕوا خراپه‌کاني خۆي . " ( 1 )
به‌ڵێ ، نوێکاري ، خۆپيشان دان ، چله نشيني ، پشووداني ئه‌حکامي ئاييني ، خۆ حه‌شاردان و ... له ياساکاني سۆفيه‌تيه و پێشه‌وايان ( س .خ ) به‌رنگاري بوون . ئه‌وه‌ي که جێگاي داخه ئه‌وه‌يه که ئه‌م ڕێباز و ياسا هه‌ڵه‌يه هێندێ جار له ژێر ناوي شێعه ، ده‌ربڕيني ئه‌وينداري سه‌باره‌ت به ئالي ( س .خ ) به‌يت و يان پاڵاو کردني نه‌فس به‌ڕێوه ده‌چێت !
پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) به هه‌واڵي به ئه‌مه‌گي خۆي ، ئه‌بوو هاشم داودي کۆري قاسمي جه‌عفه‌ري ده‌فه‌رموێت :
" ڕۆژێک دێت که خه‌ڵک ڕواڵه‌تيان ده‌که‌نێت ، به‌ڵام دڵيان تاريکه . له ڕوانگه‌ي ئه‌وانه‌وه ، سۆننه‌ت يانێ بێدعه‌ت و بێدعه‌ت يانێ سۆننه‌ت . به چاوي سووکه‌وه ته‌واشاي بڕواداران ده‌که‌ن و ڕێز داده‌نن بۆ تاوانبار . ده‌سه‌ڵات داراني ئه‌وان که‌سانێکي نه‌زان و سته‌م کارن و زاناياني ئه‌وان جاشي درگاي ئه‌و ئه‌سته‌م کارانن . ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان مافي هه‌ژاره‌کان ده‌خۆن و بچووکه‌کان ده‌که‌ونه به‌ر گه‌وره‌کان . نه‌زانه‌کان به زانا دێنه به‌رچاويان و فريو کاران به پاک ده‌زانن . ناتوانن پياوي چاک له خراپ جيا بکه‌نه‌وه . ئه‌وان مه‌ڕ له گۆرگ ناناسن .
زانايان و بيرۆکه‌کاراني ئه‌وان خراپترين خه‌ڵکي سه‌ر زه‌وين ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که ده‌چنه شوێن فه‌لسه‌فه و سۆفيگه‌ريدا . به خوا قه‌سه‌م ! ئه‌وانه له ڕێگاي ڕاست و ڕاسته‌قينه لايان داوه و ڕێگايان ون کردوه . له نيشان داني ئه‌وين به دۆژمناني ئێمه زێده‌ڕوي ده‌که‌ن و شێعه‌کان و ئه‌وينداراني ئێمه ده‌خڵه‌تێنن . ئه‌گه‌ر ببنه خاوه‌ن دسه‌ڵات هيچ کات له به‌رتيل وه‌رگرتن تێر نابن و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتيان نه‌بێت ، به دووڕوويي خواپه‌ره‌ستي ده‌که‌ن . ئاگادار بن که ئه‌وانه ڕێگاي ( به‌خته‌وه‌ري و ڕاستي ) له بڕواداران ده‌به‌ستن و بانگخوازي ئاييني کۆفرن . ئه‌و کسانه‌ي که له گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌ژين لێيان بترسن و له‌وان دووري بکه‌ن و ئاييني خۆيان بپارێزن . "
دواي ئه‌وه پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌فه‌رموێت : ئه‌ي ئه‌بوو هاشم ! ئه‌م بابه‌تانه باوکم له باوک و باپيريه‌وه و له پێشه‌وا جافري سادێق ( ع) گێڕاويانه‌ته‌وه بۆم . ئه‌م بابه‌تانه نهێني ئێمه‌يه و جگه بۆ خاوه‌ني خۆي مه‌يگێڕه‌وه . " (2 )
دزه‌کردني بيري لاداو له‌وانه‌يه سۆفيگه‌ري له نێو شێعه‌دا ، مه‌ترسيێک بووه که گه‌وره‌کان له هه‌واڵاني پێشه‌وا ( س .خ ) گرنگيان پێ داوه و به يه‌کتري گه‌ياندوويانه .
