• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 662
  • شەممه 19/11/1392
  • رۆژژمێر :

پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )  و دڕنده‌ي ده‌سته‌مۆ !

له‌ داێيک بووني پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) 

-          زه‌لام ، له‌ خوا بترسه‌ !

-          مه‌گه‌ر چيم کردوه‌ ؟

-          ئه‌ونده‌ ئازاري مه‌ده‌ .

-          چ ده‌ڵي ئافره‌ت ؟ ئه‌وه‌ دۆژمني ئيمه‌يه‌ .

-          زمانت گاز بگره‌ ، کام دۆژمن ؟ ئه‌و پێشه‌واي شێعه‌کانه‌ . ئێستا که‌ هه‌لێکي وا پێک هاتوه‌ و سپاردوويانه‌ به‌ تۆ ، خزمه‌تي پێ بکه‌ . منيش هه‌ر کارێکم له‌ ده‌ست بێت بۆي ئه‌که‌م .

-          نه‌حرير ، به‌ تووڕه‌يي ته‌واشاي هاوسه‌ره‌که‌ي کرد و گۆتي :

-          خه‌ليفه‌ داويه‌تي ده‌ست من و گۆتوويه‌تي نه‌ێيڵم ئاوي خۆش له‌ گه‌رووي بچێته‌ خوار . ئێستا تۆ ئه‌ڵێي خزمه‌تي بکه‌ين ؟ به‌ ڕاستي ئه‌قڵت ناته‌واوه‌ .

-          فه‌رماني خه‌ليفه‌ گرنگتره‌ يان خزمه‌ت کردن به‌ پێشه‌وا ؟ نه‌حرير ! ئێستا که‌ له‌ ماڵ زيندانيت کردوه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ ئازاري مه‌ده‌ ! ئه‌و که‌ شه‌و و ڕۆژ خه‌ريکي خواپه‌ره‌ستيه‌ و ئازاري بۆ ميرووله‌ش نيه‌ . ئه‌وه‌ بۆچ پاره‌ي خه‌ليفه‌ چاوتي کوێر کردوه‌ و ڕاستي نابيني ! ؟

نه‌حرير ، هه‌نگاوێک هاته‌ پێش و زيلله‌ێيکي دا له‌ هاوسه‌ره‌که‌ي . ئافره‌ت له‌ پله‌کانه‌کانه‌وه‌ که‌وته‌ خوار . نه‌حرير به‌ تووڕه‌ييه‌وه‌ گۆتي :

-          سوێند به‌ خوا ئه‌يخه‌مه‌ به‌ر شێره‌ دڕه‌نده‌ و برسيه‌کان به‌ بيخۆن .

-          هاوسه‌ره‌که‌ي ده‌ستي نايه‌ سه‌ر ڕوومه‌تي و فرمێسکي ڕژاند . کاتێک مێرده‌که‌ي له‌ ماڵ چوه‌ ده‌ر ، به‌ ده‌نگێکي لاواز گۆتي :

-          پياوه‌که‌ واز بێنه‌ له‌م کاره‌ . سوێند به‌ خوا له‌ ئاکامي ئه‌م کارانه‌ت ئه‌ترسم .

نه‌حرير ئاوڕي لێ نه‌داوه‌ ، شايه‌تيش ده‌نگي هاوسه‌ره‌که‌ي نه‌بيستبێت . درگاکه‌ي به‌ست . چوو بۆ لاي خه‌ليفه‌ ، و گۆتي به‌ خه‌ليفه‌ که‌ ده‌يه‌وێت چي بکات و ئيزني لێ گرت که‌ ئه‌و کاره‌ خراپه‌ بکات .

خليفه‌ش بيري کرد که‌ ئه‌و کاره‌ يه‌ک تير و دوو نيشانه‌ . هه‌م له‌ ده‌ست پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )  ڕزگاري ده‌بێت ، هه‌م خه‌ڵکي ئه‌و تۆمه‌ت بار ناکه‌ن به‌ کۆشتني پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )   . له‌ ئاکامدا ڕه‌زامه‌ندي خۆي به‌و کاره‌ي نه‌حرير ده‌ربڕي .

ڕۆژي دوايي له‌و جێگادا که‌ دڕنده‌کانيان به‌خێو ده‌کرد ، پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )  خسته‌ نێو چه‌ند شێري برسيه‌وه‌ . ئه‌وانه‌ي که‌ ئه‌مه‌يان له‌ دوور ئه‌دي گۆمانيان ده‌کرد هه‌ر ئێستا ئه‌و شێرانه‌ زکي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )  ده‌دڕن و ده‌يخۆن . ئه‌و گێانداره‌ دڕندانه‌ هاتن بۆ لاي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) . پێشه‌وا ته‌نيا يه‌ک هه‌نگاو دوور بوو له‌وان . بۆيان پێوه‌ کرد ، وه‌کوو پشيله‌ێيکي ده‌سته‌مۆ دانيشتن و کلکيان جۆڵانده‌وه‌ . پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع ) ده‌ستێکي کێشا به‌ سه‌ريانا . دواي ئه‌وه‌ هه‌ستا ڕوو به‌ قيبله‌ وه‌ستا و دوو ڕکات نوێژي خوێند .

بينه‌راني ئه‌م وه‌زعه‌ به‌ سه‌ر سووڕمانه‌وه‌ ، هه‌روا وه‌ستا بوون و ته‌واشايان ده‌کرد و ده‌ميان کراوه‌ بوو .

ئه‌ڵێي مردوو بوون . نه‌حرير فه‌رماني دا بيهێننه‌ ده‌ر . هيچ که‌س نه‌چوو .

له‌ ئاکامدا پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع )  خۆي هاته‌ ده‌ر . نه‌حرير فه‌رماني دا بيبه‌نه‌وه‌ بۆ ماڵ . هاوسه‌ره‌که‌ي نه‌حرير که‌ خۆي ئه‌م وه‌زعه‌ سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌ي چاو پێکه‌وتبوو ، چووه‌ لاي مێرده‌که‌ي . مێرده‌که‌ي کاتێک چاوي که‌وت به‌ ئافره‌ته‌که‌ي . که‌ته‌ بيري ئازاره‌کاني دوێنێ . سه‌ري داخست و دوور که‌وته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌ :

حيات پاکان ، ب  ، مه‌هدي مۆحه‌دێسي