ئه‌حمه‌دي کۆڕي محه‌ممه‌دي عيسا – له هه‌واڵاني پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) – له نامه‌ێيکدا که بۆ پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌نووسێت ڕاده‌گه‌ينێت :
" گرووپێک پێک هاتوون که بانگه‌شه‌ي خه‌ڵک ده‌که‌ن و حه‌ديسيان بۆ ده‌خوێنن و پاڵي ئه‌ده‌نه لاي ئێوه و باوکاني ئێوه . هێندێ له‌و حه‌ديسانه دڵي ئێمه وه‌ري ناگرێت به‌ڵام ناتوانين ڕه‌تيان بکه‌ين ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و حه‌ديسانه باوکاني ئێوه ده‌گێڕنه‌وه . ئه‌وانه دوو که‌سن ؛ عه‌لي کۆڕي حه‌سکه و قاسمي يه‌قتيني . "
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌نووسێت :
يه‌کێک له‌و شتانه‌ي که ده‌يڵێن به خه‌ڵک ئه‌وه‌يه که مه‌به‌ست له ئايه‌تي قۆرئان که ده‌فه‌رموێت :
«انّ الصّلوة تنهى عن الفحشاء و المنكر» ( 3 )
پياوێکه که خه‌ڵکي له خراپه و خراپه‌کاري دوور ده‌کات نه مه‌به‌ست ، کڕنووش و سۆژده بردن بێت . و مه‌به‌ستيش له زه‌کات هه‌ر ئه‌و پياوه‌يه نه پاره و ديرهه‌م .
وه به‌م شێوه ، فه‌رمان و نهيه‌کاني خوا ده‌گۆڕن . گه‌وره‌يي بکه‌ن و ئه‌م باباته‌مان بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي که ڕێگاي ڕاستي و ڕاسته‌قينه ون نه‌که‌ن .
پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) له وڵامدا نووسي :
کۆڕي حه‌سکه درۆ ده‌کات بۆ ئێوه هه‌ر ئه‌وه به‌سته که ئێمه ئه‌و له دۆستاني خۆمان نازانين . له‌عنه‌تي خواي لێ بێ . به خوا سوێند ! که خواي گه‌وره ، محه‌ممه‌د و پێغه‌مبه‌راني (د .خ ) به‌ر له‌وي نه‌ناردوه مه‌گه‌ر بۆ ئاييني پاک و خاوێن و نوێژ و زه‌کات و ڕۆژوو و حه‌ج و سه‌رپه‌رشتي . وه پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ) خه‌ڵ؟کي بانگه‌شه نه‌کرد مه‌گه‌ر بۆ لاي خواي تاک و بێ وێنه و ئێمه‌ش منداڵاني پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ) به‌نده‌ي خواين و هه‌واڵي بۆ دانانين . ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌کاني به‌ڕێوه ببه‌ين ، ڕۆحمي هه‌يه بۆمان و ئه‌گه‌ريش نافه‌رماني ئه‌و بکه‌ين ، سزامان ئه‌دات . ئێمه به‌ڵگه‌مان له سه‌ر خوا نيه به‌ڵکوو به‌ڵگه له‌وه به سه‌ر ئێمه‌دا و به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکيشدا . من ئه‌و وتانه ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه ، له‌و که‌سانه بێزارم ؛ ئێوه‌ش ئه‌وانه وێڵ بکه‌ن . له‌عنه‌تي خوايان لێبێت . بيان خه‌نه نێو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و ئه‌گه‌ر له جێگاي چۆڵدا ده‌ستان که‌وتن ، سه‌ريان بده‌ن له به‌رد . " ( 4 )
په‌ڕاوێزه‌کان :
( 1 ) سفينةالبحار، شێخ عه‌بباس قۆمي ، ل 145 ، بنياد پژوهشهاى اسلامى آستان قدس .
( 2 ) هه‌مان .
( 3 ) عه‌نکه‌بووت / 45 .
( 4 ) رجال الكشّى ، ب 2 ، ل 802 و 803 ، مۆسّسه آل البيت عليهم السلام .